ئه‌وانه‌ی  بۆمه‌لابه‌ختیارده‌جریوێنن،جارجاریش خه‌ونی پێوه‌ده‌بینن

sdsdsdsdf.jpg

شه‌هاب كه‌ریم

به‌شی یه‌كه‌م

هه‌ندێك ڕاستی و نهێنی مه‌لابه‌ختیارلێره‌داده‌خه‌مه‌ڕوو،كه‌كۆمه‌ڵه‌كه‌سانێك نه‌ك مێژوی ئه‌م پیاوه‌ نازانن،به‌ڵكومێژوی

 هیچ كه‌ساێتیه‌كی تریش نازانن و دڵنیام له‌وه‌ی له‌نزیكیشه‌وه‌ڕوخساریان نه‌دیوه‌ و ته‌نانه‌ت بچوكترین زانیاریشیان

 له‌سه‌رڕابردوی ئه‌ودا نیه‌تاوه‌كوو‌بۆخه‌ڵكی ڕونبكه‌نه‌وه‌ جگه‌له‌نوسینی كۆمه‌ڵێك ڕه‌خنه‌ی بێبنه‌ماكه‌ ‌بوه‌ته‌ هۆی

 سه‌رلێشیواویی و تاڕاده‌یه‌كیش نه‌خۆشی ده‌رونیان پێوه‌دیاره‌،هه‌مووهیواو و مه‌به‌ستیان بۆخۆده‌رخستن و تیر و توانجی

 كۆمه‌ڵایه‌تی و تێكشكاندنی باری كه‌ساێتی و ناوزڕاندنی نه‌بێت،له‌خه‌ونیشدامه‌لابه‌ختیاریان نه‌دیوه‌ و بێزو و ئاره‌زوی

 ده‌كه‌ن گه‌ربۆته‌نهاجارێكیش له‌به‌رده‌رگاكه‌یدابكه‌ون و پاسه‌وانی بكه‌ن،من هیچ كارێكم به‌مه‌لا به‌ختیارنیه‌

 وله‌ڕابردوشدا و له‌ئێستاشداڕه‌خنه‌م ئاراسته‌كردوه‌ و له‌نزیكیشه‌وه‌گفتگۆشم له‌گه‌ڵ كردوه‌ و لێشی وه‌رگرتووم،له‌گه‌ڵ

 ئه‌وه‌شداهیچ په‌یوه‌ندیه‌كیشم پێوه‌ی نیه‌ و  بڕواش ناكه‌م ئه‌م نوسراوه‌م به‌دی بكات،به‌ڵام هه‌ندێك كه‌س بزماربه‌ده‌رگای

 مێژوداده‌كوتن،بێ ئه‌وه‌ی له‌مێژوش بگه‌ن.مێژوونوسینه‌وه‌به‌كه‌سانێك ناكرێت،كه‌هه‌میشه‌ ‌ئاوله‌لوله‌ی مسینه‌كانیان ده‌تكێ

 كاتێك ئاغا و لێپرسراوه‌كانیان ده‌ست له‌تارات هه‌ڵده‌گرن،بێ شه‌رمانه‌ له‌ دوایانه‌وه‌هه‌نگاوی بچوك ده‌نێن و ئاره‌قی

 شه‌رمه‌زاری ده‌سڕن.

لێره‌داچه‌ندپرسیارێك دێته‌گۆڕێ ئایا ده‌کرێت به‌هه‌ر چه‌کدارێکی کورد پۆشی کوردیزمان بوترێت پێشمه‌رگه‌ ؟ که‌ی

گه‌نجێکی کورد ده‌بوو به‌ پێشمه‌رگه‌ بۆ ده‌بوو به‌ پێشمه‌رگه؟؟ئه‌گه‌ر سه‌رپێی تێیبڕوانین پرسیارێکی گه‌لێك ساده‌یه‌وه‌ و

وه‌ڵامه‌که‌شی له‌خۆی ئاسانتره‌،کاتێک خاك و نیشتیمان ده‌که‌وته‌ مه‌ترسیه‌وه‌ئیترپێشمه‌رگه‌له‌دایك ده‌بوو،هه‌رله‌وڕۆژه‌وه‌ی

 میلله‌ت كه‌وته‌به‌رشاڵاوی هه‌ڕه‌شه‌ و گوڕه‌شه‌ی دوژمنی داگیركه‌ر و تێكۆشه‌ران ڕویان له‌شاخ كرد و

 مه‌فره‌زه‌سه‌ره‌تاییه‌كان دروست بوون،كه‌سانێك كه‌ئێسته‌سه‌نگه‌رله‌ خه‌ڵكی ده‌گرن،له‌وڕۆژه‌وه‌ڕویان له‌هه‌نده‌رانكرد و

 ویست و حه‌ز و ئاره‌زوه‌كانیان هاته‌دی و دڵنیابون له‌وه‌ی له‌دوره‌وڵاتێكی وادابۆنی كیمیاویی بێزاریان ناكات و هه‌وای

پاك هه‌ڵده‌مژن،دڵنیابوون له‌وه‌ی ده‌نگی فڕۆكه‌ی سیخۆ و شیرقه‌ی تۆپ و هاژه‌هاژی له‌پڕده‌ركه‌وتنی

 كۆپته‌رله‌خه‌و‌دابه‌خه‌به‌ریان ناكات،دڵنیابوون له‌وه‌ی به‌فر و باران و ته‌ڕو توشی كۆڕه‌وی دوای ڕاپه‌ڕینی سه‌رتاسه‌ری

 ئازادكردنی كوردستان،جل و به‌رگیان ته‌ڕناكات و جه‌سته‌یان شه‌كه‌تو ماندوناكات،ئیتربۆخۆیان به‌ئاره‌زوی خۆیان

 ده‌رگای باسیان خسته‌سه‌رپشك مێژوی تێكۆشه‌رانی شاخ به‌هی خۆیان ده‌زانن و به‌ئێمه‌ی ده‌فرۆشنه‌وه‌،كارێكی

 زۆرگه‌وجانه‌یه‌له‌ مێژوه‌یه‌ك ده‌دوێن و باس له‌كوشتنی فڵان و فیسك ده‌كه‌ن،ته‌نانه‌ت ناوی دووگوندی كوردستان

 نازانن،لێره‌شه‌وه‌خۆشیان ده‌ست له‌گیرفان و چاوه‌ڕێی موچه‌ی سۆسیال ده‌كه‌ن.

ده‌رخستنی ڕاستی و ڕوداوه‌كان،به‌په‌یامێكی ئه‌خلاقی هه‌ڵده‌سه‌نگێنم و بابه‌تێكیش ڕاستیه‌كان بخاته‌پێش چاوسه‌رنجی

خوێنه‌رڕاده‌كێشیت ،ئه‌وده‌مه‌قورساییه‌كی خۆی ده‌بێت و ئه‌ونوسینه‌ هه‌میشه‌به‌زیندوویی ده‌مینێته‌وه‌،هه‌ندێك كه‌س

 مێژوو،بۆمه‌رامی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیان ده‌نوسنه‌وه‌،گه‌رسه‌رنجێك بخه‌ینه‌سه‌رنوسینی یاده‌وه‌ریه‌كانی كاك برایم

 جه‌لال. پڕبه‌ده‌می وشه‌ی درۆی نێولاپه‌ڕه‌كانی خوارد،گه‌رمێژووی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی

 كوردبه‌وشێوه‌یه‌بوبێت،هه‌رچه‌نده‌ ئه‌وه‌ناهه‌قیه‌كه‌ و به‌رامبه‌ربه‌به‌خه‌باتی خه‌ڵكی و بیر و باوه‌ڕی

شه‌هیدانه‌وه‌ده‌یكات.ده‌ناكاك برایم جه‌لال له‌نوسینی یاده‌وه‌ریه‌كانیداجگه‌له‌ته‌شهیر و هێرشی ناڕاسته‌ و خۆله‌سه‌رئاستی

 بێ بنه‌ماده‌كاته‌سه‌ر و هاوسه‌نگه‌رانی،به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌،وه‌ك تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه‌ك بۆڕابردو و كێشه‌ و گیروگرفته‌كانی

 خویی ململانێ نێوهاوڕێكانی،لاپه‌ڕه‌كانی په‌ڕتوكه‌كه‌ی ڕه‌ش ده‌كاته‌وه‌ و زۆر به‌ئاسانیش ده‌توانرێت،‌به‌خوێندنه‌وه‌ی

 نوسینی یاده‌وه‌رییه‌كانیدا،ئیشاره‌ت به‌خاڵی لاوازی و باری ده‌رونی ئه‌وپیاوه‌بكرێت.

(چاوه‌ڕوان) بۆبه‌شی دووه‌م

Wusha.2000@yahoo.de

Qadirzada.com © 2009 - 2013. All rights reserved