دکتۆربەرهەم / پیاوی ئاوارەی بێ نیشتیمان

 

شەهاب کەریم

 

کتێبێک کەچارەنوسی جیهان دەگۆڕیت،باس لەمرۆڤێکی بێ دەرەتانی لەدایکبووی خێزانێکی جوولەکەی بۆرژوادەکات،کەهەمووژیانی خۆی بەقەرزاری و نەبوونی و برسێتی بردۆتەسەر و پاش ژیانی هاوسەرگیری و تەنانەت منداڵێکی لەبەربێ خۆراکی و لەبرسامردئەویش کارل مارکس بوو،ئەنگلس و مارکس دووهاوڕێی ڕاستەقینەی یەکتربوون و گەرئەنگلس نەبوایە و نوسین و یادەوەرییەکانی مارکسی لەدوای نەمانی خۆی،ئەوگەورەییەی ئێستای پێ نەدەبەخشی وەک ئەوپەڕتووکانەی بەزۆربەی زمانەکان لەسەرئاستی جیهان وەرگێڕدراوە.کەواتەئەوەسیفەت و وەفایەزاتێکی مەزنەبەوکارەمرۆڤایەتییەی کەئەنگلس پێ هەستاوە.هەرچۆنێک لەمێژوی بزوتنەوەی نیشتیمانی کوردبدوێیت دەکرێت باس لەمێژووی سەرکردەیەک یان کەساێتیکی نێو و حیزب و شۆڕش بکرێت،ئەگەرچی دکتۆربەرهەم  نەسەرکردەیەکی سەربازی و سەرکردەیەکی سیاسی ساڵانی دڵەڕاوکێ و ژیانی سەرسەختی شاخ بووبێت،چەندساڵێکی کەمی سەرەتای دوای ڕێکخستنەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەران دەستی بەکاری ڕێکخستن کردوە و لەلایەن ڕژێمی ڕوخاودابۆماوەیەک دەستگیرکراوە،بەڵام دوای چەندمانگێک ئازادکراوە و وڵاتی بەجێهیشتوە و تاراوگەجێی حەوانەوە و نیشتەجێبوونی بووە،لەوساڵانەداکە دکتۆربەرهەم لەتاراوگەدەژیا،گەنجانی کوردستان لەزاخۆتاکووبەدرە و جەسان ڕویان لەڕیزی خەباتی نیشتیمانی نەتەوایەتی دەکرد،بەتایبەت لەناوڕیزی هێزەکانی پێشمەرگەی یەکێتی نیشیمانی ئەمەڕابردوە و هەڤاڵ مام جەلال وەک وەفایەک دکتۆربەرهەمی بەکوردێکی ئەوکاتەی نیشتیمان پەروەر و دڵسۆزدەستنیشان کرد و مافی خۆی پێ بەخشی،گەرچارەنوسی ڕۆژگارنەبێت و بەدورلە سیاسەت ڕەنگەکەسانێک هەبن نەناسیاوبن،کەواتەدەبێت لەحیزب و پێانسەی کەساێتیەکان جیاوازی بکرێن،کەساێتی بەڕێزدکتۆربەرهەم ساڵح،وەک ئەوپێاوەئاوارەی بێ نیشتیمانەوایەکەلە کاتی پێویستی خەباتی نەتەوایەتیداکوردستانی خەڵتان خوێن کراوی بەجێ هێشت و مام جەلالیش ئەندازەبەدەرلەهاوشێوەی ئەنگلس بەچەندین جاردڵسۆزی خۆی دەربڕی و لەچەندپۆستێکدا دەستنیشانی کرد.ئەم پیاوەئاوارەی بێ نیشتیمانی پێشوودەڵێت،بەڵێن دەدەم بەگەلەکەم هەمووسەروەت و سامانەکەم دەخەمەڕوو،بەڵام ویکیلیکس دەڵێت دکتۆربەرهەم یەکێکەلەو بەرپرسانەی زۆرترین پارەی ڕیزکراوی لەدەروەی بانقەکانی وڵاتەکەیداهەیە،ئەم نوسینەم ناچێتەقاڵبی ئەوەی دکتۆربەرهەم بەمارکس پێناسەبکەم،بەڵکوومارکس منداڵەکەی لەبرسامرد،بەپێچەوانەوەدکتۆربەرهەم ڕۆژانەسەدان منداڵی کوردبەچاوی خۆی لەتیڤی و میدیاکانەوەدەبینێت کەلەبرسادەمرن و هێشتاداوای چاکسازی دەکات.....

 

Qadirzada.com © 2016. All rights reserved