بەیاننامەی ناڕەزایی"سەنتەری ڕۆشەنبیری پردێ" دژی کۆمەڵکوژیەکەی قەلابانی دەڤەری شیرناخ

جاڕێکی دیکەش ڕژێمی ڕەگەز پەرەستی ئاکپاتی وشاگردە گوێڕایەڵەکانی کەورەتیرۆریست"فەتحوڵا گولەن"،لەهێرشێکی دڕندانەی فرۆکە شەڕکەرەکانی تورکیادا،کۆمەڵکوژییەکی دیکە دژی گەلەکەمان لەباکووری کوردستان بەڕێوەچوو ژمارەیەك هاووڵاتی سڤیل بوونەقوربانی.

لەسەنتەری ڕۆشەنبیری پرێوە، ئەوپەڕی نیگەرانی و بێزاری خۆمان دەرحەق بەوتاوانکارییەی ڕژێمی ئاكپارتی دەردەبڕین و ڕاشکاوانەش ڕادەگەیەنین کەئیدی کاتی ئەوە هاتووە،هەموولایەك لەسەرجەم پارچە داگیرکراوەکانی کوردستاندا،یەك دەنگ ویەك ڕەنگ دوور لەبەرژەوەندی حیزبایەتی،بێنەدەنگ و سیاسەتی ئاکپارتی لەقاو بدەین وڕیسوای بکەین.

نەفرەت لە مرۆڤکوژەکانی ئاکپارتی و گولەنییەکان و دەست وپیوەندەکانیشیان....دروود بۆ شەهیدانی سڤیل

 

سەنتەری ڕۆشەنبیری پردی

٢٩/١٢/٢٠١١

پردێ


Qadirzada.com © 2009. All rights reserved