|
| ||
|
|
||
|
لەساڵی ٢٠١١دا ٦٦ ڕۆژنامەنوس کوژراون
رێكخراوی رۆژنامه‌نووسانی بێ سنوور ئاشكرایكرد:لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە لەساڵی ٢٠١١دا ٦٦ ڕۆژنامەنووس له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا كوژراون.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی رێكخراوه‌كه كه باره‌گاكه‌ی له پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسایه، له‌ماوه‌ی ساڵی ٢٠١١ دا، ٦٦ رۆژنامه‌نووس له‌سه‌رانسه‌ری وڵاتانی جیهان كوژران، كه زۆربه‌یان له‌كاتی رووماڵكردنی شۆڕشه عه‌ره‌بییه‌كان و توندوتیژییه‌كانی مه‌كسیك و پاكستان كوژراون . به‌پێی به‌یاننامه‌كه، ههرلهماوهی ئه‌مساڵدا، نزیكه‌ی "١٠٤٤" رۆژنامه‌نووس ده‌ستگیركراون و زۆرترین رۆژنامه‌نووس و راگهیاندكاریش له ئێران و چین و ئه‌ریتریا ده‌ستگیركراون، بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به ژماره‌ی ده‌ستگیركراوه‌كان بدات. رێکخراوى په‌یامنێرانى بێ‌سنور ئاماژه‌ى به چه‌ند شارێکیش کردوه، که مه‌ترسیدارن بۆ کارکردنى په‌یامنێران و بریتین له، مه‌یدانى ئازادى له شارى قاهیره، میسراته‌ى لیبیا و چه‌ند شارێکى سوریا و فه‌ئاکروزى مه‌کسیک .
|
||
|
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||