|
| ||
|
|
||
|
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هه‌واڵێكی میدیاكانی توركیا ڕه‌تده‌كاته‌وه
ناوەنی هەوال ئەمڕۆسه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئەوهەواڵانەی ڕه‌تكرده‌وه، توركیا نه‌خشه ڕێگه‌یه‌كی پێشكه‌ش به 'مه‌سعود بارزانی' سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كردبێت، سه‌باره‌ت به‌پرسی پارتی كرێكارانی كوردستان 'په‌كه‌كه.' ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌خباریه له‌زاری 'د. فوئاد حسێن'ه‌وه بڵاویكرده‌وه، سه‌رۆكی هه‌رێم هیچ كۆنووسێكی له‌لایه‌ن به‌رپرسانی توركیاوه پێشكه‌شنه‌كراوه، وتیشی:"ته‌وه‌ری سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ توركیا ڕوونبووه بۆ هه‌موولایه‌ك‌و له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شیشدا له‌گه‌ڵ 'ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو' وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته تیشكی خرایه‌سه‌ر، تاووتوێكردنی بۆردومان‌و تۆپبارانی ناوچه سنورییه‌كان‌و چۆنێتی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و قه‌یرانه بووه." پێشتر ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی توركیا ئه‌وه‌یان بڵاوكردبووه‌وه، گوایه به‌رپرسانی ئه‌نكه‌ره نه‌خشه ڕێگه‌یه‌كیان پێشكه‌ش به‌سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌و پێكهاتووه له '٢٣' خاڵ، سه‌باره‌ت به‌پرسی پارتی كرێكارانی كوردستان كه به‌چه‌ند قۆناغێك پرسی په‌كه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌كات‌و تێیدا باس له‌چه‌كدانانی په‌كه‌كه كراوه..
|
||
|
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||