| ||
|
||
ڕوون کردنەوەیەک لەلایەن سێ فراکسیۆنەوە
فراكسیۆنه‌كانی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان له په‌رله‌مانی عیراق، له‌به‌رامبه‌ر وته‌كانی ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان له‌كه‌ناڵێكی ئاسمانی روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه.. روونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ ڕایگشتی سه‌باره‌ت به وته‌كانی به‌ڕێز مامۆستا محه‌مه‌د فه‌ره‌ج ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان، له‌كه‌ناڵی K24. له به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵی K24 به‌ڕێز ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوی ئیسلامیی كوردستان سه‌باره‌ت به ڕۆڵی نوێنه‌رانی كورد له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌روه‌ها وه‌زیرانی كورد له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق ، بۆ داكۆكی كردن له بودجه‌و پشكی 17% ی هه‌رێم، له لایه‌كه‌وه ونوێنه‌رانی كورد و په‌رله‌مانتاران به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات كه كاره‌كانی خۆیان بۆ ناكرێت، له‌لایه‌كی تره‌وه واباس ده‌كات كه وه‌زیره‌كان ته‌نها سه‌رقاڵی ئیفاد وسه‌فه‌رن، ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌سته به رۆلی نوێنه‌رانه‌وه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ گفتوگۆكانی بودجه‌ی ساڵی 2016 به گرنگی ده‌زانین كه ئه‌و راستییه بۆ ڕای گشتی خه‌ڵكی كوردستان روونیبكه‌ینه‌وه كه ئه‌گه‌ر سووربوون وجدییه‌ت وشه‌ڕی زۆر قورسی ناو گفتووگۆكانی بودجه و رۆژی په‌سه‌ندكردنی یاسای بودجه ، له‌لایه‌ن سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان و جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و ئه‌ندامه كورده‌كانی لیژنه‌ی دارایی و تێكڕای په‌رله‌مانتارانی كورد نه‌بوایه، ئه‌وا بێگومان پشكی هه‌ریم بۆ له 13% كه‌مده‌كرایه‌وه. له كاتێكا نیگه‌رانین له ووته‌كانی و له به‌كه‌مگرتنی رۆلی نوینه‌ران له‌لایه‌ن به‌رێز ماموستا محمد فه‌ره‌جه‌وه ، پێمان وایه پێویست بوو به‌ڕێزیان له وورده‌كاری ئه‌و گفتووگۆیانه و ئه‌و هه‌وڵانه‌ی بپرسییایه و ده‌ست خۆشی له تیكڕای نوێنه‌رانی كورد بكردایه. پێمان وایه راسته له‌كاتی گفتووگۆكانی بودجه‌دا جگه له (د.جه‌مال كۆچه‌ر) كه‌سی تر ئاماده نه‌بووه له فراكسیۆنی یه‌كگرتوو بۆیه جه‌نابی مامۆستا ده‌كرا بگه‌ڕایه‌ته‌وه بۆ د.جه‌مال كۆچه‌ر تاكه په‌رله‌مانتاری یه‌كگرتوو كه له نزیكه‌وه ئاگاداری هه‌وڵه‌كان بووه ، واشی نابینین دكتۆر جه‌مال ئه‌و شایه‌تییه‌ی بۆ ماندووبوونی نوێنه‌رانی كورد نه‌دابێت. ئه‌وه‌ی نوێنه‌رانی كورد كردویانه ئه‌ركه و هیچ منه‌تێكی تیدا نییه، به‌لام گرنگه ڕاستییه‌كان روون بن ، سه‌باره‌ت به ڕۆل وسه‌نگی كوردیش كه ئه‌مرۆ له بغداد كه‌مبووه‌ته‌وه وه كاڵ بوه‌ته‌وه كه به شێكی تری قسه‌كانی مامۆستایه، ئه‌وه غیابی ڕوئیا وستراتیژی به‌شێك له قیاده‌ی ئه‌حزابی كوردییه كه دۆخه‌كه‌یان به ئه‌مڕۆ گه‌یاندووه نه‌ك ناكارایی و نا ئاماده‌یی نوێنه‌ران. فراكسیۆنه‌كانی .. یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان 6/1/2016
|
||
Qadirzada.com @ 2016. All rights reserved
|
||