|
| ||
|
|
||
|
زانیار و لوقمان لە سێدارەدەدرێن
ڕۆژهەڵاتی کوردستان/ مەریوان ؛دوای ئەوەی داوای پێداچوونەوەی سزای لەسێدارەدانی چالاکانی سیاسی کورد زانیار و لوقمان مورادی لەلایەن دادگای پێداچوونەوەوە ڕەد کرایەوە و حوکمەکەیان بۆ ئیجرای ئهحكام بەڕێکرا، لە دوو هەفتەی ڕابردوو دا ئیمام جوعمەی مەریوان لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە ئاگادار دەکرێتەوە لە بۆ لەسێدارەدانی ئەو دوو چالاکە کورده ئامادە بێت. فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسی كوردستان ڕادەگەیەنێ، ئیدارەی ئیتلاعات لە دوو هەفتەی ڕابردوو دا ئیمام جومعەی شاری مەریوان ئاگادار دەکاتەوە کە لە کاتی جێبەجێ کردنی سزای لەسێدارەدانی زانیار و لوقمان مرادی ئامادە بێت. بهڵام ئیمام جوعمەی مەریوان کاربەدەستانی ئیتلاعات ئاگادار دەکاتەوە کە ئەوە نایەوێ ئامادە بێت، چوونکە گومانی ههیه لهوهی كه زانیار و لوقمان مورادی هیچ تاوانێکیان ئهنجام دابێت. گیراوانی سیاسی كورد زانیار و لوقمان مرادی پێشتر داوایان لە دادگا کردبوو بە حوکمەکەیان دا بچێتەوە. بەڵام دادگای پێداچوونهوه، لە چەند هەفتەی ڕابردوو دا ئەو داوایەی ئەوانی ڕەد کردەوە و حوکمەکەیانی بۆ 'ئیجرای ئهحكام'، بهشی جێ به جێ كردن، ڕەوانە کرد. زانیار و لوقمان مرادی لە ڕێکەوتی ١٧/١٠/٢٠٠٩ لە مەریوان قۆڵبەست کران و پاش نۆ مانگ ئازاردانیان ، لە ٢٢/١٢/٢٠١٠ بە تۆمەتی 'موحارب' و واته دژیاتی کردنی خودا، سزای لەسێدارەدانیان بەسەر دا سەپێندرا. |
||
|
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||