| ||
|
||
ئه‌وانه‌ی بۆمه‌لابه‌ختیار ده‌جریوێنن،جارجاریش خه‌ونی پێوه‌ده‌بین
شه‌هاب كه‌ریم به‌شی چواره‌م مه‌لابه‌ختیارله‌نێوان مان و نه‌ماندا بڕوانه‌ئه‌زموون و یاد،كاتێك مه‌لابه‌ختیار.له‌زینداندا هه‌ڵات،دنیاخرۆشا.هه‌مووهێزی پێشمه‌رگه و به‌رگریی میللی،كێوماڵی هه‌مووناوچه‌كه‌یان كرد،هه‌مووڕێگا و توله‌ڕێگاكانیان گرتن،هه‌رشوێنێكی سووكه‌گومانێكیان لێ ده‌كردپشكنییان. جگه‌له‌وه‌ی جه‌ماعه‌تی ئاڵای شۆڕش،له‌به‌ری قه‌ره‌داخ له‌چاوه‌ڕوانی ئه‌ندامان و كادرانی ناوشار بوون گه‌رمه‌لابه‌ختیاربه‌ره‌وشارهه‌ڵبێت،له‌وێشه‌وه‌بیفڕێنن بۆبه‌ری قه‌راخ،چونكه‌ئه‌وانه‌ی ناوشار كۆمه‌ڵێك كادری سه‌ربازی ده‌ستكه‌ره‌وه‌ی خاوه‌ن ئه‌زمونی سه‌رڕێگای مه‌رگ بوون،كه‌له‌كاتی خۆیدا مه‌لابه‌ختیارپێی گه‌یاندبوون،به‌وبه‌ری پیره‌مه‌گرونه‌وه و تاكووگوندی زێوێ كۆمه‌ڵێك پێشمه‌رگه‌ی ئاڵای شۆڕش،له‌چاوه‌ڕوانی مه‌لابه‌ختیاردابوون،پێشمه‌رگه‌ی تیپی مه‌ڵبه‌ندووهه‌ندێك له‌پێشمه‌رگه دابڕاوه‌كانی تیپ و كه‌رته‌كان،هه‌رله‌به‌رگه‌ڵوو،سه‌رگه‌ڵوو،هه‌لاج و دابان و مێرگه‌پانیان كۆنترۆڵ كردبوو،له‌به‌ری دۆڵێ له‌گووندی گاپیڵۆن كه‌باره‌گای تیپی ٤٧ی پیره‌مه‌گرونی لێ‌بوو،كه‌دوای كاك ئاوات قاره‌مانی كاك شۆڕش ئیسماعیل سه‌رتیپی بوو،شه‌هید عه‌بدول ڕه‌حمانی حه‌مه‌ی فه‌ره‌ج جێگری تیپ بوو،سه‌ركه‌وت محه‌مه‌دفه‌تاح و سه‌ربه‌ست ئه‌حمه‌دفه‌تاح(عه‌ده‌دجیهاز) ی تیپ بوون فه‌رمانده‌كانی گوونده‌كانی به‌ری دۆڵێ جه‌لالی مه‌لامسته‌فا و ئازادوه‌نده‌رێنی جێگری فه‌رمانده‌ی كه‌رت بوون،دلێرناسرا و به(خله‌بێدین)عه‌لی قلیاسانی سالاری شێخ عومه‌ر،پێشڕه و ئه‌حه‌كه‌لان شه‌هیدكامیل فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه و سه‌رهه‌نگ و شوانه قلیاسانی ڕابه‌رسیاسی و مامۆستاعه‌لی كه‌مال به‌رپرسی دارایی و مه‌لاخالید،سه‌ڵاح حاجی عه‌لی ناسراوبه(سه‌ڵاح چاوزه‌ق) عومه‌رعه‌ره‌ب نه‌وزادعه‌به‌ی ته‌قێ فه‌رمانده‌ی كه‌رت بوون،كاك جوامیری سه‌رتیپ شێخ بابه‌تایه‌رجێگری تیپ له‌وده‌مه‌داله‌گوندی باڵخ،گاپیڵۆن سڕ(ته‌جمید)كرابوون،له‌دۆڵه‌ڕوت سه‌ڵاح كونجرینی(سه‌ڵاحه‌شه‌ل) شه‌هیدوه‌ستامه‌جید،شێخ فه‌تاح،ئیسماعیل مه‌لاعه‌بدول،دلێرشێخ ڕه‌زا،شه‌هیدعومه‌ركه‌ڵه‌كنی شێخ فه‌تاح،سالارچاوشین،شه‌هدحه‌مه‌عه‌لی به‌رخانه‌قا،فه‌رمانده‌ی كه‌رت بون،شه‌ماڵه‌خێل و ئازادسه‌ید سه‌لیم جێگری كه‌رت بوون.كاك عه‌بدول ڕه‌حمان سیته‌كی سه‌رتیپی تیپی پارێزگاری بوو،سالاری حاجی ده‌روێش و غه‌ریب هه‌ڵه‌دنی فه‌رمانده‌ی كه‌رت و ئه‌رده‌ڵانی ئیسماعیل عارف جێگری كه‌رت بوو،ئه‌وانه‌ی لێره‌داناویان هاتوه،هه‌ندێكیان شه‌هیدبوون و چونه‌ته‌كاروانی نه‌مرانه‌وه و هه‌ندێكی تریان له‌ژیاندا‌ماون و چه‌ندكه‌سانێكی تریان به‌هۆی ناكۆكی و ململانێی نێوان یه‌كتر،ته‌سلیم بوونه‌ته‌وه و له‌ژیاندانه‌ماون. كاتێك فه‌رمان ده‌ركرابه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ته‌واوی سنوره‌كان كۆنترۆل بكه‌ن و خۆشم له‌وده‌مه‌دا فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه و دواترجێگری كه‌رت بووم،له‌گووندی گاپیڵۆنه‌وه‌له‌گه‌ڵ چه‌ندپێشمه‌رگه‌یه‌كدا به‌ره‌وگوندی قزله‌ربه‌ڕێكه‌وتم،دیاره‌له‌ناوهێزێكی ئاوادابه‌تایبه‌ت ناوی سه‌ركرده و كادرانی ئاڵای شۆڕش،به‌په‌یوه‌ندی كردنیان به‌ڕژێمی به‌عسه‌وه،پڕوپاگه‌نده‌یان له‌سه‌ركرابوو،له‌لایه‌كی تریشه‌وه به‌كوده‌تاتاوانباركرابوون،ده‌ربازبوونی مه‌حاڵ بوو،مه‌به‌ست له‌ناوهێنانی ئه‌م پێشمه‌رگانه‌داته‌نها بۆسه‌لماندن و ڕاستی و دروستی وه‌ك شایه‌تی زیندو و به‌رزنرخاندنی مێژوه‌كه‌یه. بۆزانیاری و به‌ڵگه‌ی زیاترئه‌وشوێنه‌ی مه‌لابه‌ختیار تیایدا زیندانی كرابوو،دووژوری ده‌ستكردبوو،پێشمه‌رگه‌كان بۆكاتی بۆردومانكردنی فڕۆكه‌كان دروستیان كردبوون. ژورێكیان بۆئه‌ومه‌فره‌زه‌یه‌ی كه‌پاسه‌وانی مه‌لابه‌ختیاربوون،به‌رپرسه‌كه‌یان وه‌ستاعه‌بدول ناسراوبه(عه‌بدوله‌بچكۆل)وه‌ستاله‌تیف فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه‌بون،ژوره‌كه‌ی ترمه‌لابه‌ختیاری تیادازیندانی كرابوو،دوری پترله‌سه‌دمه‌ترێك پاسه‌وانه‌كان بۆپارێزگاری و پاراستنی ژیانی مه‌لا به‌ختیار و هاوه‌ڵه‌كانی پرسگه‌یه‌كیان دروستكردبوو. ماڵی هونه‌رمه‌ند و پێشمه‌رگه‌ی دێرینی كۆچكردو(حه‌مه‌جه‌زا)له‌گووندی قزله‌ربوو،پێش ترله‌گه‌ڵ كاك جوامێری سه‌رتیپ بۆئێواره‌خوانێك سه‌ردانمان كردبوو،كاتێك ئه‌بووشه‌هاب بڕیاریدا له‌ماڵی حه‌مه جه‌زای هونه‌رمه‌ندی كۆچكردو،بۆپشودان خۆی و مه‌لابه‌ختیارمیوانداری بكرێت،بۆڕۆژی دواترئه‌بوو شه‌هاب به‌ته‌نهاله‌گه‌ڵ مه‌لابه‌ختیارداله‌گوندی یاخسه‌مه‌رسه‌ردانی باره‌گای فه‌ره‌یدون عه‌بدول قادریان كرد،كاك فه‌ره‌یدون عه‌بدول قادر،هه‌رله‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه و دروست بوونی پێشمه‌رگه‌سه‌ره‌تاییه‌كانی شۆڕشی نوێی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان،یه‌كه‌م هاوڕێی دێرینی مه‌لابه‌ختیاربوو،به‌ڵام له‌ڕوی توند و تیژی و لێكۆڵینه‌وه‌شدایه‌كه‌م حاكم و به‌مه‌حكومكردنی مه‌لا به‌ختیاری سه‌ركرده‌ی ئاڵای شۆڕش بوو. ئه‌مه‌به‌شێكی كورتی چیرۆك و به‌سه‌رهاتی زیندانی كردنی مه‌لابه‌ختیاره‌كه‌له‌سنوری مه‌ڵبه‌ندی دوودا و سنوری تیپی ٤٧ ی پیره‌مه‌گرونداله‌دوای ده‌ستگیركردنی له‌به‌ری قه‌ره‌داخ و به‌سه‌رهاتێكی دورودرێژی پڕله‌ئه‌زمونی سه‌رده‌می ڕۆژگاره‌سه‌خته‌كانه و ئه‌و پێشمه‌رگه تێكۆشه‌رانه‌ی لێره‌شدا ناویان هاتووه،جگه‌له‌پێشمه‌رگه‌ی دێرین (وه‌ستاعه‌بدوله‌بچكۆل) و پێشمه‌رگه‌ی دێرین(وه‌ستاله‌تیف) به‌تایبه‌تی كاك شۆڕش ئیسماعیل كه‌له‌وده‌مه‌داسه‌رتیپی٤٧ی پیره‌مه‌گرون بوو،ئێسته‌ش ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیه، ده‌ناله‌گێڕانه‌وه‌ی ئه‌ومێژوه‌دامافی به‌سه‌ركه‌سه‌وه‌نیه و هه‌ركه‌سێكیش له‌هه‌ر كونجی ماڵپه‌ڕ و لێواری ڕۆژنامه و گۆڤارێكداباس له‌م مێژوه‌بكات ئه‌وه‌بێڕێزی به‌رامبه‌ربه‌مێژوی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كوردده‌كات،چوونكه‌ئه‌مانه‌به‌سه‌رهات و ڕوداوی نێوشۆڕشن،گه‌رڕاست و دروست باسیان بكرێت،ده‌بێت باس له‌كۆمه‌ڵێك ڕوداوی تریش بكرێت كه‌هه‌ندێك تێكۆشه‌ربه‌ده‌م قه‌تارئه‌ڵاوه‌یسی وهۆره‌ی جافه‌وه،فیشه‌كی گڕداربه‌سه‌ردڵنیانه‌وه‌نراوه،جارێكی ترمه‌لابه‌ختیارله به‌رده‌م هاوه‌ڵه‌كانیدا،ده‌بێت چی به‌رامبه‌ربكرێت؟؟؟ئه‌و هاوه‌ڵانه‌ی له‌سه‌ر سفره‌ی نان خواردن له‌كۆڕ و كۆبونه‌وه‌كاندا،له‌خۆشی و ناخۆشیه‌كاندا،سوێندیان به‌گۆڕی شه‌هیدان و سه‌ری یه‌كتری ده‌خوارد،به‌پێچه‌وانه‌وه‌مه‌لابه‌ختیاری به‌رپرسی پێشمه‌رگه‌ی شاخ و شار،له‌سه‌ربیر و ڕای جیاوازله ناوڕێكخراوێكی ماركسی و لینیزمدا،له‌به‌رده‌م فه‌ریدون عه‌بدول قادری سه‌ركرده‌ی پرۆلیتاریدائه‌و هاوڕێ پرۆلیتاره‌ی كه‌مه‌لابه‌ختیارله‌سه‌رڕێبازه‌كه‌یداله‌لایه‌ن به‌عسه‌وه‌فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركرا ئه‌وه‌تاله‌ناوماڵ و باره‌گای خۆیدا،بڕیاری گووله‌بارانكردنی ده‌دا. چاوه‌ڕوان بن بۆبه‌شی كۆتایی و ئیعدامكردنی مه‌لابه‌ختیار. Wusha.2000@yahoo.de |
||
Qadirzada.com © 2009 - 2013. All rights reserved
|
||