پێویستە هەموان لەسەر ڕابردوو نەژین

 

 

 نوسینی شەهاب کەریم

 ١/١٢/٢٠١٨ ئەڵمانیا

 

کاتێک پێگە و کەساێتی لە نێو کۆمەڵگەدا دروست دەبێت و هزر و توانای جۆری کەساێتی دەبێت وەک خۆی چی لە بواری سیاسەت و چی لە بواری بیرو ڕای جیاواز و تەنانەت بە شێوازێک باس لە دیموکراتخوازان بکرێت ، دەبێت دەرکەوتنی ڕوخسارەکان ، وەک خۆیان بن و ڕاست و دروست مامەڵە لەگەڵ بەرامبەرەکاندا بکرێت ،نابێت وێنەی ڕوخساری سیاسەت مەداران و مێژوو ناسان و ئەو کەسانەی لە بواری زانستدا ، توێژینەوەی خۆیان بۆ نەوەی نوێی داهاتوو ، دەخەنە ڕوو ، دەبێت وێنەکانیان بە بێ ڕەتوشکردن و  وەک خۆیان پێناسەی ئەو توێژینەوە و بابەتە زانستیانە و نوسینەوەی مێژوو و ئەو کێشانەی ڕۆژانە دەبنە هۆی قەیران و تێکدانی بارودۆخی گوزەرانی هاوڵاتیان و .هتدد، ڕوخسارەکان وێنەکانیان ڕەتوش نەکرێن و وەک خۆیان ڕاستییەکان باس بکرێن .

هەندێک لە جۆری کەساێتییەکان لە هەوڵی دڵڕاگرتنی تەواوی جەماوەر و بەبێ ئەوەی هەندێک ڕاستی بارودۆخی سیاسی و ئابوری و گوزەرانی هاوڵاتی بە گشتی باس بکەن ، جۆرێک لە خۆ دزینەوە و دورە پەرێز گرتن لە ڕای گشتی و بە دور لە میدیا و ڕاگەیاندن و شاشەی کەناڵە تیڤیەکان ، لەگەڵ دەرکەوتنیان لە هەر شوێنیکدا کە پێویست بێت ، تەنها چەند وشەیەکی چەندین بارە کراوە ، دەبێتە هەڵایەکی گەورەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و شاشەی کەناڵەکان و ڕاگەیاندنەکان ، لێرەدا دەمەوێت ئیشارەت بە جۆرێک لە درخستنی ڕاست و دروست بدەم ، ئاخۆ کەساێتیەکان هەر هەمویان دەیانەوێت دڵی تەواوی جەماوەر ڕازی بکەن ؟ یان هەندێک لە جۆری ڕاستییەکان بۆ ڕای گشتی و بۆ تەواوی خەڵکی دەردەخەن ؟

گەر نەک تەواوی سیاسەتمەداران و پۆستە باڵاکانی نێو حیزب  و حوکمەت ، گەر نیو هێندەی ئەو ژمارانە و بگرە کەمتریش ، لەگەڵ تەواوی کێشەکانی ئەو بارودۆخەدا بن ، بێشک باری گوزەرانی هاوڵاتی و خوێندگاکان و باری ئابوری و ئەمنیەتی ژیانی خەڵکی و زیاتر بەرەو پێشچون دەچێت و ئەو قەیرانەی دوچاری هاوڵاتیان بوەتەوە ، دەتوانرێت پێناسەی کەمترین کەمتەرخەمی و زۆرترین هەوڵدانی  جدی لە لایەن پۆستە باڵاکان و سیاسەتمەداران و حیزب و حوکمەتی بۆ بکرێت !

ئەوەی لە ئێستەدا ڕەچاو دەکرێت ، هەر لە بیرو ڕای ئازاد و تەواوی خزمەتگوزاری و پەیوەندی ستراتیژی دەرەوە و ناوەوەی وڵات و هەمیشە لە بری ئەوەی بەرەو پێشەوە بچێت ، بە پێجەوانەوە بەرەو دواوە هەنگاو دەنێت و تابێت کێشەکان قوڵتر دەبنەوە ، بەتایبەت نەبوونی تەبایی و یەکلایەنەی حیزب و تیروتوانجی سیاسی و تیکدانی ئەقڵیەتی خەڵکی وەک ئەوەی کە دەیبینین ، تەواوی حیزبەکان لە هەوڵی سەرخستن و زیاترین پۆست و پەیوەندی بەهێز لە نێوان کوردستان و عێراق بە گشتی ، هەر یەکەیان نوێنەری خۆیان بە جیا دەنێرن و بەجیاش کۆبونەوەکانیان زۆر جار لە پشتی پەردەوە دەکرێن گەر تا بەم شێوەیەش ، کورد بەم جۆرە مامەڵەی خۆی لە عێراقدا بکات و یەکڕیزی و تەبایی لە نێوانیاندا نەبێت ، جگە لە زیان زیاتر هیچ سودێکی بۆ میللەت و حوکمەت بە گشتی نابێت .ئەمە سەڕەڕای سود وەرگرتن لەم بارودۆخەی دژایەتی یەکردنە ، تەواوی دوژمنانی سەرجەم گەلەکەمان و نەتەوەکەمان سودی لێ دەبینین و گەلەکەمان دوچاری شکستی گەورە دەکەن ، بۆیە لێرەدا دەبێت وەک لەسەرەوە ئاماژەم پێدا ، دەرکەوتنی ڕاستیەکان و ڕوخسارەکان ، دەبێت بە بێ ڕەتوشکردن بێت و تەواوی حیزبەکان بە پەرلەمانیشەوە ،هەموان  لەسەر ڕابردوو نەژین و  ئەوەی لەسەر ڕابردو بژی ئایندە و ئامانج و داهاتوی  باشی نابێت .!

 

 

Qadirzada.com © 2018. All rights reserved