| ||
|
||
یەکبوون و یەکگرتنەوە .!؟
شەهاب کەریم : ئەڵمانیا
بێ توانج و باسکردنی گرێکانی بەردەم ململانێ توند و گرژەکەی رابوردوی نێوان هەردوو برایان و هاوسەنگەران لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان لە گۆڕەپانی سیاسی رابوردوی ناوچەکەدا بۆ خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان و بەرەو پێشچونی سیستمی سیاسی و دروستبونی خۆشگوزەرانی بۆ خەڵکەکەی ، جگە لەو چاوەڕوانییە گەورەیەی پارچەکانی تری کوردستان لە بەدەست هێنانی دەسکەوتی گەورەتر و پێگەی بەسودتر بۆ کورد و هەرێمەکە کە چانسی بەرەو پێشتر بە خۆیەوە دەبینێت و دەبێتە هۆی گواستنەوە و فراوانترکردنی دۆزی کورد.
گەرچی ئەم دووهێزە لە ناوەرۆکە ناوەکیەکەیاندا هەمان هێز و بیری سیاسی و لۆژیکی کاری بەڕێوە بردنن و هۆکاری ناوخۆیی بوە پەرتکردن و جیابونەوەیان بۆ دوو ئاراستەی جیا لەیەک و سەربەخۆ . بەڵام لە کرداردا بە تەریبی بۆ ئامانجی سەرکەوتن و ویستەکانی خەڵکی کوردستان ئاراستەیان گرت بوو. کە گرنگی ئەم ئاراستەیەش لەو هێزە هاوبەشەدابوو کە لەخوارەوە وەک جەماوەر هاوسۆزی یەکبوون بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان و هاندەریش بوون بۆ نزیکبونەوە و تێگەیشتن لە سەرکردایەتی هەردوو لایەنی دیاریکراودا.
دەرئەنجامی تاقیکردنەوە و بەڕێکردنی رێگاکانی پرۆسەی سیاسی کوردستان دەریخست کە تاکە ڕێگای روو بە رووبونەوەی گرفتەکانی بەردەم پێشکەوتنی خەڵکی کوردستان ، یەکگرتن و یەکبوونە بۆ دروست بونی هێزی کاریگەر و تۆکمە لەبەرامبەر بەرەنگاربونەوەی نەهامەتیەکان و ئەگەری خراپیەکانی بەردەم روودانی داهاتومان بۆ سەرکەوتن .!
بەبەرچاوگرتنی ئەم راستیانە و لەدەست نەدانی کاتی زیاتر و ڕزگارکردنی خەڵکی کوردستان لەگومان و بێ هیوایی دەسەڵاتی سیاسی هەرێمی کوردستان . باشترە گوژمی خێراو و کرداری خێراتر بدرێت بە ڕێکەوتن و نزیکبونەوەکەی یەکێتی نیشتیمانی و بزوتنەوەی گۆڕان و وەگەڕخستنی بەرنامەکاری داهاتویان و گرتنە دەستی تەواوی بەرپرسیارێتی راستەقینەی ڕەوتی سیاسی و فشار خستنە سەر پارتی دیموکراتی کوردستان و راکێشانیان بۆ بەردەم مێزی بڕیاردان و دەرهێنانیان لەو خۆ غڵەفاندن و قەیران دروستکردنەی بۆ خەڵکی کوردستانیان بەرهەم هێناوە بە ویست و مەرامی تایبەت و دڵنیا کردنەوەیان لە پەیڕەوکردنی سیاسەتی ڕاستەقینە و دەرهێنانیان لەگەمەی سیاسی ئەبێ و نابێ .
دەستور و یاسای سەرۆکایەتی و داهاتی ووڵات و بەڕێوەبردنی حکومەت و پەیوەندیەکانی ئەم هەرێمە. گرێ کوێرەی ژیانی خەڵکی کوردستانن و دەبێت بکرێنەوە و کۆتایی بە نەهامەتیەکانیان بهێنرێت و وڵات بچێتەوە سەر دۆخی ئاسایی ژیان و میللەت ببێتەوە بە خاوەندارێتی سەروەریەکان و خزمەت بەخاک و وڵاتەکەی بکات ، نەک وەک ئێستا بە نەعلەتەوە لە هەموو سەروەریەکان و دونیاش بڕوانێت.!
پارتی دیموکراتیش بە شاپانێک لەو پەتا و نەخۆشییە کوشندەیە ڕزگار بکەن و بەڕاشکاوی پێی بڵێن ئیتر لێرەوە بوەستە و بگەڕێرەوە سەر دۆخی خۆت و بە هێزی دەرەکی هەڵ مەخەڵتێ وەک پیرەمێرد دەفەرموێ : هەزار ساڵ بکەیەت بێگانە پەرستی ، لە کۆتایدا هەر دێنی نوشستی .!
Wusha.2000@yahoo.de
|
||
Qadirzada.com © 2018. All rights reserved
|
||