|
له‌ماوه‌ی
٧٢
سه‌عاتدا
٦
پێشێلكاری
به‌رامبه‌ر
رۆژنامه‌نوسان
ئه‌نجامدراوه

سه‌نته‌ری میترۆ رایده‌گه‌یه‌نێت له‌ماوه‌ی ٧٢ كاتژمێردا، شه‌ش حاڵه‌تی
پێشێلكاری دژی رۆژنامه‌نووسان له‌ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام
دراوه.
زریان محمد ،سلێمانی : به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌ی میترۆ له‌ماوه‌ی ساڵی رابردودا
هیچ كارمه‌ندێكی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ‌و داموده‌زگایه‌كی تری حكومی‌و حزبی،
له‌سه‌ر پێشێلكاری به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نوسان روبه‌روی لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی
نه‌بۆته‌وه.
سه‌نته‌ری میترۆ له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕای ده‌گه‌یه‌نێت "هیچ پاساوێك نابینێ بۆ
هێرشكردنه سه‌ر تیمی كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ناڵی سپێده‌و
NRT
له‌دهوك و
KNN
له گه‌میان، داواش ده‌كات لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و ده‌تستدرێژیانه
بكرێت"
ئه‌مه‌ش ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌ی سه‌نته‌ری میترۆیه
رۆژی چوارشه‌مه شه‌ممه ١٦ی تشرینی دووه‌م روژی خۆپیشاندانی خویندكارانی كۆلیژی
ئێوارانی زانكوی دهوك له‌لایه‌ن به‌رپسێكی رێكخراوی قوتابیان هێرشكرایه سه‌ر
په‌یامنێر و وێنه‌گری كه‌نالی
NRT
له دهۆك سیپان ئامیدی، هه‌روه‌ها له‌و چالاكیه‌دا هێرشكراوه‌ته سه‌ر
په‌یامنێری كه‌ناڵی سپێده دوسكی سه‌بری.
په‌یامنێری
NRT
له‌دهوك سیپان ئامیدی به میترۆی وت "به‌توندی لێیاندام ئه‌و به‌رپرسه قسه‌ی
ناشرین وسوكایه‌تی پێ وتم‌و
له‌به‌ر چاوی هه‌موو خوێندكاره‌كان ته‌هدیدی كردم "په‌یامنێری كه‌ناڵی سپێده
دوسكی سه‌بری به میترۆی وت "مایكه‌كه‌یان لێده‌سێندم، به‌ڵام خویندكاران رێگریان
لێ‌كردن
بەڵام مایكه‌كه شكا."
هه‌روه‌ها
له‌مانگرتنی پزیشكانی دهوك رۆژی پێنج شه‌ممه ١٧ی تشرینی دووه‌م
له لایه‌ن فه‌رمانبه‌رانی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی ته‌ندروستی دهوك و هێزه
ئه‌منییه‌كان هێرش كرایه سه‌ر وێنه‌گری كه‌ناڵی سپێده وبه‌توندی لێدرا و
كامێره‌كه‌یان شكاند‌و رێگری له كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن ده‌كرێت بۆ رومالكردنی
ئه‌م چالاكییه.
په‌یامنێرانی سپێده‌و ئین ئارتی به میترۆیان راگه‌یاند "له‌لایه‌ن هێزه
ئه‌منیه‌كانه‌وه ته‌هدیدی ستافی كه‌ناڵی سپێده كرا‌و هه‌دوو كه‌ناڵه‌كه له‌و
شوێنه ده‌ركران" جه‌ختیانكرده‌وه"باجی كه‌ناڵیان لێسه‌ندین پاش ئه‌وه‌ی
چوینه‌وه‌وه بۆ باجه‌كان ویتان وێنه‌كان بسرنه‌وه ئه‌وسا باجه‌كانتان
ئه‌ده‌ینه‌وه."
په‌یامنێری سپێده وتیشی "ئه‌وان په‌یوه‌ندیان به به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی دهۆك لیوا
وعدالله سركی وه كردوه ئه‌و پێی راگه‌یاندون كه پۆلیسی نه‌خۆشخانه
ره‌فتاره‌كه‌یان شه‌خسیه‌و كه‌س پێ نه‌وتون رێگریان لێ بكه‌ن."
كاتژمێری ٦ی ئێواری ١٧ی تشرینی دووه‌م له‌كاتی روماڵكرندی خۆپیشاندانی قوتابخانه‌ی
نالی ئێوران له قه‌زای كه‌لار، هێرشدهكریًته
سه‌ر تیمی كه‌ناڵی
KNN
گه‌رمیانی حمه‌ی پور په‌یامنێر و وێنه‌گری كه‌ناڵه‌كه یاسین محه‌مه‌د.
په‌یامنێری كه‌ناڵی
KNN
گه‌رمیانی حه‌مه‌ی پور به میترۆی وت"له‌لایه‌ن هێزێكی ئاسایشه‌وه رێگریمان لێكرا،
هه‌وڵیاندا كامێراكه‌مان به‌رن" جه‌ختیكرده‌وه" ئه‌و وێنانه‌ی گرتبومان پێیان
سڕینه‌وه"
هه‌روه‌ها كاتژمێر ٢ی پاش نیوه‌ڕۆی رۆژی ١٨ی تشرینی دووه‌م له‌كاتی روماڵكردنی
كێشه‌یه‌كی موڵكداری كشتوكاڵی له‌گوندی زه‌ردی حه‌مه‌ی سه‌ر به ناحیه‌ی رزگاری
قه‌زای كه‌لار له‌لایه‌ن تیمێكی ئاسایش‌و پۆلیس ریگری له‌كه‌ناڵی
KNN
ده‌كرێت روماڵی ئه‌و چالاكییه بكرێت.
په‌یامنێری كه‌ناڵی
KNN
گه‌رمیان حه‌مه‌ی پور به میترۆی وت"به‌رپرسی مه‌فره‌زه‌یه‌كی ئاسایش داوای له
مه‌فره‌زه‌كه‌ی كرد كامێراكه له سه‌رمان بشكێنن" جه‌ختیكرده‌وه"هه‌موو ئه‌و
ته‌عدایه شاهێدحاڵی لێبووه."
له‌لایه‌كی تره‌وه له‌ڕۆژی ٣ ی تشرینی دووه‌م له‌كاتی رووماڵكردنی
بارگرژییه‌ك له‌نێوان هێزه‌كانی پۆلیس و دانیشتوانی خێوه‌ته، له لایه‌ن هێزه
ئه‌منییه‌كانه‌وه هێرشكراوه‌ته
سه‌ر هێمن مه‌حمود
په‌یامنێری كه‌ناڵی
NRT.
هێمن به میترۆی وت "به زۆر مۆبایله‌كه‌یان لێسه‌ندم و ڕێگریان لێكردین كه
ڕووماڵی ئه‌و كێشه‌یه بكه‌ین."
سه‌نته‌ری
میترۆ هیچ پاساوێك نابینی بۆ هێرشكردنه سه‌ر تیمی كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ناڵی
سپێده‌و
NRT
له‌دهوك و
KNN
له گه‌میان، داواش ده‌كات لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و ده‌ستدرێژیانه
بكرێت.
یاسای كاری رۆژنامه‌نوسی جه‌ختده‌كاته‌وه، " هه‌ر كه‌سێك به‌هۆی كاره‌كه‌یه‌وه
سوكایه‌تی به‌رۆژنامه‌نوس بكات، یان ده‌ستدرێژیی بكاته سه‌ر ئه‌وا هه‌مان ئه‌و
سزایه ده‌یگرێته‌وه كه بۆ ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر فه‌رمانبه‌رێك له‌كاتی یان
به‌هۆی به‌جێهێنانی ئه‌ركه‌كانی دانراوه".
هه‌روه‌ها
له به‌شی چواره‌م ، ماده‌ی حه‌وتم برگه‌كانی( چواره‌م‌و پێنجه‌م) دا
هاتوه"رۆژنامه‌نوس مافی ئاماده‌بونی له‌كۆنگره‌و چالاكییه گشتییه‌كاندا هه‌یه"
سه‌نته‌ری میترۆ رایده‌گه‌یه‌نێت " پێویسته ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان ناسنامه‌ی
ئه‌وانه دیاریبكه‌ن كه پێشێلكاری به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نووسان ده‌كه‌ن و
پاشانیش رووبه‌ڕووی دادگایان بكه‌نه‌وه."
له‌ماوه‌ی ساڵی رابردودا هیچ كارمه‌ندێكی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ‌و
داموده‌زگایه‌كی تری حكومی‌و حزبی،
له‌سه‌ر پێشێلكاری به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نوسان روبه‌روی لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی
نه‌بۆته‌وه، بۆیه هیچ كارمه‌ندێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ئاسایش سڵناكانه‌وه له
لێپرسینه‌وه.
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له رۆژنامه‌نووسان، رێكخراوێكی سه‌ربه‌خۆیه بۆ
به‌رگری له رۆژنامه‌نووسان و مافه‌كانیان. ئه‌م رێكخراوه، له هه‌رێمی كوردستان،
نوێنه‌رایه‌تی روانگه‌ی ئازادییه رۆژنامه‌نووسییه‌كان (JFO)
ده‌كات كه نوسینگه‌ی سه‌ره‌كی له به‌غدایه.
|