|
| ||
|
|
||
|
ئاماری پێشێلکاریەکانی ساڵی٢٠١١ لەهەرێمی کوردستان
پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه بەرواری ١٤/١/٢٠١٢ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نوسان راپۆرتی له‌سه‌ر ره‌وشی رۆژنامه‌نوسان له‌هه‌رێمی كوردستاندا له‌ماوه‌ی ساڵی ٢٠١١دا بڵاوكرده‌وه و تێدیا ئاماژه بۆئهوهكرابوو كه له‌ماوه‌ی ٢٠ ساڵی رابردوودا مه‌ترسیدارترین ساڵ بووه بۆ رۆژنامه‌نوسان. له‌وباره‌یه‌وه ره‌حمان غه‌ریب رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ بۆدادكی له‌مافی رۆژنامه‌نوسان به‌نه‌وای راگه‌یاند: ئهوپێشێلكاریهی ئه‌مساڵ به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نوسان كراوه له ٢٠ ساڵی رابردودا ئاماری پێشێلكاری تا ئه‌و ئاسته تۆمار نه‌كراوه . ئاماری پێشێلكاریه‌كان به‌م رێژانه تۆماركراون : ٤ بریندار هه‌یه له رێگه‌ی فیشه‌ك ٨ سوتان و تێكدانی نوسینگه‌ی كه‌ناڵی راگه‌یاندن هه‌یه، هه‌روه‌ها ٨٥ لێدان ٥٧ههرهشهكردن ٥٢ ده‌ستگیركردن ، ٨١ رێگرتن له رۆژنامه‌نووسان ، ٩ جار كهلپهل وكامێرای رۆژنامه‌نوسان شكێنراوه و ٤١ جاریش ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر كه‌لوپه‌لی رۆژنامه‌نوسان و ٩ جا هێرشراوهته سه‌ر ماڵی رۆژنامه‌نوسان ، ٩ جار ته‌قه‌له رۆژنامه‌نوسان كراوه . وتیشی ئه‌مانه هه‌مووی به‌پێشێلكاری دانراوه به‌رامبه‌ر به یاسای كاری رۆژنامه‌نوسی و داواكراوه له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه سزای لایه‌ن تۆمه‌تباره‌كان بدات و قه‌ره‌بووی مادیی و مه‌عنه‌وی رۆژنامه‌نوسان بكرێته‌وه.
|
||
|
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||