| ||
|
||
له رۆژئاوای کوردستان سێهه‌مین که‌تیبه‌ی ژنان دامه‌زرا
ژنانى کورد له رۆژئاواى کوردستان له‌چوارچێوه‌ی جێگرتن له کار و خه‌باته‌کانی پاراستنی گه‌ل دا به‌شێوه‌یه‌کی چالاک کار ده‌که‌ن و له‌م چوارچێوه‌یه‌دا له مه‌راسیمێکدا له شارى دێرک سێیه‌مین هێزى ژنان به ناوى که‌تیبه‌ی ( شه‌هید سۆزدار ) راگه‌یه‌ندرا . فورات نیوز/له رۆژئاواى کوردستان له پاش دامه‌زراندنى که‌تیبه‌ی ( شه‌هید روکه‌ن ) له رۆژى ٢٢ى شوبات له ناوچه‌ى جهندرسى عه‌فرین و که‌تیبه‌ی ( شه‌هید به‌رچه‌م ) له رۆژى ٢٥ شوبات له ناوچه‌ى دربێسی، دوێنێ له شارى دێرک دامه‌زراندنى سێهمین که‌تیبه‌ی ژنان به‌ناوی ( شه‌هید سۆزدار ) له مه‌راسیمێکى سه‌ربازى دامه‌زرا . له مه‌راسیمه‌که‌دا پاش رێزگرتن له گیان بهختکردووانى ریگاى ئازادى کوردستان، به‌یاننامه‌ى دامه‌زراندنى که‌تیبه‌که خوێندرایه‌وه . له به‌یاننامه‌که‌دا سه‌ره‌تا سلاو له شۆرشى ژنان ده‌کرێت که له هه‌موو مه‌یدانه‌کاندا خۆى نه‌خشاندووه، پاشان ده‌رباره‌ى گرنگى پێکهێنانى یه‌کینه‌کانی ژنان راگه‌یه‌ندرا :" ئێمه‌به رۆح و فیداکارى ژنان توانیمان یهکیهنکانى ژنان دامه‌زرێنین ، بۆ ئه‌وه‌ى که ژن بتوانن له دژى هێز و رێکخستن و سوپاى ده‌سه‌لاتدارانى نه‌ژادپه‌رست به‌رخۆدان بکات. له دێرکیش به ئامانجى پاراستنى به‌هاکانى کۆمه‌لگا بریارى دروستکردنى ئه‌م یه‌کینه‌یه دراوه ." له کۆتایى به‌یاننامه‌که‌دا راگه‌یه‌ندرا:" یه‌کینه‌ى شه‌هید سۆزدار ده‌کرێته خه‌ڵات بۆ ژنانى کورد ، عه‌ره‌ب، کلدانى و ئه‌رمه‌ن و هه‌موو ئه‌و گه‌لانه‌ى که له رۆژئاواى کوردستان ده‌ژین ." هاوکات هه‌ر له‌و مه‌راسیمه‌دا ٨ى ئاداریش له هه‌موو ژنانى جیهان پیرۆز کرا، ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی پێشه‌نگی رێکخستنه‌کانی ژنان وته‌یان پێشکه‌ش کرد و پیرۆزبایی دامه‌زراندنی یه‌کینه‌کانی ژنان و رۆژی ٨ی ئاداریان پێکه‌وه ئاراسته‌ی خه‌ڵکی ناوچه‌که کرد .
|
||
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||