|
| ||
|
|
||
|
نوسەرە تورکەکان لەبارەى کۆمەڵکوژییەکەى شرناخەوە چی دەڵێن؟
دوای بوردۆمانی ناوچه‌ی سنووریی شرنا‌خ و کوژرانی 35 که‌سی مه‌ده‌نی زۆربه‌ی ڕۆژنامه‌نووسانی تورکیا له وتارەکانیاندا هه‌ڵوێستی توندیان له به‌رانبه‌ر ده‌وڵه‌ت و هێزه‌کانی سویاى ئه‌و وڵاته گرت. جۆنه‌ید ئوزدمیر، ڕۆژنامه‌ی حورییه‌ت: کاتێ که ته‌رمی ئه‌و گه‌نجانه‌م بینی “فیلمی به‌همه‌ن قوبادی” کاتێ بۆ “مه‌ستی ئه‌سبه‌کان” وه‌بیرم هاته‌وه، ئه‌وانه‌ی که کوژراون به پێست و خوێن و گوشت منداڵی ئه‌م وڵاته‌ن و بکوژه‌کانیش له ئێمه‌ن.له F16 وه‌ک ئامێری سیاسی که‌ڵک وه‌ر مه‌گرن.یه‌کێ دوو ڕۆژ به سه‌ری ساڵی نوێ ماوه و منداڵانی ئێمه ده‌یان کیلۆمه‌تر دوور له ماڵ و له ژێر بوردۆمان و به‌فر و سه‌رمادا قاچاخ ده‌که‌ن، ڕێکاره‌کانتان له‌وێ به‌کا ر بێنن و هه‌وڵێک بده‌ن تا ئه‌وان بگه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌کانیان. چه‌نگیز چاندار، ڕۆژنامه‌ی ڕادیکاڵ: کوشت و بڕی شێرناخ په‌یامێکه که پێمان ده‌ڵێت ئه‌مه دوایین ڕووداو نییه و به له به‌رچاوگرتنی ڕوانگه‌ی توندوتیژی ئیدریس نه‌عیم شاهین و وه‌زاره‌تی ناوخۆی تورکیا ده‌بێ چاوه‌ڕوانی کوشت و بڕی زیاتر بکه‌ین.جه‌نابی وه‌زیری زۆر شانازی به ته‌کنۆلۆژیای فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وانه‌وه ده‌کرد به‌ڵام ئێستا ده‌بێ بۆ هه‌میشه شه‌رم له وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی بکات. عه‌لی تۆپۆز، ڕۆژنامه‌ی ڕادیکاڵ: دوای ئه‌م کوشت وبڕه هیچ که‌س بڕوا به ئیدیعاگه‌لی مافه‌وانی ده‌وڵه‌تی تورکیا ناکات، ئه‌م ڕه‌شه‌کوژییه له چ جێگایه‌کی زانستی حقوقی دا جێده‌بێته‌وه؟ “حسێن چلیک” جێگری سه‌رۆک وه‌زیران باس له ڕووداو ده‌کات. ڕووداو؟ کوشت و بڕی 35 گه‌نج ده‌توانێ ڕووداو بێت؟ ئیحسان داغی، ڕۆژنامه‌ی زه‌مان: له‌یلا زانا له لایه‌که‌وه لێدوانی توند ده‌دات و فڕۆکه‌جه‌نگییه‌کان له لایه‌که‌وه هێرش ده‌هێنن. له‌م نێوانه‌دا کورده‌کانی ئه‌م وڵاته بڕوا به کام ڕێکار بکه‌ن؟ بۆچی چاره‌سه‌رێک بۆ ئه‌م کێشه نادۆزینه‌وه؟ بۆچی که‌سانێک ده‌یانه‌وێت هۆشدار بده‌ن که ئه‌م کێشه نابێ چاره‌سه‌ر بکرێت؟ ئه‌حمه‌د ئاڵتان، ڕۆژنامه‌ی ته‌ڕه‌ف: بارودۆخی دژواری شه‌ڕ و پێکدادان، منداڵان و گه‌نجانی گونده سنوورییه‌کانی هه‌ڵناوه که قاچاخی کاڵا بکه‌ن و من نازانم ده‌وڵه‌تی تورکیا له بری خه‌رج کردنی بودجهگهلی به‌ره‌ڤانی، بۆچی بیرێک به حاڵی گوندنشینه‌کانی سنوور ناکاته‌وه؟ من ده‌زانم که قاچاخچیان ته‌نیا له یه‌ک ڕێگای تایبه‌ته‌وه تێده‌په‌ڕن، ڕێگایه‌ک که ساڵانێکه شه‌وانه قاچاخچیانی پێداده‌ڕوات بۆچی له ناکاو کرایه‌ئامانجی فڕۆکه‌جه‌نگییه‌کانی ئه‌رته‌ش؟ بۆچی له‌گه‌ڵ بنکه‌ی سنووری هه‌ماگه‌نگی نه‌کرا؟ له‌ت و په‌ت کردنی 35 گه‌نج که یه‌کیان ته‌نیا 12 ساڵ ته‌مه‌نی بووه به‌م ئاساییه نییه؟ فاتح ئاڵتایلی، ڕۆژنامه‌ی خه‌به‌ر تورک: ئه‌گه‌ر فڕۆکه‌کان ئه‌م کاروانه گومان لێکراوه‌یان نه‌ده‌پێکا و ئه‌وان به ڕاستی تیرۆریست بوون و به هێرشکردنه‌سه‌ر بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی سی چل که‌سیان ده‌کوشت ئه‌و کاته چی؟ که‌سێک به من بڵێت هێزه ئاسمانییه‌کانی تورکیا چی بکه‌ن؟ بپێکن یان نه‌پێکن؟ بۆچی به‌بێ ویژدانییه‌وه ڕه‌خنه له هێزه چه‌کداره‌کان ده‌گرن؟ بۆچی ده‌بێ قاچاخچیان له ڕێگای تایبه‌تی تیرۆریسته‌کانه‌وه تێپه‌ڕن؟گه‌لۆ ده‌تانه‌وێت خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری به له‌یلا زانا و هاوڕێیانی بده‌ن؟ وا دیاره ئه‌مه‌تان ده‌وێت. کۆرتۆلۆش تایز، ڕۆژنامه‌ی ته‌ڕه‌ف: وا ده‌زانن یه‌که‌مین هه‌واڵده‌ریی که ئه‌م هه‌واڵه‌ی گواسته‌وه ئانادۆڵ بوو؟ ته‌له‌فزیۆنه‌کانی تورکیا بوون؟ به داخه‌وه نا. ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی تورکیا 12 کاژێر ته‌واو له به‌رانبه‌ر ئه‌م بوردۆمانه بێده‌نگ بوون و که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیی ڕۆژ و دیکه‌ی ڕاگه‌یێنه‌رییه‌کانی په‌که‌که ئه‌م هه‌واڵه‌یان ڕووماڵ کرد. به‌ڕای من نه‌گواستنه‌وه و له بیر بردن و گوێ دان به‌م ڕووداوه بۆ خه‌ڵک برینێکی کاری تر بوو له بوردۆمانه‌که. ڕۆشن چاکر، ڕۆژنامه‌ی وه‌ته‌ن : حکوومه‌ت ناتوانێت له به‌رانبه‌ر ئه‌م هه‌ڵه کاره‌ساتباره سانسۆر بکات. ئه‌وه‌نده شانازیمان به ته‌کنۆلۆژی نیزامییه‌وه ده‌کرد و هه‌وڵمان ده‌دا به هێرش کردنه‌سه‌ر په‌که‌که کیشه‌که چاره‌سه‌ر بکه‌ین ئه‌وه نه‌هاته دی و سی و پێنج گه‌نجی بێ تاوان له‌ناوچوون. سه‌نه‌م ئاڵتان، ڕۆژنامه‌ی وه‌ته‌ن: کورد یا تورک چ جیاوازییه‌کیان هه‌یه، 35 گه‌نجی بێ تاوان کوژراون که یه‌کیان ته‌نیا 12 ساڵ ته‌مه‌نی بووه. تۆ بڵێیت ئه‌مه ڕووداوێک بووه له وه‌ڵامی لێدوانه هاندهرانهکهی له‌یلا زانا له ماوه‌ی 24 کاژێردا ؟ موحه‌ڕڕه‌م ئینجی له سه‌رکرده‌کانی پارتی گه‌لی کۆماریخواز له په‌رله‌مانی تورکیا ڕوو له له‌یلا زانا وتی: ئه‌گه‌ر خۆبهڕێوهبهریتان ده‌وێت باجه‌که‌ی بده‌ن، گه‌لۆ مه‌به‌ستی له باجه‌که‌ی بۆردومانی شێرناخ بووبێت. تاها ئاکیۆل، ڕۆژنامه‌ی حورییه‌ت: بێ گومان ده‌بێ به توندی ڕه‌خنه له ده‌وڵه‌ت بگیردرێت و ده‌بێ داوای لێبوردن بکات و غه‌رامه بدات. به‌ڵام من دژ به‌وه‌م که پارتی ئاشتی و دیموکراسی له‌م ڕووداوه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی خۆی که‌ڵک وه‌ربگرێت. یاسه‌مه‌ن چونکار، ڕۆژنامه‌ی ته‌ڕه‌ف: ده‌وڵه‌ت خوێنی ڕژاندووه. ئه‌مه ڕاستییه‌کی تاڵه که پێویستی به شرۆڤهکردنهوهی دژوار و پێچاوپێچ نییه. ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان زوو له دانوستان و هه‌وڵه دیموکراتیکه‌کانی ماندوو بوو و له به‌رانبه‌ر ستراتیژی له‌شکه‌ریی تورکیا چۆکی دا دا. جوودت ئاشکن- ڕۆژنامه‌ی ڕادیکاڵ: ئه‌م بوردۆمانه له ڕاستیدا بانگهێشت کردنێکه بۆ ده‌ستپێکردنی شه‌ڕی ناوخۆیی. ئه‌رکانی فه‌رمانده‌یی هێزه له‌شکه‌رییه‌کانی تورکیا هه‌ڵه‌که ده‌خاته ئه‌ستۆی په‌که‌که و ده‌وڵه‌تیش به ڕووداوێک ناوی لێده‌بات. به‌داخه‌وه تورکیا خه‌ریکه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانی پڕ له توندوتیژی ده‌یه‌ی نه‌وه‌د. کوردپرێس
|
||
|
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||