| ||
|
||
ئەوهاوڵاتیانەی ڕێگای مەنفایان گرتبەر،لەتاراوگەدا هەمیشە لە دڵەڕاوکێدان
شەهاب کەریم
ئەوهاوڵاتیانەی ڕێگای مەنفایان گرتبەر،لەتاراوگەداهەمیشەلەدڵەڕاوکێدان و غەمی گەورەیان لە بیرنەکردنی زمانی دایک و پاراستنی کلتور و گەڕانەوەیان بۆنیشتیمانی خۆیانە،بەتایبەت نەوەی دوەمی ڕەوەندی کوردی،وەک لەبابەتی پێشومداباسم کرد،ئەوهەستەیان زیاترتیابەدی دەکرێت،بۆئەومەبەستەش بابەتێکم بەناونیشانی نەوەی دووەمی ڕەوەندی کوردی،بۆخزمەتکردنی پەنابەرانی کورد، بەمافێکی گەورەم زانیوەکەبتوانم، لەڕێگەی بابەتێکەوە، ببمەپاڵپشتێک بۆ کەسانی تر و خزمەتی میللەتەکەیان بکەن.
بەداخەوە بۆهەندێک تاقم و گروپەوە بە فشاری بەرپرسی حیزبەکانیان، لەبری هەڵوێستی جوانیان وسوپاسکردنیان،بەنامە و ئیمەیڵی تایبەت، بەوشەی بازاڕی لە هەوڵی تێکشکاندنی کەساێتی نێو بابەتەکەن ، ئەمەش یەکەم جارنیە کەوتومەتە بەرهێرشی هەندێک تاقم و گروپی نێوحیزبەکان لە ساڵی٢٠١١دا لەو کەسانە بەناوی خوازڕاو بەئیمەیڵی ساختە، نامەیان ئاراستەی ئاسایشی شارەکەم کرد و دوای ئەوەی خۆم و تەواوی نوسراوەکانم و ئینتەرنێتەکەمیان خستەبەردەم لێکۆڵینەوە و پاش چەندمانگێک لێپرسینەوە، بێتاوانی خۆمیان پێ ڕاگەیاندم و بەنامەی فەرمی ئاسایشی شارەکەم لە ئەڵمانیا، داوای لێبوردنیان لێکردم، کە تائێستەش وەک بەڵگەیەک پارێزراوە لای خۆم ئەوانەی لەگەڵ نوسین و بیر و بۆچوونەکانمدا نەبوون، کاری لەو جۆرەیان ئەنجامدابوو، نەیانتوانی سودبە بەرپرسەکانیان بگەیەنن.
ڕەخنەگرتن لەسەرئاستی بنەما، بەمافی ڕەوای دەزانم، زۆرئاساییە و هەڵوێستی جوامێرانە بنوێنن و بەناو و ئەدرەس و وێنەی دروست،خۆدەربخەن و ئازادانەبدوێن دەنابەناوی خوازڕا و ئیمەیڵی ساختە،نیشانەی کەسانی نەخوێندەوارە،من دەمەوێت لێرەداناوی زانکۆ و ئەدرەسی شوێنی بڕوانامەوەرگرتنی کەساێتینێوبابەتەکەم لێرەدادەخەمەڕو،ئازادی تەواتان پێ دەبەخشم و دەتوانن لەهەوڵی دۆزینەوەی بەڕواریساڵی وەرگرتنی بڕوانامەکەدابن، ئەگەرچی کانی عارف وەک پاڵەوانی نێوبابەتەکە،پێناسەدەکرێت و دایکی کوردەلەخزمەتکردندا بەدایکی پەنابەران ناودەبرێت،لەگەڵ ئەوەشدالەسەرەتای دەستپێکردنی شۆڕشی نوێ،لە ناخۆشترین و ترسناکترین ڕۆژگاردا،کوردەخان توانی بەخوێنی خۆی ژیانی پێشمەرگەیەکی شاخ و شاری برینداری دوای ئەنجامدانی چالاکیەک ڕزگاربکات،کەئەمەشهەڵوێستێکی گەورەی ئافرەتێکی قارەمان و بوێری وەک کوردەخانە، دوای ڕێگاگرتنی مەنفا و ژیانی پترلە چەندین ساڵی تاراوگە،وەک مرۆڤێکی نیشتیمان پەروەر، توانیویەتی نەوەی خۆی بەهەمانشێوە، بەهەستێکی نەتەوایەتیەوەپەروەردە بکات.
مەدح و سەنای کچە تێکۆشەریک و کوردپەروەر، نیشانەی ئەوپەڕی دڵسۆزیە، بەڵام لەلای هەندێک کەسانەوە، مرۆڤ تالە ژیاندانەمێنێت و ئێسک و پروسکی بەخۆڵ نەکرێت،نابێت باسی مێژوی بکرێت.
Kani Areef London Metropolitan University - Degree in Law Kani Areef University College of London (UCL) - Masters in Human Rights and International Law. بۆخوێندنەوەی بابەتی پێشوو،تکایەکلیک لەسەرئەولینکەبکەن. http://qadirzada.com/Shehab-karim-angelina-jolie-xzmeti-kurdi-03-04-2015.html
Wusha.2000@yahoo.de
|
||
Qadirzada.com © 2009 - 2015. All rights reserved
|
||