چوار لە پێشکەوتووترین  ئۆتۆمبێلە بیرۆکەییەکانی کیا

GT, Niro, KND-7, GT4 Stinger

شەماڵ شیخانی

ئەمڕۆ ساتێك ئاشناتان ده‌كه‌ین بە داهێنان و پێشکەوتن لە دیزاینی ئۆتۆمبێلدا و باسی ئەوە دەکەین کە ئایا دەبێت ڕێگایەك هەبێت بۆ دیزاینی ئۆتۆمبێل لەم چوار ئۆتۆمبێلەی کیا باشتر و جوانتر بێت؟

ساڵانێك بوو کیا ئۆتۆمبێلی بیرۆکەیی بە شێوەیەکی شارەزایانە بۆ چێژوەرگرتن و بە مەبەستی وەرزشی دروست دەکرد. بەڵام ئەوەی ئەمجارەیان لە هەموو ئەمانە زیاتر هەوادارانی کیا-ی سەرسام کردووە داهێنانە لە بواری دیزایندا. ئەمجارەشیان توانیمان هه‌وادارانمان سەرسام بکەین، بەوەی کە کیا هەردەم هەوڵیداوە ئۆتۆمبێلی نوێی بیرۆکەیی لەم جۆرانە تەشەنە پێبکات و داهینان و کارایی لە کارکردن یەکێك بێت لە بنەما سەرەکییەکانی.

بۆ ئەم مەبەستە ئێمە ٤ لە نوێترین ئۆتۆمبێلە بیرۆکەییەکانی کیا-مان هێناوە و وەك ئەوەی پێویستی دەکرد ئەم ئۆتۆمبێلانەمان بە کۆمەڵگا و کۆمپانیاکانی پیشەسازیی ئۆتۆمبێل ناساندووە، ئەم ناساندنەش دەتوانرێت وەك دا‌هێنانێك لە قەڵەم بدرێت.

 ئەمانەی خوارەوەش نموونەی چوار لە هەرە پێشکەوتووترین ئۆتۆمبێلە بیرۆکەییەکانی کیا و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیانه‌.

GT

 یەکەم ئۆتۆمبێل لەم چوار دانەیە، ئۆتۆمبێلی بیرۆکەیی جۆری GT یه‌، ئەم ئۆتۆمبێلە بە دوو تایەرەکەی دواوەی ئیش دەکات کە بیرۆکەیەکە خۆی لە خۆیدا شۆفێر دەباتە لوتکەی خۆشگوزەرانی.

ئەم ئۆتۆمبێلە شێوەیەکی وەرزشیی هەیە لەرووی دەرەوە کە تەواودەکرێت بە خۆشگوزەرانی لە رووی ناوەوە. پیتەر شرایەری سەرۆکی دەستەی دیزاینی کیا ناوی لێناوە "نەڕەی توانا"، بە واتایەکی تر ئامادەیە بۆ دەرپەرین. 

گەڕانەوە بۆ یەکەم دەرکەوتنی لە پیشانگای فرانکفۆرت لە ساڵی ٢٠١١، کە لەو کاتەدا شۆفێرەکان دەیانگووت ئەم ئۆتۆمبێلە "شێوەی جوانە و بە چاکی پێکەوە بەستراوە کە لە ئۆتۆمبێلی کۆری-دا تاکە و نەبینراوە"

 

NIRO

جۆری دووەمیان ئۆتۆمبێلی جۆری نیرۆی بیرۆکەییە کە بۆ یەکەمجار لە پیشانگای فرانکفۆرت لە ساڵی ٢٠١٣دا دەرکەوت، شانبەشانی یەکەم دەرکەوتنی ئۆتۆمبێلی سۆڵ ئەی ڤی. ئەم هەنگاوە پەرەپێدان بوو بە ئۆتۆمبێلی کیا-ی جۆری سۆڵ، بەڵام بە زیاتر مۆدێرنکردنی و بەخشینی دیزاینێکی ماسولکەیی نوێتر. ئۆتۆمبێلی نیرۆ بە بیرۆکەی "ئۆربان هایبرید" دروستکراوە کە لە چەند شوێنێکی ئۆتۆمبێلەکەدا رەنگی سەوز بەدی دەکرێت، ئەمەش بە جۆرێك لە جۆرەکان دەبێتە شێوەیەکی نوێ لە دیزاین. شایەنی باسە کۆمپانیای ئەوتۆئێکسپرێس ناوی لێناوە " گرمە سەمای کیا".

یەکێك لە دیارترین سیماکانی ئۆتۆمبێلی نیرۆ دەرگای پەپوولەیە، کە دەکرێنەوە بۆ سەرەوە وەکو جووڵەی باڵی پەپوولە وایە، كه‌ وا لە ئۆتۆمبێلەکە دەکات دیمەنێکی داهاتوویی پێ ببەخشیت. ئەم پەپوولەیە راستەوخۆ بەستراوە بە لاپەنجەرەکانییەوە کە بە کامێرا دروستکراون و وەك ئاوێنەکانی لاتەنیشتەکان کار دەکەن و لە توانایاندایە هەر چواردەوری ئۆتۆمبێلەکە پیشان بدەن.

KND-7

ئۆتۆمبێلی کەی ئێن دی-7 ى بیرۆکەیی بۆ ئاسوودەیی و حەسانەوەی مێشك دروستکراوە. ئەم ئۆتۆمبێلە بۆ یەکەمجار لە پیشانگای ئۆتۆمبێلی سیئۆل نمایش کراوە. کەی ئێن دی-ى بیرۆکەیی ئۆتۆمبێلێکی پتەوە و درێژییەکەی لە ٤ مەتر کەمترە و ٤ دەرگای هەیە. سوکانەکەی بە شێوەیەك دروستکراوە کە بایۆلۆجی مرۆڤەکە دەپێوێ، ئەمەش بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتیی شۆفێر. دەرگاکانی ئەم ئۆتۆمبێلە بە به‌ركه‌وتن (له‌مس) دەکرێنەوە. رووی ناوەوەی بە چه‌رمێکی رەشی پاك داپۆشراوە لەگەڵ پارچه‌ى زەرد بە چواردەورییەوە. ژمارەی توربۆکانی ١،٦ە هەر وەکو مۆدێلەکانی سید و پرۆ. ئەوەی کە جێگای سەرنجە و ئەم ئۆتۆمبێلە جیا دەکاتەوە رووه‌ هاندەرەکەیەتی لەگەڵ خەندە جوانەکەی.

GT4 Stinger     

 ئۆتۆمبێلی جی تی ستینگەر دوا ئۆتۆمبێلی بیرۆکەیی ئەمجارەیە کە بۆ یەکەمجار لە پیشانگای نێودەوڵەتیی ئەمریکا لەساڵی ٢٠١٤دا نمایش کرا.

 کەمێك لە نرخە راستەقینەکەی دادەبەزێنین ئەگەر بڵێین ئۆتۆمبێلی جی تی تەنیا سەرکەوتوو بوو. جی تی ٤ ئۆتۆمبێلێکی بە ستایلی دڕندەیە و گەنجێکە لە کالیفۆرنیا لەدایك بووە. لەلایان تیمی دیزاینی کیا-وە دروستکراوە لە شاری ئیرڤاینی سەر بە ویلایەتی کالیفۆرنیا. بەگوێرەی وتەکانی تۆم کێرنس سەرۆکی دیزاینی دەستەی کیا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمێریکا "جی تی ٤ گەڕانەوەیە بۆ ئەو ڕۆژانەی کە لێخورینی ئۆتۆمبێل چێژێکی تایبەتی هەبوو لەگەڵ سۆزەکاندا و ئەوکات مردار نەکرابۆوە بە هەڵخەڵەتاندنی ئەلکترۆنیات." 

لەڕاستیدا جی تی٤ بەوشێوەیە دروستکراوە کە نیازمان بوو دروستی بکەین. هیچ ئۆتۆمبێلێك بە بێ بەها دروست نەکراوە کە مەکینەکەی ٤ سلندەر بێت و بۆ ٣١٥ هێزی ئەسپی بەرزکرابێتەوە.

ئەوتۆبڵۆگ تیشکی خستەسەر ئۆتۆمبێلی بیرۆکەیی جۆری جی تی٤ کە دەتوانرێت ببێتە جێگای سەرنج و تێبینیی جەماوەر، وەك "یەکەم جۆرمان لە ئۆتۆمبێلی وەرزشی"و هەروەها ئەم ئۆتۆمبێلە خەڵاتی نێودەوڵەتیی سیلڤەر ئێکسێڵێنسی بەدەستهێنا بۆ دیزاین لە بەشی هاتووچۆ لەلایه‌ن کۆمەڵگای پیشەسازیی ئەمریکا بۆ دیزاین. ئێستا چ شێك هەیە ئارەزوی پێنەکەی لە کیا-یەکی لەش ئاگرینی زەردی شێوە لووت پڵنگی کە وەك ئاگرێکی بەهێز وایە. ئێمە ئێستاش هەوڵدەدەین وەڵامێکی لەمجۆرە بدەینەوە.

لەم کاتەدا زۆرێك لە هه‌واداره‌كانمان پرسیاری ئەوە دەکەن ئایا دەستکراوە بە دروستکردنی ئەمجۆرە ئۆتۆمبێلانە ؟. هەر لە سەرەتاوە دەتوانین بڵێین ئەم ئۆتۆمبێلانە سەرکەوتنێی گەورەن بۆ ئۆتۆمبێلی داهاتوو کە ئایا شێوەیان چۆن دەبێت. بەڵام لەگەڵ کیا سۆڵ-دا کە خۆی لەخۆیدا وەك ئۆتۆمبێلێکی بیرۆکەیی بەرهەمهێنرا، دەتوانین چەندین ئۆتۆمبێلی دیکەی ئاوا ببینین کە بەرەبەرە دێنە بازاڕەکانەوە لە داهاتوویه‌کی نزیکدا. بۆیە چاوەڕوان بن.

بەڵی وایە، دەزانین هەڵبژاردنی هەر یەکێك لەم ئۆتۆمبێلە قەشه‌نگانە کارێکی ئاسان نیە،

بەڵام ئەگەر توانیت یه‌کێکیان هەڵبژێریت ئەوا بە کۆمێنتێك پێمان بڵێ

 

Qadirzada.com © 2009 - 2014. All rights reserved