ئەوکەسانەی هەرگیز لە یاد ناکرێن

32695468_1668809956570019_514913978325925888_n.jpg

 

شەهاب کەریم  ئەڵمانیا

 

زۆر جار مرۆڤ بەربەرەکانێی لەگەڵ ژیان و ڕوحی خۆی دەکات،بێمنەت دەبێت لە هەر بەرژەوەندییەکی گشتی خۆی ئەگەر بێت و ببێتە مایەی نەمانی ژیانی خۆشی، ئەوەی بیەوێت دەیکات و ئەنجامی دەدات!`کە زۆریش لەو کردار و ڕەفتارانەش کە دەکرێت بە دەگمەن باوەڕی بەو شێوە ترسناکە لە ناخی مرۆڤدا بەدی دەکرێت، بۆنموونە هەڵکووتانە سەر دوژمن  بەتەنها لە نێو حەشامەت و ئاپۆڕەی جەماوەردا،بە سزادانی تاوانباران دوور لە خاکی زێدی باوباپیران،ئەمانەش کارێکی ترسناک و زۆر جاریش دەبنە هۆی کێشەی گەورە بۆ نەمانی خودی کاراکتەرەکە!

 

لێرەدا دەمەوێت مێژوویەک بە بیری نەوەی نوێ و مێژوویەک بۆ داهاتوو باس لە قارەمانێتی تێکۆشەرێک بکەم، بۆ ئەوەی ئەو مێژووە لەگەڵ خۆمدا نەیبە گۆڕێ، ئەگەر چی گێڕانەوەی مێژوو هەر کاتێک بنوسرێت و بگێڕدرێتەوە، تووشی لاواز بوون نابێت چوونکە مێژوو بە تایبەت خەبایگێڕانی بزووتنەوەی نیشتیمانی هەمیشە بە زیندوویی دەمێنێتەوە،مستەفا حەسەن ناسراو بە ( مچە سوور) لە کەرتی ڕێکخستنی ناو شاری سلێمانی خەباتی دەکرد و کارەکانیشی بە تەنها بە ئەنجام دەگەیاند، کاتێک دەتخستە ژێر پرسیارەوە پێی ڕادەگەیاندیت بەو شێوەیە سەرکەوتوو دەبیت، چوونکە بەسزادانی تاوانباران لە نێوو کوچە و کۆڵانەکانی شاردا دڵێکی گەورە و دەبوو خۆنەویست بویتایە دەنا کارەکەت بۆ ئەنجام نەدەدرا و سەرکەوتوو نەدەبوویت بە تایبەت ئەو ڕۆژانە سەرەتای دەستپێکردنی شۆڕشی نوێی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، یەکێک لە هەرە کارە سەرسوڕمێنەرەکانی ئەم تێکۆشەرە، لە شاری( خالص) ی ناوەڕاستی عێراق  تاوانبارێکی گەورەی ئەفسەری ڕژێمی لەناوچووی بە سزا گەیاندو دواتر بە دەمانچەکەیەوە گەڕایەوە ناو شاری سلێمانی کە ئەم کارە ترسناک و لە خۆبردوەیە لە ناخی کەم کەسدا چەکەرە دەکات، پاش چەند ساڵێکی خەباتی شار و زۆرترین چالاکی بە ئەنجامی گەیاند، ڕوی لە شاخ کرد و لە نێو هاوڕێکانیدا درێژەی بە خەبات و شۆرشداو لە تیپی پارێزگاری ڕاستەوخۆ بوو بە فەرماندەی کەرتی تیپ،کە ئەو دەمە ئەم تیپە برگری لە هەڤاڵی کۆچکردوو مام جەلال و سەرکردایەتی  یەکێتی دەکرد،دواتر بە هەمان شێوە برایەکی تری خۆی بە ناوی عوسمان ناسراو بە( نەبەز) هەمان کاری نێو شاری دەکرد  تاوانبارانی بە سزای گەل و شۆڕش دەگەیاند و بۆ دواجار لە سێدارە درا، نووسینی ئەم مێژووە و باسکردنی تەنها بۆ دوای خۆمان و بۆ نەوەی داهاتوو بخەینەڕوو، نەمری سەربەرزی بۆ شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان و مێژووی پڕ سەروەرییان هەمیشە زیندوو.!

 

 

Qadirzada.com © 2018. All rights reserved