چارەنووسی  گیراوی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان نادیارە

لەدرێژەی  هەڵکوتانەسەرماڵان ودەسگیرکردنی لاوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەنی دامودەزگاکانی عیتلاعاتەوە  بەبیانوی جۆراوجۆر ئەوە ماوەیەکی زۆرە ١٧کهسی خه‌‌ڵکی مهاباد، ماوهی زیاتر له حهوتوویهکه، له چارهنووسیان هیچ زانیارییهک وه دهست ناکهوێت و هاوکات چارهنووسی کوردێکی سهقزی ماوهی ٥٠ ڕۆژه نادیارە. `٧ کهس له دانیشتوانی شاری مه‌‌هاباد ، که له لایهن هێزه چهکدارهکانی ڕژیمهوه دهسبهسهر کرابوون ، تا ئێستاش چاره نووسیان ڕوون نییه..

له لایهکی ترهوه و به گوێرهی ماڵپهڕی موکریان نیوز، خالد امین پور کوردێکی دانیشتووی سهقز ماوهی ٥٠ ڕۆژ پیش ئێستا دهسبهسهر کراوه ، و تا ئێستاش چارهنووسی نادیاره. بەلام تاوەکو ئێستا هیچ زانیاریەک دەربارەی هۆکاری گرتن و دەسبەسەر کردنی ئەو کەسانە نازانرێت. به گویرهی ئاماره دانپێدانراوه‌‌کان له سهرهتای مانگی ڕهزبهرهوه تا ئیستا 94 کهسی خهڵکی ڕۆژههڵاتی کوردستان له لایهن هێزه چهکدارهکانی ڕژیمهوه دهسبهسهر کراون.


Qadirzada.com © 2009. All rights reserved