مەلا بەختیار و پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق و ڕوبەڕوی گەمەیەکی سیاسی

 

شەهاب کەریم / ئەڵمانیا

 

هەموو حیزبێک مافی خۆی هەیە بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ کاندیدی حیزبەکەی بکات و سەرکەوتن بەدەست بهێنێت و ئەمەش وەک دیاردەیەک لە هەموو وڵاتانی جیهاندا بوونی هەیە، لێ مافی بانگەشەی هەڵبژاردن لە نێو حیزبەکانی لەمەڕ خۆمان زۆر جار کێشە و ململانێی سەخت و بگرە تاوانی کوشتنیشی تیا ڕوو دەدات و هەندێک جار کێشەکان بە شێوازێک قوڵ و فراوانتر دەبنەوە، چارەنوسی میللەتەکەمان بەئاقارێکی خراپ و  شەڕی درێژخایەنەی تیا دەبێت.!

 

هەڵبژاردن بە واتای دەنگی خەڵک و مافی ئازادی تاک و دیموکراسی بوون بەڕووی هاوڵاتیاندا گەر بەشداری پرۆسەی دەنگدان دەکەیت یان نا ، ئەوەیان مافی خۆت دەبێت، لێ گەمەی سیاسی حیزب و لیستە جیاوازەکان،پرۆسەی هەڵبژاردن مەترسیدارتر دەکەن و ئومێد و هیوای خەڵک بەرەو لاواز بوون دەبەن، وەک ئەو کێبڕکییانەی هەندێک لە سیاسەتمەداران بۆ بەدیهێنانی سەرکەوتنی لیستەکانیان لە نێو ئاپۆڕەی جەماوەردا بەرامبەرەکەیان بە تیرو توانج و تۆمەتی خراپ ناو دەبەن.!

 

وەک ئەوەی لە بارودۆخی ئەمڕۆی کوردستاندا دەبیستیرێن و دەبینرێن و لە میدیاکاندا بڵاو دەکرێنەوە بە تایبەت بانگەشەی خولی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆتایی هات و ئێستەش بۆ خولی پەرلەمانی کوردستان و کێبڕکێی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق دەکرێت، لێرەدا جگە لەوەی ئێران و تورکیا ڕۆڵی کاریگەری گەمەیەکی سیاسیان هەیە مەبەستی خۆیان دەپێکن،حیزبە زلهێزەکانی خۆشمان پریشکی گەورەی ئەو گەمە سیاسیەن بەردەکەوێت و هەندێک لە سیاسەتمەدارانی تێوە دەگلێن، بۆنموونە جیابوونەی کاک بەرهەم ساڵح لەیەکێتی و سەنگەر گرتنی لەیەکێتی لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا یەکێتی نیشتیمانی کوردستانی بە حیزبێکی گەندەل و ساختەکاری پێناسە کرد، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی خودی بەڕێزی بە درێژایی تەمەنی سیاسی خۆی لە نێو ئەو حیزبەدابووە و زۆترین پلەوپۆستیشی تیا وەرگرتووە،پاشان لە کاتی پۆستی جێگری سەرۆک وەزیراندا، کاک بەرهەم ساڵح داوای هێزی سەربازی لە مالیکی سەرۆک وەزیرانی عێراق کوردوە بۆ سەر هێزی پێشمەرگەی یەکێتی و پارتی، لێرەوە تۆڵەی ڕابردوی پێشنیارکردنەکەی کاک بەرهەم ساڵح دەکرێتەوە و پارتی تێوەی دەگلێنێت،لە لایەکی تریشەوە جیابوونەوەی لیستی هاوپەیمانی لەیەکێتی و بەدەستهێنانی یەک کورسی، ئەوەشیان سکشتی دووەمی ژیانی سیاسی کاک بەرهەمە جگەلەوەی پێش جیابوونەوەی لە نێو یەکێتی چەند پرۆژەیەکی تایبەتی خۆی هەبوو،یەکیتی پێشنیاری کرد، بەڵام بەکۆی دەنگی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی وەلاخرا،وتارە حەماسییەکانی کاک بەرهەم ساڵح لە دەڤەری سۆران و شاری سلێمانی و تاوانبارکردنی یەکێتی بە حیزبێکی شەڕانگێز و گەندەڵ،لە پێگەی لیستی هاوپەیمانی کەم کردوە و بە نیازبوونی گەڕانەوەی  بۆ ناو یەکێتی ئەم چەند ڕۆژەی ڕابردوی دوای کۆبوونەوەی کاک کۆسرەت ڕەسوڵ بە تایبەت پێدانی خۆ کاندید کردنی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، دەبێتە شکستی گەورەی سێیەمی ژیانی کاک بەرهەم ساڵح، لێرەدا گەمە سیاسیەکە بەشکست کۆتایی دێت و هەریەک لە وڵاتانی ئەمریکاو فەرەنساو هۆڵەندا و ئێران، لەهەوڵی بەدیهێنانی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق،پشتگیری مەلا بەختیار وەک سیاسمەدارێکی سەرکەوتوودەکەن و جگە لەوەی زۆرینەی دەنگ لە نێو مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی شانسی گەورەی مەلا بەختیار بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق دەبێت و دواتر بارودۆخی سیاسی عێراق بە گشتی دەگۆڕێت..!

 

Wusha.2000@yahoo.de

 

 

Qadirzada.com © 2018. All rights reserved