کورده‌کانی رۆژئاوا متمانه‌یان به حکومه‌ت و به ئۆپۆزیسیۆنی سوریا نیه



که‌سایه‌تی و هه‌ڵسوڕاوانی سیاسی رۆژئاوای کوردستان باس له‌وه ده‌که‌ن که کورده‌کان وه‌ک دووه‌م نه‌ته‌وه‌ی سوریا نه متمانه‌یان به

حکومه‌ته‌که‌ی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆکی ئه‌و وڵاته هه‌یه و بێمتمانهشن به ئۆپۆزیسیۆنی عه‌ره‌بی سوریا.

له راپۆرتێکی هه‌واڵنێری رۆیتێرز ژماره‌یه‌ک له سیاسه‌تمه‌داران و چالاکانی سیاسی رۆژئاوای کوردستان به‌شدارینه‌کردنی به‌ربڵاوی

 کورده‌کان له ناڕه‌زایه‌تیه‌کان له دژی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌سه‌د بۆ ئه‌و بێ متمانه‌ییه ده‌گێڕنه‌وه.

هه‌روه‌ها به هۆی پاڵپشتی زۆری تورکیا له ئۆپۆزیسیۆنی عه‌ره‌بی ئه‌و گومان و نیگه‌رانیه لای کورده‌کان دروست بووه که له ئه‌گه‌ری

 هاتنه‌ئارای هه‌ر گۆڕانکاریه‌ک به هۆی ئاستی به‌رزی کاریگه‌ری تورکیا به سه‌ر به‌رهه‌ڵستکارانی عه‌ره‌بی سوریاوه، ده‌توانێت رێگری

گه‌وره دروست بکات له به‌رده‌م پێدانی مافه‌کانی کورد له سوریا.

مه‌جید یوسف داوی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی کوردی له سوریا، سه‌باره‌ت به بێمتمانه‌یی کورده‌کان به ئۆپۆزیسیۆنی عه‌ره‌بی رایده‌گه‌یه‌نێت:

 کورد هیچ متمانه‌یه‌کی به ئۆپۆزیسیۆنی عه‌ره‌بی نیه، هه‌ر ئه‌وه‌شه وای کردوه له شاره کوردییه‌کاندا خۆپیشاندانی به‌ربڵاو هاوشێوه‌ی

 شاره‌کانی دیکه‌ی سوریا له دژی ئه‌سه‌د ئه‌نجام نه‌درێت.

ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌روو که هیچ رێکه‌وتنێک له نێوان ئه‌وان و عه‌ره‌به‌کاندا نیه که دانی به مافه‌کانی کورددا نابێت و هیچ رێکهوتنێکیشیان له‌گه‌ڵ

 ئۆپۆزیسیۆنی عه‌ره‌بی نیه له سه‌ر چۆنیه‌تی گۆڕینی سیسته‌م له‌و وڵاته‌دا و باس له‌وه ده‌کات : "لێدوانی سه‌رکرده‌کانی ئۆپۆزیسیۆنی عه‌ره‌بی

 هانمان نادات بۆ ئه‌وه‌ی متمانه‌یان پێ بکه‌ین".

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که به‌شی زۆری شاره عه‌ره‌به‌کانی سوریا که له رووی ئایینیشه‌وه سونه‌ن رۆژانه خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری له دژی ده‌سه‌ڵاتی

 ئه‌سه‌د رێک ده‌خه‌ن، به‌ڵام دۆخی زۆربه‌ی شاره کوردییه‌کان له رۆژئاوای کوردستان ئارامه و ته‌نها له چه‌ند نمونه‌دا ئاڵۆزیان به خۆیانه‌وه دیوه.

سه‌ربه‌ست نه‌بی مامۆستای به‌شی زانسته سیاسیه‌کانی زانکۆی سه‌لاحه‌دین، له هه‌ولێر که خۆی خه‌ڵکی رۆژئاوای کوردستانه باس له‌وه

ده‌کات که کورده‌کان پشتگیری ده‌سه‌ڵاتی ئه‌سه‌د ناکه‌ن، ئه‌وان به درێژایی '٢٠' ساڵی رابردوو به‌رهه‌ڵستی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته‌یان کردوه و

 ئه‌مه کورده‌کان بوون که یه‌که‌م جار له دژی ده‌سه‌ڵاتی ئێستا سوریا راپه‌ڕیون.

ئاماژه‌ش ده‌کات به سه‌رهه‌ڵدانی ساڵی '٢٠٠٤'ی قامیشلوو و شاره‌کانی دیکه رۆژئاوا که تیایدا بۆ ماوه‌ی چه‌ندین رۆژ پێکدادان له نێوان

 جه‌ماوه‌ری کورد و هێزه ئاسایشیه‌کانی ئه‌و وڵاته هاتبوه ئاراوه و به چه‌ندین که‌س ژیانیان له ده‌ست دابوو.

ئه‌م مامۆستایه‌ی زانکۆ وتیشی: نامه‌وێت ناوی هه‌ندێک که‌س بهێنم، به‌ڵام که‌سانێک له ناو سه‌رکرده‌کانی ئۆپۆزیسیۆنی سوریادا هه‌ن که

به‌رده‌وامی له دژی ماف و داواکارییه‌کانی کورد بوون و ئه‌وه‌ی به‌لایانه‌وه گرینگه ناسنامه‌ی عه‌ره‌بی سوریا و ئیسلامی سیاسییه.

 

Qadirzada.com © 2009. All rights reserved