|
| ||
|
|
||
|
مامۆستا شیعەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان داوای سیغە لەقوتابیە کچەکان دەکەن
لەدرێژەی سیاسەتەکانی حوکمەتی ئێران بۆ سەرکوت کردنو شیواندنی فەرهەنگی کوردی لەڕۆژهەڵاتی کوردستان پەنا بۆ سیاسەتیکی تر دەبات ئەویش 'سیغەیە' بەگوێرەی هەواڵێك کەلە گۆڤاری سڤیل دا بلاو بۆ تەوە ؛مامۆستایەكی شیعە لەقوتابخانەیەكی دواناوەندی لە رۆژهەڵاتی كوردستان داوا لەقوتابیانی كچی كورد دەكات، هاوسەرگیریی كاتی (سیغەی ئیسلامی) ئەنجامبدەن، ئەمەش بووەتە مایەی نیگەرانی و ناڕەزایەتیی خێزانەكانیان، جێگری پێشووی بەرپرسی یەكێتی زانایانی ئاینیی كوردستانی ئێران پێیوایە مەبەستی سیاسی لەپشت ئەو كارەیە و ئاماژە بەوە دەكات كە داوای لەوشێوەیە لە سیستەمی پەروەردەدا "هیچ جیاوازییەكی لەگەڵ لەشفرۆشیدا نییە ". مامۆستای پەروەردەی ئاینی شیعە لە قوتابخانەكە ئافرەتێكە بەناوی (خ، ر) كە خۆی شیعەیە بە قوتابیانی كچی گوتووە "فەساد لەكۆمەڵگەدا پەرەی سەندووە و پێویستە كچان بۆ خۆ پاراستنیان لە تووشبوون بە هەر رووداو و كێشەی كۆمەڵایەتی پەنا بۆ هاوسەرگیریی كاتی ببەن باشترین رێگەیە تا كوڕانیش لە كێشەی جۆراوجۆر بپارێزن". ئەو مامۆستا ئافرەتە بە راشكاوی داوای لەو كچە قوتابییە كوردانە كردووە "پێویستە ئامادەكاری بكەن بۆ ئەوەی لەسەر دەستی ئاینی شیعە هاوسەرگیری كاتی قبوڵ بكەن و هاوكار بن لەوەی فەسادی كۆمەڵایەتی لەناو كوڕان و كچاندا بڵاو نەبێتەوە".
|
||
|
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||