|
| ||
|
|
||
|
رۆژ تیڤی به ٤٤٥ هه‌زار دۆلار سزادرا
هاووڵاتی؛ ته‌له‌فزیۆنی “رۆژ تیڤی” له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن دادگای دانیماركه‌وه داخستنی ره‌تكرایه‌وه، به‌ڵام به بڕی ٤٤٥ هه‌زار دۆلار سزادرا. له‌كاتێكدا دانیمارك به‌ڵێنی بهتوركیا دابوو له‌ئه‌گه‌ری وه‌رگرتنی سه‌رۆكی ناتۆ له‌لایه‌ن دانیماركه‌وه له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و وڵاته ده‌نگ بدات و له‌به‌رانبه‌ردا داینمارك ته‌له‌ڤیزیۆنی ڕۆژ تیڤی دابخات، دوای پێنج مانگ له‌لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌رده‌وام له‌سه‌ر كه‌یسی ڕۆژ تیڤی له‌دادگایی كۆپنهاكنی پایته‌ختی دانیمارك رۆژی سێ شه‌ممه‌ی رابردوو دادگا دوا بڕیاری خۆیدا و ڕایگه‌یاند كه‌ڕۆژ تیڤی داناخرێت ئه‌وه‌ش توركیا نیگه‌رانكرد. ئامه‌د دیجله به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ڕۆژ تیڤی به‌سایتی هاوڵاتی ڕاگه‌یاند كه‌داواكاری گشتی هه‌وڵیدا ڕۆژ تیڤی دابخرێت و به پاره‌یه‌كی زۆریش سزابدرێت به‌ڵام دادگا ئه‌وه‌ی قبوڵ نه‌كرد دواتر داواكاری یه‌كه‌میان بۆ داخستن ڕه‌تكرایه‌وه. هه‌روه‌ها وتی “به‌ڵام داواكاری دووه‌م قبوڵكرا كه‌ڕۆژ تیڤی به‌بڕی پێنج ملیۆن كڕۆن پاره‌ی دانیماركی سزادا كه ده‌كاته ٤٤٥ هه‌زار دۆلار، ئێمه‌ش مافی تانه‌دانمان هه‌یه له‌بڕیاره‌كه بۆ دادگای باڵا بۆ ئه‌وه‌ی سزای ماددیهكهش په‌سه‌ندنه‌كرێت و پارێزه‌ری ئێمه دووباره هه‌وڵی خۆی ده‌دات له‌ماوه‌ی ١٤ ڕۆژدا”. سه‌باره‌ت به‌نیگه‌رانی توركیا له‌ڕێگه‌ی باڵوێزخانهكهیهوه ئامه‌د دیجله وتی “باڵوێزی توركیاش له‌وێ ئاماده‌بوو هیواخوازبوون ڕۆژ تیڤ ی دابخرێت به‌ڵام كاتێك بڕیاره‌كه خوێنرایه‌وه ئه‌وان نیگه‌ران بوون چونكه به‌وته‌ی ئه‌وان ڕۆژ تیڤی پڕوپاگه‌نده‌ی بۆ په‌كه‌كه كردووه”. هه‌روه‌ها وتی “بۆ له‌مه‌و دوا بارودۆخێكی نوێ بۆ ڕۆژ تیڤی ده‌ست پێده‌كات له‌بواری یاساییه‌وه”. تائێستا هه‌ریه‌كه له‌كه‌ناڵی مهد تیڤی و میدیا تیڤی به‌هه‌وڵی توركیا له‌ئه‌وروپا داخراون به‌ڵام بۆ ڕۆژ تیڤی هه‌وڵه‌كه شكستی هێنا و سه‌ری نه‌گرت. له‌ئێستادا كوردانی باكور له‌ناوخۆی توركیا و ده‌ره‌وه‌ی وڵات خاوه‌نی ده‌یان ده‌زگا و ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنن له‌وانه ئاژانسی هه‌واڵی دیجله ئاژانسی هه‌واڵی فورات ته‌له‌ڤیزیۆنی ڕۆژ تیڤی و ته‌له‌ڤیزیۆنی ئێم ئێم سی و ڕادیۆی میزۆپۆتامیا و ڕۆژنامه‌ی ئازادیا وڵات و ڕۆژنامه‌ی یه‌نی ئۆزگۆر پۆله‌تیكا و چه‌ندین ده‌زگا و ناوه‌ندی تری ڕاگه‌یاندن.
|
||
|
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||