| ||
|
||
ئه‌وانه‌ی بۆمه‌لابه‌ختیارده‌جریوێنن،جارجاریش خه‌ونی پێوه‌ده‌بینن
شه‌هاب كه‌ریم به‌شی سێیه‌م ئایا مه‌لابه‌ختیارنه‌خوێنده‌واره؟؟ یه‌كێك له‌ئه‌ندامه‌دێرینه‌كانی(ئاڵای شۆڕش) شۆڕش ده‌ڵێت: ئێمه ده‌مانویست سه‌ربه‌خۆی كۆمه‌ڵه بپارێزین و له‌ژێر ڕكێفی جه‌لالییه‌ت بیهێنینه ده‌ره‌وه، ده‌مانویست كۆمه‌ڵه دووربێت له‌ئه‌فكاری جه‌لالییه‌ت، ته‌نانه‌ت ته‌سفییه‌ی ئه‌وكه‌سانه بكرێت كه له‌ژێر فكری جه‌لالیدا بوون، ئێمه گۆڕان خوازبووین، هه‌ر بۆیه له‌سه‌دا نه‌وه‌دو نۆی ئه‌ندامانی ئاڵای شۆڕش و كۆمه‌ڵه له‌گرده‌كه‌ین و پشتگیری لیستی گۆڕان ده‌كه‌ین،پاشان ده‌ڵێت، فیكری ئاڵای شۆڕش فكرێكی گۆڕانخواز بووه‌و كار بۆ گۆڕانخوازی كردووه.گه‌ربه‌رواردێك له‌نێوان ئه‌م بیر و بۆچونه‌دابكه‌ین ده‌بینین نه‌ك غه‌در به‌ڵكووتاوانێكی زۆرگه‌وره‌به‌رامبه‌ربه‌سه‌ركرده‌كانی ئالای شۆڕش كراوه،چونكه‌سه‌ره‌تای دروست بوونی ئاڵای شۆڕش به‌وپێیه‌بێت زۆرله‌مێژه‌وه‌بیری له چاكسازی و هه‌وڵی گۆڕانكاری له‌ناو خودی یه‌كێتیداداوه و له‌هه‌وڵی پاراستنی كۆمه‌ڵه و بنه‌بڕكردنی فكری جه‌لالیه‌تدابووه،كه‌واته‌له‌م جۆره كه‌سانه‌ش میژوو،وه‌ك خۆی نانوسنه‌وه و پاشان به‌مه‌به‌ستی ناوزڕاندن و تێكشكاندنی باری كه‌ساێتی خه‌ڵكن،هه‌مان كادرده‌ڵێت،مه‌لابه‌ختیارله‌ڕووی سیاسییه‌وه پیاوێكی نه‌خوێنده‌واره،ئه‌ی ئه‌گه‌رمه‌لابه‌ختیارنه‌خوێنده‌واربوو،چۆن توانی سه‌رنجی سێ به‌شی فه‌رمانده و كادرانی پێشكه‌وتو و پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه و شۆڕشگێڕان به‌لای ئاڵای شۆڕشدارابكێشێت،جێێ سه‌رنج و تێبینیه سه‌ركردایه‌تیه‌كی خاوه‌ن ئه‌زمونی ناویه‌كێتی كه‌سێكی نه‌خوینده‌وارساڵانێكی زۆرده‌ستگیربكه‌ن مه‌لابه‌ختیاركێیه؟؟(حیكمت محه‌مه‌دكه‌ریم) له‌بنه‌ماڵه و خێزانێكی هه‌ژارداله‌دایك بوه و دانیشتوی خانه‌قین و نه‌ك بڕوای به‌خێڵه‌كی و عه‌شره‌ت گه‌ری نیه ،به‌ڵكووعه‌شره‌تدارێكی به‌رفراوان و گه‌وره‌یان نه‌بووه.پاشان كه‌سێكی نزیكی بنه‌ماڵه‌كه‌یان له‌ناوسه‌ركردایه‌تی شۆڕش نه‌بووه،به‌ڵكوو به‌هێز و توانا و بیركردنه‌وه‌ی خۆی به‌رپرسیارێتی ناوسه‌ركردایه‌تی شۆڕشی نوێی له‌ئه‌ستۆگرتووه جگه‌له‌وه‌ی به‌شداری شۆڕشی ئه‌یلولی كردوه،له‌ساڵی ١٩٧٠داكاری له‌ناوڕێكخستنه‌كا‌نی كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی كوردستانداكردوه و خاوه‌نی بیرۆكه‌ی دروسبوونی كۆمیته و هه‌رێمه‌كان و سه‌رپه‌رشتیاری كۆمیته‌كانی شاری به‌غداد و خانه‌قین بووه له‌ساڵی١٩٧٥دا له‌لایه‌ن ڕژێمی به‌عسه‌وه‌فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆده‌رچوه و به‌نهێنی له‌شاردا ماوه‌ته‌وه‌له‌سالی ١٩٧٦به‌رپرسی هه‌مووڕێكخستنه‌كانی كوردستان و شاره‌كانی باشوری عێراق بووه،ساڵی ١٩٧٦بۆتۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی له‌سێداره‌دانی ڕێبه‌رانی كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌ران،شه‌هیدخاڵه‌شه‌هاب و كاك جه‌عفه‌رعه‌بدول واحید و كاك ئه‌نوه‌ر،به‌رپرسی داڕشتنی پلان‌و به‌سزاگه‌یاندنی پارێزگای سلێمانی بووه،ساڵی ١٩٨٤یه‌كێك بوه‌له‌دامه‌زرێنه‌رانی ئاڵای شۆڕش و له‌ساڵی ١٩٨٦له‌لایه‌ن یه‌كیتیه‌وه‌له‌گه‌ڵ شێخ عه‌لی،پشكۆ نه‌جمه‌دین ده‌سگیركراون،ساڵی ١٩٨٩ئازادكراون و پاشان ئاڵای شۆڕش دوكه‌رت بون و دابه‌ش بوون به‌سه‌رحیزبی زه‌حمه‌تكێشان و له‌كۆتایشدامه‌لابه‌ختیار و هاوه‌ڵه‌كانی تری گه‌ڕانه‌وه‌ناویه‌كێتی و پاشان به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخراوه دیموكراتیه‌كان بووه،له‌ژیانی سیاسیدائه‌م قۆناغانه‌ی بڕیوه و له‌ناوجه‌رگه‌ی خاكی توركیای دوژمنی داگیركه‌ر،بۆپشتگیری كردن له‌مافی چاره‌نوسی گه‌لی كوردله‌كوردستانی باكو ر و ئازاد كردنی عه‌بدوڵائۆجه‌لانه‌وه‌وتاری مێژویی ئاراسته‌كردون.له‌گێڕانه‌وه‌ی گیر و گرفته‌كانی سه‌رده‌می شاخ و شه‌ڕه‌كانی ناوخۆ،ڕاستگۆیانه‌خۆی به‌به‌شێك له‌وكه‌سانه‌ده‌ژمێرێت به‌وه‌ی له‌وشه‌ڕانه‌دا به‌شداربووه ئه‌گه‌ركه‌سێكی وه‌ك مه‌لابه‌ختیارله‌ڕوی سیاسیه‌وه‌نه‌خوێنده‌واربوبێت و ئه‌م هه‌موو قۆناغانه‌ی سه‌ركه‌وتوانه‌بڕیبێت،له‌گریمانه و ئه‌گه‌رێكداخوینده‌واربوایه،جگه‌له‌م به‌رپرسیارێتیانه چی تری له‌ژیانی سیاسی خۆیدا ده‌كرد؟ كه‌واته‌مرۆڤێكی سه‌ركه‌وتوه‌به‌م نه‌خوێنده‌واریه‌شیه‌وه توانیویه‌تی ئه‌م هه‌مووڕێنمایی و سه‌ركردایه‌تیه‌بكات. زۆربه‌ی زۆری هێزی پێشمه‌رگه‌ی مه‌ڵبه‌ندی دوو،باره‌گاكانیان له‌به‌ری دۆڵێ بوو،كاك سه‌ركه‌وت محه‌مه‌دفه‌تاح ناسراوبه (سه‌ركه‌وتی جهیاز)كاك سه‌ربه‌ست ئه‌حمه‌دفه‌تاح ناسراوبه(سه‌ربه‌ستی جیهاز)كه‌هه‌ردوكیان له‌تیپی ٤٧ی پیره‌مه‌گرون بوون و له‌زۆربه‌ی زۆری بروسكه‌كاندائاگاداربوون له‌یادمه‌كاتێك مامه‌ڕیشه‌یان شه‌هیدكرد،هه‌موان له‌ده‌وری جیهازه‌كه‌داكۆبووینه‌وه و بروسكه‌یان كردبه‌وه‌ی شه‌ڕهه‌ڵ ده‌گیرسێته‌وه و له‌لایه‌ن كاك سه‌ركه‌وت و كاك سه‌ربه‌سته‌وه،هه‌واڵی ڕاسته و خۆی شه‌هیدبوونی مامه‌ڕیشه‌مان پێگه‌یشت و بروسكه‌یان كرد و هێزی پێشمه‌رگه‌له‌هه‌رشوینێك بێت په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌باره‌گاكانیانه‌وه،ئه‌مه‌شم بۆئه‌ومه‌به‌سته‌هێنایه‌وه‌كه‌وازۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری پێشمه‌رگه‌ی دێرین هێشتاله‌ژیانداماون،به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه،ناڕاستگۆیانه‌ڕوداوه‌كانی سه‌رده‌می ڕۆژگاره‌سه‌خته‌كان بازاڕگه‌رمیان پێوه‌ده‌كرێت و ده‌نوسرێنه‌وه. ئه‌وانه‌ی ڕوخساری مه‌لابه‌ختیاریان له‌نزیكه‌وه‌نه‌دیوه؟چیرۆكی مه‌لابه‌ختیار و فه‌ره‌یدون عه‌بدول قادر،ئه‌وانه‌ی بۆمه‌لابه‌ختیارده‌جریوێنن؟؟بۆچی مه‌لابه‌ختیارئازادكرا؟؟؟
چاوه‌ڕوان بۆبه‌شی چواره‌م Wusha.2000@yahoo.de |
||
Qadirzada.com © 2009 - 2013. All rights reserved
|
||