|
| ||
|
|
||
|
ئەنجومەنی ڕۆژنامەنوسانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێك دێت
ئه‌نجوومه‌نێك به ناوى ئەنجوومەنی رۆژنامەنووسانی رۆژهه‌لاتی كوردستان.
كاریگه‌ره‌ی دنیای راگه‌یاندنی كوردی چالاكیه‌كانیان بۆ دامه‌زراندنی رێكخراوێكی پیشهیی‌و په‌یوه‌ندیدار به رۆژنامه‌نوسان رێکبخەن که دوور له ده‌ستێوه‌ردانی حیزبی و حكومی بێت و له ئاست هه‌موو ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی به‌رانبه‌ر به‌م توێژه ده‌كرێت، خۆی به به‌رپرسیار بزانێت و بۆ خستنه‌ڕووی كێشه و داواکارییه‌کانی ئه‌م توێژه رۆلی خۆی ببینێت". به‌پێى ناوه‌ڕۆكى بانگه‌وازه‌كه ته‌مه‌نى رۆژنامه‌گه‌رى كوردى له رۆژهه‌ڵاتى كوردستان سه‌ده‌یه‌كى تێپه‌ڕاندووه، چونكه له ساڵى ١٩٢١ به هه‌وڵى "عه‌بدولره‌زاق به‌درخان" له شاری ورمێ یه‌ك رۆژنامه‌ى كوردى چاپ بڵاوكراوه‌تەوە. دواتر له سه‌رده‌مى "سمایل ئاغای سمكۆ"، له ساڵی١٩٢١دا به ده‌ركردنی"رۆژی كورد" ته‌كانێكی دیكه‌ی به خۆوه بینیوه. پێش دامه‌زراندنى كۆمارى كوردستان و دواتریش و تا ئێستا چه‌ندین رۆژنامه به زمانى كوردى له رۆژهه‌ڵاتى كوردستان ده‌رچوون. ئاماده‌كارانی ئه‌م بانگه‌وازه ده‌ڵێن "ئه‌م هه‌وڵه‌ی ئێمه له كاتێكدایه كه کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌موو جۆره چالاكییه‌كی رۆژنامه‌وانی له ئێران و بە تایبەت لە كوردستاندا قه‌ده‌غه كردووه. له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش په‌رته‌وازه‌یی، ده‌ستێوه‌ردانی حیزبی‌و ناوناتۆرهلێدان له رۆژنامه‌نوسان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن،ده‌بینرێت".
رۆژنامه‌نوسان و میدیاكارانی كورد تا به په‌یوه‌ندیگرتن له گه‌ل ئاماده‌كارانی ئه‌م بانگه‌وازه و هه‌روه‌ها به بڵاوكردنه‌وه‌ی رهخنه‌و تێبینیه‌كانیان له میدیاكاندا، بۆ دەوڵەمەند کردن و بە ئەنجام گەیاندنی ئەم بیرۆکەیە، یارمەتیان بدەن.
|
||
|
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||