با لەئاست دەست درێژیەكانی دەولەتی ئێران و توركیا بێدەنگی بشكێنین؟!..


شامیل قادر :



كورد و خاكی كوردزمان بەدریژایی میژووی مرۆڤایەتی و نەتەوەی كورد لەژیر داگیر كاری و هەرەشەی دوژمناندا ژیانی پر چەرمەسەریان

 گوزەراندووە, هەمیشە گەلی كورد و خاكی كوردان لەژیر رەحمی تۆپ و تەیارەی داگیركەران و ناحەزانداند نالاندویەتی و هەموو كونج و كەلین و پال

 تاشەبەردیكی ئەم كوردستانە چیرۆكی نەبەردی هەزاران شۆرەسواری بەرەنگاربونەوە و فیداكاری تۆماركردوە نەتەوەی كورد هیچ سەردەمانیك زولم

 و زۆر و داگیركاری قبول نەكردووە و قبولیشی ناكات وەلی نازانم بۆچی لەم سەردەمی ئازادی و هەرەسی دكتاتۆریەدا لەئاست دەستدریژیەكانی

 دوژمنانی كورد و خاكەكەی بیدەنگن؟

ئاخۆ ئەو هەلمەت و شالاوە درندانەیەی كۆماری ئیسلامی ئیران و دەولەتی توركی لەپیناو چیە و ئامانج تەنیا گەریلا بویرو گیان لەسەردەستەكانی پژاك

 و پەكەكەیە؟یاخود شكاندن و ژیر پیخستنی شكۆمەندی و پیرۆزی خاكی كوردان و تیكشكاندنی كەسایەتی تاكی كورد و پیرۆزیەكانیەتی؟


راستیەكی حاشا هەلنەگر پیمان رادەگەیەنیت ئەم دوو دەولەتە تاچەند چاویان بەم هەریمەی كوردستاندا هەلنایەت و لەپیناو تیكدان و تیكچونی ئارامی و

 ئاسایشی ئەم هەریمە و پیشیلكردنی شكۆمەندی و پیرۆزیەكانیدا هەموو هەنگاویك دەگرنەبەر, حكومەتی هەریم دەتوانیت پیش بەتەجاوزاتی هەردوو

 دەواەت بگریت لەرووی یاسایی و رووی دبلۆماسی و سیاسی و ئابوریەوە ئەگەر هەنگاوی جددی بۆ بدات وەلی لەبەرئەو پیوەندیە بازرگانیەی

 لەنیوانی حكومەتی هەریم و هەردووحكومەتی ئیران و توركیادا هەیە ناتوانیت دەستبەرداری ئەو بەرژەوەندیانە ببیت لەبەرئەوە دەبینین جۆریك

 لەسستی بی َئیرادەیی لەهەلویست و لیدوانەكانی حكومەت و بەرپرسانی هەریمدا بەدی دەكریت.

حكومەتی هەریم ئەگەر ناتوانیت لەریگای سیاسی و دبلۆماسی و یاساییەوە فشاربخاتە سەر ئیران و توركیا بۆ راگرتنی دەستدریژیەكانیان ئەوا دەكریت

 شیوازی جیاوازتر لەوانە بگریتە بەرچونكە حكومەتی هەریم بەم هەلویستە ساردوسرەی زەربە لەحكومەتەكەی و زەربە لەخاكی كورد و نەتەوە و

 پیرۆزیەكانی كورد دەدات و سەروەری و پیرۆزیەكانمان دەكەویتە ژێر پۆستالی سوپای تورك و فارسەوە ئەمە ئەگەر حكومەتەكەی سەددام بیت و

 بیكات ئاساییە بەلام بۆ خكومەتی كوردی قبولكردنی ئەم جۆرە تەجاوزاتانە مایەی نیگەرانی و تورەیی سەرجەم هاولاتیانی هەریمە بەكورد و سەرجەم

پیكهاتەكانیەوە هەرئەمەش وادەكات هاولاتیان لەدەوری حكومەتەكەی خۆیان دووربكەونەوە وەك چۆن لەدەوری حكەمەتی بەعسی عەرەبی دوور

 كەوتنەوە. كەواتە بۆ بەدوور بون لەم حالەتە و بەدەستخستنی متمانەی گەل و نیشتمان پیویستە حكومەتی هەریم بەهەموو شیوازەكانی بەرەنگاربونەوە

 هەولی بەرەنگاربونەوە و پیشگرتنی تەجاوزاتی دوژمنان بدات ئەگەر حكومەت ئەلیت ئیمە وەك ئیران تۆپ و تەیارە و چەك و جبەخانەمان نیە و

 ناتوانین بەر لەو دەولەتانە بگرین,ئەی بۆچی گەریلا گیان لەسەردەستەكانی قەندیل بویرانە چۆك بەهیرشەكانیان دادەدەن و تیكیان دەشكینن ؟.. هەلبەتە

گەریلاخاوەن ئیرادەی بەهیز و باوەری بەهیزە بە ئازادی گەل و نیشتمان و ئەو ئایدۆلۆجیایەی لەسەری پەروەردەكراوە و لەسەری تنیكۆشان دەكات!


حكومەتی هەریم لەلاوازترین هەلویستیدا دەتوانیت فشاریكی گەورە لەسەرئەم دوو حكومەتە دروست بكات ئەویش بەریگەی گوشاری جەماوەری پیش

لەو تەجاوزاتانە بگریت و خەلكی كوردستان ئازاد بكات با نارەزایەتی خۆیان لەریگەی خۆپیشاندانی هیمنانەی جەماوەریی سەرتاسەریی دەرببرن و

 سەرجەم شاروشارۆچكەكان بخرۆشین و بینە سەرشەقام وخۆپیشاندان دژی تەجاوزاتی ئیران و توركیا ئەنجام بدەن تا ریكخراوە نیو دەولەتی و

 جیهانیەكان و un لیی دینە جواب و كۆتایی بەو هیرشانە دینن؟...
 

Qadirzada.com © 2009. All rights reserved