| ||
|
||
سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ری كوردستانی ده‌نگێك له قوڵایى مێژوویه‌كى كوردانه‌وه
ئومێد نه‌جم
٦ ئابی ١٩٣٧ رۆژی كۆچی دوایی سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ری كوردستانییه، سه‌ید عه‌لی ده‌نگێك بوو له‌هه‌ناوی كورده‌وارییه‌وه گۆڕانی ده‌چڕیی، تا ژیان به‌رده‌وام بێت ده‌نگی ئه‌ویش به نه‌مریی ده‌مێنێته‌وه، سه‌ید چۆن چووه نێو دونیای گۆرانی و چۆن توانی به ده‌نگه ناوازه‌كه‌ی سه‌رنجی خه‌ڵكی ئه‌و سه‌رده‌مه‌و تا ئێستاش بۆ خۆی كه‌مه‌ند كێش بكات؟
له لێوارى سه‌ده‌ى ١٩ەوە، ده‌نگێك له رۆژهه‌ڵاتى كوردستانه‌وه، كه له‌رێگه‌ى حوجره‌و ته‌كیه‌وه به خوێندنى قورئان پشكواو له‌پێناو هونه‌ره‌كه‌ى یاخیبوو، گهنجیهنهیهكى ئهڵماسیى پڕ له وشه‌ى كوردانه‌ى نایاب و ده‌گمه‌نى بۆ ئێستا‌و داهاتووش جێهێشت، ئه‌و له‌قوڵایى سه‌ده‌ى ٢٠ له‌ناو ده‌ریاى زمانى فه‌رمى فارسى و زمانه‌كانى دیكه یاقوتى وشه‌ى كوردانه‌ى ده‌چنییه‌وه، سه‌ید عه‌لى ئه‌سغه‌رى كوردستانى به گوتنى( جانی جانم وه‌ره، ئه‌ى رهفیقانى ته‌ریقه‌ت، غه‌مگین و دڵپه‌شێوم، هه‌ى نابێ نابێ) خۆى خزانده مێژوو و یاده‌وه‌رى كوردانه‌وه.
هونه‌رمه‌ندى ده‌نگخۆشی كورد(سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ری كوردستانی) ناوێكی دره‌وشاوه‌ی ئاواز و مۆسیقای كوردییه، ده‌نگێكی به‌سۆز و دڵنشینی بوو، یه‌كه‌م كه‌سه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه مه‌قاماتی كوردی خسته سه‌ر گرامافۆن. شاره‌زایی ته‌واوی ده‌سگاگه‌لی مۆسیقی ئیرانی بووه، زۆربه‌ی مه‌قامه‌كانی خوێندووه، شێوازێكی تایبه‌ت به خۆی هه‌بووه له ئاواز و گۆرانی.
كوردستانى له‌ساڵی ١٩٢٩ ته‌نها یه‌ك مانگ له (تاران)ی پایته‌ختی ئێران ماوه‌ته‌وه و ده‌نگی له‌سه‌ر قه‌وان تۆماركردووه، ته‌نها ئه‌و چه‌نده قه‌وانه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی تا ئێستاش ناوی سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ری كوردستانی له ئاسمانی مۆسیقای كوردی و ئێرانی‌دا به نه‌مری و جاویدانی ماوه‌ته‌وه.
سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ر ساڵی ١٨٨١ له گوندی (سه‌ڵوه‌تاوا)ی نزیك شاری سنه له دایك بووه، بنه‌ماڵه‌كه‌شیان له‌بنه‌ڕه‌تدا ده‌گه‌نه‌وه به بنه‌ماڵه‌ی (باباتاهیری هه‌مه‌دانی) شاعیری ناوداری كورد. هه‌ر له منداڵیه‌وه كاتێ فه‌قێ بووه خه‌ڵكی پێیان زانیوه كه ئه‌و خاوه‌نى ده‌نگێكى خۆشە، به تایبه‌تیش كاتێك له مزگه‌وت بانگی داوه و سه‌ڵای كردووه و له مانگی ڕه‌مه‌زان قورئانی خوێندووه، زیاتر ده‌نگه خۆشه‌كه‌ی ده‌ركه‌وتووه، له خانه‌قاكان موناجات و مه‌قامی زۆر به‌سۆز و دڵنشینی خوێندووه.
وه‌ك زۆربه‌ى هونه‌رمه‌ندان سه‌ید سهغهریش تووشى به‌رهه‌ڵستى باوكى بووه‌و باوكى پێى خۆش نه‌بووه كه كوڕه‌كه‌ى گۆرانى بڵێت، به‌ڵكو حه‌ز ده‌كات زیاتر به قورئان خوێندنه‌وه سه‌رقاڵ بێت، باوكی زۆر جار له‌سه‌ر گۆرانی گوتن لۆمه‌ی كردووه‌و پێى گوتووه، كه واز بهێنێت و له پێش چاوی خه‌ڵك گۆرانی نه‌ڵێت! چونكه بۆ ئه‌وان كه سه‌یدن كارێكی ناشیرینه و به‌جێ نییه، به‌ڵام ئه‌سغه‌ر له وه‌ڵامی باوكی‌دا گوتویه‌تی"ده‌نگی من به‌هره‌یه‌كی خوداییه و نابێ له خه‌ڵك بشاردرێته‌وه" ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ناكۆكی خۆی و باوكی و ناچار ده‌بێت گونده‌كه‌ی خۆیان جێ بێڵێت و چووه‌ته سنه.
دواى به‌جێهێشتنى ماڵى باوكى چاییخانهیهك له سنه بووه ماڵێكى خنجیلانه بۆ ده‌نگه ناسكه‌كه‌ى سه‌ید ئه‌سغه‌رى كوردستانى، ئێواران ده‌چووه ئه‌و چایخانه‌یه، له‌وێ گۆرانی ده‌وت و خه‌ڵك گوێیان بۆ ده‌گرت.
سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ر مه‌قاماتی ئێرانی له كوێوه فێر بووه؟
سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ری كوردستانی شاره‌زایی ته‌واوی ده‌سگاگه‌لی مۆسیقی ئێرانی بووه، زۆربه‌ی مه‌قامه‌كانی خوێندووه به‌و ده‌نگه داودییه‌ی، له‌وانه سێگاه، هومایۆن، شور، به‌یات تورك (به‌یات زه‌ند)، ئه‌فشاری، شوشته‌ری، ئه‌بو عه‌تا ، ده‌شتی (غه‌م ئه‌نگێز)، ئیسفه‌هان.
توانای هونه‌رمه‌ندانه‌ی سه‌ید له وتنی ده‌سگاگه‌لی(مه‌قام) مۆسیقای ئێرانی دا، وای له هونه‌رمه‌ندی ره‌وانشاد (عه‌باسی كه‌مه‌ندی) كردووه بڵێت سه‌ید به‌ر له‌وه‌ی ده‌نگی له‌سه‌ر قه‌وان تۆمار بكات، كه‌سێكی پسپۆڕ له زانستی مۆسیقادا، یان مامۆستایه‌كی شاره‌زا له مۆسیقا ڕێنوێنی و په‌روه‌رده‌ی مۆسیقی كردبێ، ئه‌و كه‌سه‌ش ده‌شێ عـارف قـهزوینی (١٨٨٢-١٩٣٣)شاعیر و ئاوازدانه‌ری ئێرانی بێ. چونكه هه‌ر له‌و ڕۆژگاره سه‌ید له شاری ژیاوه، عارفی قه‌زوینی ڕژێمی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئێران بۆ سنه دووری خستبووه‌وه.
عه‌باسی كه‌مه‌ندی ده‌ڵێت"سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ر به‌رله‌وه‌ی بڕوا بۆ تاران، له‌وانه‌یه له‌لای عارف قه‌زوینی مۆسیقا و بنه‌ماكانی مه‌قامات (ده‌ستگای مۆسیقای ئێرانی) فێربووبێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عارف هاتوچۆی ماڵه خان و خاوه‌ن دیوه‌خانه‌كانی سنه‌ی كردووه به تایبه‌ت ماڵی (ئاصف دیوان) ، له‌وانه‌یه سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ر و عارف له‌وێ یه‌كیان بینیبێت و ئاشنا بووبن به‌یه‌ك و سه‌ید مه‌قامه‌كانی مۆسیقای ئێرانی لێوه‌ی فێر بووبێت، وه ئه‌گه‌رنا ئه‌وا سه‌ید خۆی داهێنه‌ری ئه‌و شێوه مه‌قام و ئاواز خوێندنه‌یه له مۆسیقای كوردی".
كوڕهگهورهكهى عه‌لى ئه‌سغه‌ر قسه‌یه‌كى دیكه‌ى هه‌یه، به گوته‌ى سه‌ید عهبدولئهحهدى كوڕى بێت، باوكى هه‌ر خۆى ئه‌فسانه‌یه‌ك بووه بۆ خۆى و خۆى مامۆستاى خۆى بووه‌و رێنیشانده‌رى مه‌قاماتى نه‌بووه،"باوكم سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی مامۆستایه‌كی تایبه‌تی نه‌بووه، به‌ڵام سه‌رله‌به‌ری ده‌ستگاگه‌ل و مه‌قامگه‌لی مۆسیقای ئێرانی زانیوه و چڕیویه‌تی".
هه‌رچۆنێك بێت شێوازی خوێندنی سه‌ید له ئاواز و مه‌قامه‌كان به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ن، ئه‌و هونه‌رمه‌نده شاره‌زایی ته‌واوی هه‌بووه له مه‌قام و ئاواز و مۆسیقای ئێرانی ئه‌وه‌شمان بیرنه‌چێت كه ده‌ڵێین ئێران واتا كورد و فارس و ئازه‌ری و تورك و به‌لوچ و ئه‌رمه‌ن و عه‌ره‌ب، هه‌موو ئه‌و نه‌ته‌وانه به‌شداربوون و ئه‌و مۆسیقایه به‌ته‌نها موڵكی نه‌ته‌وه‌ی فارس نیه!.
سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ر و قهمهر ملوك وه‌زیری سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ر و قهمهر ملوكی وه‌زیری له تاران یه‌كتریان بینیوه و گۆرانی و مه‌قامیان به‌رامبه‌ر یه‌كتر وتووه، چه‌ند جارێك (سه‌ردار ئه‌عزه‌م)، سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ری كوردستانی بردووه بۆ تاران و به‌رامبه‌ر به خاتوو (قهمهر ملوكی وه‌زیری) دایناوه و گۆرانیان وتووه، یه‌كێ له‌و شه‌وانه له تاران له ماڵی یه‌كێ پیاوانی ده‌وڵه‌ت، كه به حزووری به‌رپرسان و هونه‌رمه‌ندان و ئهدبانی ناسراو دانیشتنێك به‌ڕێوه‌چووه. یه‌كێ له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی له‌وێ ئاماده بووه قهمهر ملوك وه‌زیری (قمرالملوك وزیری) خانمه گۆرانبێژی ناسراوی ئێرانی بووه.
سه‌ردار ئه‌عزه‌م سه‌یدی ئاماده‌بووانی ئه‌و كۆڕه‌ى ناساندووه، دوای ئه‌وه سه‌ید ده‌ستی كردووه به ئاواز خوێندن، ئه‌مه‌ش بۆته جێی سه‌رنجی ئه‌هلی مه‌جلیس و ئاماده‌بووان به‌تایبه‌ت مۆسیقاژه‌نه‌كان زۆر موعجیب بوون به توانای هونه‌رمه‌ندانه‌ی سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ر و شاره‌زابوونی له مۆسیقای ئێرانی.
سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ر و قهمهر ملوكی گۆرانی‌یان به‌رامبه‌ر یه‌كتر وتووه، سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ر هه‌ر مه‌قامی به‌رز كردووه‌ته‌وه، خاتو قهمهر له‌گه‌ڵیا ڕۆیشتووه و له شوێنێكدا وه‌ستاوه، پێی وتووه: سه‌ید ئه‌وه چی ده‌كه‌یت؟ سه‌یدیش وتوویه‌تی"مانگ له‌ت ده‌كه‌م" مه‌به‌ستی له ناوی قهمهر ئه‌وخاتونه گۆرانیبێژه بووه.
قهمهر ملوك وه‌زیری (قمرالملوك وزیری) (١٩٠٥- ١٩٥٩) خانمه گۆرانبێژی ناسراوی ئێرانی، ئه‌و یه‌كه‌مین ژن بوو ده‌نگی له‌سه‌ر قه‌وان تۆمار كرد، به‌بێ سه‌رپۆش چووه سه‌ر شانۆ و گۆرانی گووت، كه له‌و ڕۆژگاره بێ حیجابی وه‌ك تاوان سه‌یر ده‌كرا، قهمهر ملوك وه‌زیری نزیكه‌ی ٢٠٠ گۆرانی تۆمار كراوه، هاوسه‌رده‌می هونه‌رمه‌ندی كورد سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ری كوردستانی بووه.
مه‌قام و گۆرانییه‌كانی سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ر
سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ر یه‌كه‌م كه‌سه له كوردستانی ئێران كه مه‌قاماتی كوردی خسته سه‌ر گرامافۆن (قه‌وان) بۆ مه‌قامه‌كانی شیعری (مه‌وله‌وی) هه‌ڵبژاردووه و بۆ ئاوازی گۆرانییه‌كانی سودى له شیعره‌كانی (وه‌فایی) بینیوه. ئه‌و له وتنی مه‌قام و گۆرانی و ئاوازه‌كانی كه‌مترین وشه‌ی بێگانه‌ی به‌كارهێناوه، ئه‌مه‌ش جێی تێرامانه چونكه له‌و سه‌رده‌مه فارسی زمانی ره‌سمی بووه، به‌ڵام ئه‌و هونه‌رمه‌نده عه‌وداڵی وشه و ئاوازی كوردی بووه و ویستویه‌تی خزمه‌تی گۆرانی و مۆسیقای كوردی بكات. ئه‌گه‌رچی سودیشی له مه‌قام و ده‌ستگای مۆسیقای ئێرانی وه‌رگرتووه به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی كوردی پێ به‌خشیوه.
هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی مۆزیكیان بۆ ژه‌نیوه فارس بوونه و ئامێره مۆسیقیهكانیش هیچی كوردی نین، به‌ڵام گۆرانیه‌كانی سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ر ره‌نگ و بۆنی كوردی هه‌یه، هه‌ر كه گوێی بۆ شل ده‌كه‌ی ده‌زانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی كه ئاواز ده‌خوێنێ سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ره. شێوه‌ی ووتنی ئاواز و گۆرانیه‌كانی تایبه‌ته به خۆی كه جیاوازه له هونه‌رمه‌ندانی تر، هه‌ر كه گوێی بۆ شل ده‌كه‌ی ده‌زانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی كه ئاواز ده‌خوێنێ سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ره.
بنه‌ماڵه ناسراوه‌كانی شاری سنه ڕۆڵێكی گه‌وره‌یان هه‌بووه له ناساندنی سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ر، به تایبه‌ت (ئاسف دیوانی سنه) كاتێ ده‌زانن ده‌نگی خۆشه ده‌یبه‌نه تاران و ده‌نگی له‌سه‌ر قه‌وان تۆمار ده‌كه‌ن. سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ری كوردستانی له‌ساڵی ١٩٢٩ ئه‌وكاته‌ی ته‌مه‌نی ٤٧ ساڵ بووه، كۆمه‌ڵێ مه‌قام و گۆرانی بۆ كۆمپانیای گرامافۆنی (پۆلیفۆن) تۆمار كردووه.
وه‌ك حه‌سه‌ن كامكار وتوویه‌تی"هه‌ر گۆرانیه‌كی سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ر له‌ته‌كیدا ئامێری تاری له‌گه‌ڵدا ژه‌نرابێ، مورته‌زاخانی نه‌ی داود ژه‌ندوویه‌تی"، به‌سته‌ی ڕۆژی جه‌ژنه، كه به (جانی جانم وه‌ره) ناسراوه، به مۆسیقای برایانی نه‌ی داود مورتهزاخان و مو‌سا خان تۆمار كراوه.
عه‌لی ئه‌سغه‌ر گه‌لێ مه‌قام و ئاوازی تۆمار كراوه له سه‌ر قه‌وان، ته‌نها چوارده مه‌قام و گۆرانی كه پارێزراون و له ئه‌رشیڤدا ماوه‌ته‌وه و هه‌ندێك له‌و قه‌وانانه فه‌وتاون، ئه‌وانه‌شی كه پارێزراون خانه‌واده‌ی (ئاصف دیوان) له‌لای خۆیان پاراستبویان و پێشكه‌شی رادیۆی سنه‌یان كرد. كه ئه‌مانه‌ن:
مه‌قامه‌كان: ١ـ سێگا ٢ـ ده‌شتی (غه‌م ئه‌نگێز) ٣ـ هومایون ٤ـ ئه‌بو عه‌تا ٥ـ به‌یاتی تورك (به‌یات زه‌ند) ٦ـ شوشته‌ری ٧ـ ئه‌صفه‌هان
ئاواز و گۆرانیه‌كانی: ١ـ غه‌مگین و دڵپه‌شێوم ـ ده‌شتی ٢ـ یار غه‌زال ـ به‌یاتی تورك (به‌یات زه‌ند) ٣ـ ئه‌ی ڕه‌فیقانی ته‌ریقه‌ت ـ شور ٤ـ جانی جانم وه‌ره ـ ئه‌فشاری ٥ـ كراس كورتێ ـ ده‌شتی ٦ـ هه‌ی نابێ نابێ ئه‌فشاری ٧ـ ئای له له‌نجه ـ ئه‌صفه‌هان
ئه‌و مۆسیقاژه‌نانه‌ی موزیكیان بۆ سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ر ژه‌نیوه ١- مورته‌زاخانی نه‌ی داود ـ تــار ٢- مو‌سا خانی نه‌ی داود ـ ڤیۆڵۆن ٣- عه‌بدولحسین شه‌هنازی ـ تــار ٤- ئه‌میر ئه‌رسه‌لانی ده‌رگاهی ـ تـــار ٥- مه‌هدی خانی ئه‌سفه‌هانی ـ نـــه‌ی ٦- حه‌بیب سه‌ماعی ـ سه‌نتور ٧- سه‌لیم خان ـ ڤیۆلین ٨- موشیر خانی قه‌وام ٩- یه‌حیا خانی زێرشین ـ ڤیۆلین.
پەیسەر پرێس
|
||
Qadirzada.com ©2009 - 2020. All rights reserved
| ||