كاتي هەلويستي شەرمنانة تێپەری و ئەمرۆ كاتي هەلوێستي جدديە؟!.

 

شاميل قادر

بەرواری ١٦/٩/٢٠١١

کوردستان ئەو نیشتمانە داگیر کراوەی هەمیشە نائارام و لەژێر پۆستاڵیداگیر کەرانیدا دەناڵێنێت و دانیشتوانەکەی بەهەمووشیوازو سیاسەتێکی

 گڵاوی قڕکردن و سڕینەوەو لەناوبردنی نامرۆڤانەڕوو بەڕوو دەبێتەوە،

 

   کوردستان وکوردستانیان بۆ تروسکەیەك ئازادی لەنێو تاریکی وشەوەزەنگی داگیرکاری وکاولکاریدا هەموو شتێکی پیرۆزیان بەخشیوە

 وەدەبەخشێ، وەلێ بەداخەوە لەزۆر سەردەمدابەهۆی بەرژەوەندی تەسکی حیزبی یاخود گروپ و لایەن و بنەماڵە درێژە بە پیلانیدوژمنان

 دراوە بۆ لەناوبردنی کورد بەبێ هەست بەو هەنگاوەمان بکەین بارودۆخی ئەمڕۆی کوردستان ودەستدرێژی وتۆپباران و بۆمب بارانی

 سنورەکانی هەرێمی کوردستان نمونەیەکی هەرە زیندوی ئەم مژارەن و بەهەڵوێستی شەرمانە کۆتاییان پێنایەت ؟.

هەردوو دەوڵەتی تورکیا ئێران لەژێر چەتری سیاسەتیقڕکردن و ڕیشە کێش کردنیکورد وبزوتنەوەیئازادی خوازەکەی کۆکن و بەپێی ئە

 ڕێکەتنە ستراتیژیەی کەلەنێوان هەردوولایان مۆریان کردوە درێژە بەسیاسەتە گلاوەکانیان دەدەن و لە پێناوەدا بۆ بنەبڕکردنینەتەوەی کورد

 و لەباربردنیئەزمونەکەی هەرێمی کوردستان هەموو شیوازێکی سیاسەتی گڵاو بەکاردێنن لەوانەش لەڕوی سەربازی و چەك و تەقەمەنی و

 ڕاگەیاندنی و هەروەها کلتووری ە شەڕی دەرونیو....هتد بۆ ئەم مەبەستەش و بۆ بەئامانج هەیشتن ئامادەن پەنا ببەنە بەر هەموو هێزە

 ئەقلیمی و ترۆریستی و تەنانەت قائیدە جونە ئەلئیسلام و..هتد.

 

  لە پێناوەشدا هەوڵ وتێکۆشانیان چڕکردۆتەوە ئەوەتانێ ئێرانێکی بەناو جمهوری ئیسلامیلەگەڵ رەگەز پەرستێکی وەك دەوڵەتی تورکیا

 کەهەموو شتێکیان لەبەرامبەر یەکتردا جیاوازە تەنانەت لەڕووی ئادیاشەوە تەنها لەیەك شت نەبێت هاوشیوەن ئەویش لە قەتڵ وعامکردنی

 کوردو داگیرکردنی نیشتمانەکەیەتی، ئەوان ئەمڕۆکە بۆپب بارانی کوردو کوردستان دەکەن وئێمەش دەچین ئاڵو گۆڕی بازگانیان لەگەڵیاندا

 پتەو تردەکەین ئەوان کورد دەکوژن وخاکی کوردان وێران دەکەن ومناڵ و زارۆکی  کورد شەهید دەکەن وگوند و شارمان وێران دەکەن

 دەکەن ورزو باخمان دەسوتێنن وکورد لەسەر زێدی باب وباپیرانی ئاوارەدەکەن و ئێمەش دەفتەری دۆلار بەگیرفانی ئەواندا دەکەین لەپێناو

 بەردەوامی بازرگانیەکی تاکی یاخود حیزبی یاخود...هتد.

ئاخۆ تاچەند ڕاستە؟ دەوڵەتێك میللەتێك بۆمب باران وڕەزو باخ ودارستان و ووڵاتەکەت بسوتێنێت وتۆش بازرگانی لەگەڵ دەکەیت؟ چۆن

 دەکرێت هاونیشتمانیانی کوردستان متمانە بەو جۆرە بازگانیانە بکەن؟ هەرچی شتی بەسەرچووی ئەم دوو وڵاتە هەیە بۆ ئێمە بەدیاری

 دەنێردرێت!.؟

 هەرچی خۆراکی ژەهراوی و پڕ مەترسیە هەیە لە دەروازەی سنووری ئەم دوو وڵاتەوە دێتە ژورەوە بۆ کوردستان  لەبری بڕینی ئەجۆرە

 پەیوەندیانە و پاراستنی ژیانی  هاوڵاتیان ئێمە بەدەستی خۆمان دەرگای پڕ مەترسی لەژیان و  بەختەوەری هاوڵاتیانمان دەکەینەوە، بوونی

 بنکە وبارەگاکانیمیت وژیتەم وئۆیاك و وەتیمی تایبەت و ئۆزەل و چەندین تیمی تری سیخڕی وکونسلخانە بۆ جاسوسی کردن وزانیاری

 وەرگرتن لەسەر ڕەوشی هەرێمو جموجوڵەکانی سەرکردایەتی کورد وچالاکوانانی کورد وهەروەها لەسەر حیزبەکانی تری نزیک لە

 پەکەکە وجموجوڵەکانی پەکەکە و لایەنگران و هاوکاریکاران و تەنانەت لەسەر جموجوڵی دانیشتوانی کەمپی مەخموریش بەهەمان شێوەش

 دەوڵەتی ئێران ئیتلاعات و گروپە جاسوسی و تیرۆریسمەکانی خۆیان لەهەرێم بلاوە پێکردوە بۆ لەناوبردن ولێدانی ئەزمونی هەرێمی

 کوردستان بەپلەی یەکەم و لەناوبردنی ئۆپۆسیخیۆنی ڕۆژهەڵات بە هەموو شێوازێک لەناو بردنی پژاك بەپلەی دووەم لە پێناوەشدا دەبینین

 چەندین هێرشی سەربازی و زەمینی وئاسمانی و بۆمبارانکردنی ناوچە سنوریەکانی هەرێمی کوردستان لە سی م،انگی

 رابردوودائەنجامداوە و ئێستاش هەربەردەوامە ئەمە خۆێ هێرشی بەربڵاوی نێو نەتەوەییە دژی گەل وکوردو بزاتنەوەئازادیخوازەکەی و

 ئەزمونی هەرێمی کوردستان ، بەڵام بەداخەوە هەتا ئەم ساتەش ئیمەلەچوارچێوەی هەڵوێستێکی لاوازی شەرمنانەدا دەرنەچووین و مەترسی

 ئەم شاڵاوەمان وەکو هەرێمی کوردستان درك پێنەکردوە یاخود نامەنەوێت درکی پێبکەین لەبەر هەندێك بەرژەوەندی بچووکی تایبەتی

 بەپێچەوانەی بەرژەوەندی گشتی نەتەوەیی ئێمە ڕەفتار و مامەڵە لەتەك ئەم مەترسیانەدا دەکەین بۆ ئەوەی مێژووی سبەینێ ڕەحممان پێ

 بکات ئەبێت لەو هەڵوێستەتەقلیدیە شەرمانەیەی خۆمان دەرچین هەنگاو هەڵوێستی جددیتر بگرینەبەر.

 

پێویستە حوکمەتی هەرێمی کوردستان زیاتر هەڵی پاراستنی ئەودەسکەوتە گرنگانە بێت کەبەخێنی هەزاران ڕۆڵەینیشتمانپەروەری ئەم

 ووڵاتە بەدی هاتووە بۆیەوەی ڕۆحی شەهیدان ئارامو ئاسودە وشادمان بێت ئەبێت بەرپرسانی ئەم هەڕیمە بەهەمووجیاوازیەکانی ئایدیانەوە

 لەهەوڵی بەر پەرچدانەوەیەکی گشتی هەمەلایانەی توندی تێرو تەسەل بن بۆ بنەبڕکردنی ئەم جۆرە شاڵاوانەی دوژمنان نەوەك زەلیلانە

 لەبەر دوژمنان بپاڕێینەوە لە میدیاکانەوە داوای دووبارەنەکردنەوە بکەین؟ ئەبێت ئەم دووژمنانەتێبگەیەنین کەئێمەش دوزانین ودەتوانین

 سیاسەتی سەرکوتو بکەین و دەتوانی لەئاست شاڵاوە قیزەونەکانیان هەلوێستی جددی بگرینە بەر و هەمووپیلانەکانیان بەیەك ریزی

 ەبەهەڵوێستی جددی وەك بلقی سەرئاو بەئەنجام بگەیەنین .

 بۆیەدەپرسم ئاخۆ سەردەمی هەڵوێستی شەرمنانە بەرامبەر بەدەست درێژیەکانی دوژمنانمان بەسەر نەچووە؟ ئایا کاتی هەڵوێستی جدیی

 نەهاتووە؟.


Qadirzada.com © 2009. All rights reserved