|
| ||
|
|
||
|
بۆبەڕێز/ سەرۆکی هەرێمی کوردستان: تکایە پێشوازی لەو بەرپرسەی تورکیا مەکە کە بڕیارە سبەی بێتە نیو خاکی هەڕیمی کوردستان
شاميل قادر وەك لەمیدیاکانەوە بیستمان بەرپرسێکی دەولەتی تورکیا ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٠/٩/٢٠١١بەنیازی سەردانی هەرێمی کوردستانە بۆ پرسی پەکەکە وسوریا وگۆڕانکاری ناوچەکە ئەمە لەکاتێدایە کە سوپای تورکیا ماوەی مانگێکە بەسەختی ناوچە سنوریەکانی هەرێمی کوردستاند بە گوند و هاولاتیان وڕەزو باخەکانیانەوە بۆمب باران و تۆپباران و ئاگرباران دەکات و چەندین گوندو ڕەزو باخی هاووڵاتیان کاوڵ وسوتێنراون و بەسەدان خێزان ئاوارە و دەربەدەر بوون بەدرێژایی مانگی رەمەزانی پیرۆز لەگەڵ شەهید بون و برینداربوونی دەیان هاوڵاتی سنوورەکە و لەهەموشیان تراژیدیتر شەهیدکردنی خێزانێکی ٧ کەسیکە ٤ یان منداڵ بوون وتەنانەت جەستەکانیان واشیوێنرابوو نەدەناسرانەوە. بۆیە لێرەوە من وەك هاوڵاتیەکی کوردی دڵسۆزی ئەم خاك و ئاوەی کوردستانەکەم داوا لەسەرۆکی هەرێکی کوردستان دەکەم وەك هەڵوێست وەرگرتنێک وفشار خستنە سەر حوکمەتی تورکیا و بۆڕاگرتنی هێرشە ناڕەواکانی بەهیچ شێوەیەك پێشوازی لە وەفدی دەوڵەتی تورکیا نەکەیت وئیمە لاوان وگەنجان و مامۆستایان و هونەرمەندان و رۆژنامە نوسان و ڕۆشنبیرانی ئەم کوردستانە بەهەموو هێزو توانامانەوە پشگیری تەواوی خۆمان لەهەڵویستێکی وەهای بەرزت دەکەین وئامادەین بەرەنگاری هەر کاردانەوەیەکینیگەتیڤی حوکمەتی تورکیا ببینەوە بەبێ سڵکردنەوە لە پێناو کوردستانێکی ئازاد وسەربەخۆ وسەرفراز هیواخوازین ئەم ئومێدەی ئیمەی چین و توێژەکانی کۆمەڵگای کوردەواری هەرێمی کوردستان بهێننەدی وجارێکیتر سەروەری خاك و نیشتمانەکەمان بەم هەڵوێستە پڕلە جوامێری وفیداکاریەتان بپارێزن
9-9-2011 |
||
|
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||