ئایا ئیعدامكردنی مه‌لابه‌ختیارگه‌وره‌ترین سه‌روه‌ری ده‌بوو؟

شه‌هاب كه‌ریم

 بەشی کۆتایی

ئایا ئیعدامكردنی مه‌لابه‌ختیارگه‌وره‌ترین سه‌روه‌ری ده‌بوو؟

ئه‌وانه‌ی بۆمه‌لابه‌ختیارده‌جریوێنن ، جارجاریش خه‌ونی پێوه‌ده‌بینن

ئایادروستبوونی ئاڵای شۆڕش له‌سه‌رده‌می شاخ ، مه‌ترسی گه‌وره‌یە له‌سه‌ر یه‌كێتی نیشتیمانی بوو؟ یان گرتنی

 سه‌ركرده‌كانیان ئه‌نجامی ناكۆكی نێوان خودی سه‌ركردایه‌تی بوو ، كه‌له‌شۆڕشی نوێی گه‌لی كورددا به‌سه‌ركه‌وتنێكی

مه‌زن پێناسه ‌بكرێت؟

گه‌ر لاپه‌ڕه‌كانی مێژووی ئه‌وسه‌رده‌مه‌ هه‌ڵبده‌ینه‌وه‌ و بگه‌ڕێن به‌دوای ڕاستیه‌كاندا ، ده‌بینین زۆربه‌ی زۆری ناكۆكیه‌كان

 بۆته‌هۆی دروستبوونی ئایدلۆژیای جیاواز و ، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌وه ‌بوونیان هەبوو‌ ، دواتریش قۆناغ

 به‌قۆناغ له‌گه‌ڵ گه‌شه‌كردنی شۆڕشه‌كه‌دا ، ئه‌وناكۆكیانه‌ په‌ره‌یان سه‌ندوه‌ و كاره‌ساتی دڵته‌زێن و ڕووداوی گه‌وره‌یان

 لێكه‌وتۆته‌وه ‌، كاتێك باڵی مه‌كته‌بی سیاسی له‌لایه‌ن خوالێخۆش بوو ( برایم ئه‌حمه‌د ) له‌پارتی دیموكراتی كوردستان

جیابوه‌وه‌و ، دواتر گۆڕانی به‌رفراوانی ئه‌وباڵه ‌بۆجه‌لالیه‌ت و دوای نسكۆی شۆڕشی ئه‌یلول و دووباره‌ گۆڕانی باڵی

 جه‌لالیه‌ت بۆشۆڕشی نوێ ، پاشان هه‌ردوو ته‌یاری سیاسی شۆڕشگێڕان و كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌ران به‌شێكی به‌رفراوانی تری

 پێكهاته‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی بوو ، كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌ران هێشتا وه‌ك كۆرپه‌یه‌كی ساوای نێو باوه‌شی گه‌رمی دایكێكی

 هه‌ناسه‌سارد ، شه‌هیدبوو . سه‌ركرده‌كانی له‌سێداره‌دران و به‌شێكی دامه‌زرێنه‌رانی زیندانی و به‌شێكی تری خه‌باتی

 ژێرزه‌مینی و دواتر شه‌هیدبوونی شاسوارجه‌لال ( ئارام ) له‌شاخ . هه‌واڵی گه‌وره‌ی جه‌رگ بڕبوو.

کۆمەڵە له‌به‌رده‌م كۆنفراسی یه‌كه‌میدا ، جگه ‌له‌ناكۆكیە بێ چارسەسەرییەکان هیچ به‌رنامه‌یه‌كی تری ئه‌وتۆی نه‌بوو

 بۆخۆ ڕێكخستنه‌وه‌ بە كۆنفراسی دووشەوە له‌گه‌ڵ دوووباره‌كردنه‌وه‌ی گیروگرفته‌كانی پێشویدا بەردەوام بوو . هێزی

 پێشمه‌رگه ‌له‌خواره‌وه ‌به‌رده‌وام له‌ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌دا بوو له‌گه‌ڵ ڕژێم ، سه‌ركردایه‌تیش لەناو گێژاویی ناکۆکییەکاندا

 کردەی خراپی بەسەر خوارەوە جێهێشت بوو ، تاوه‌كوو كۆنفراسی سێی كۆمه‌ڵه‌ و جارێكی تر بڕوانه ‌ئه‌زمون و یاد

 له‌سه‌ركانی سێو چه‌ند خێمه‌یه‌ك هه‌ڵدراون (٢٨٧) نوێنه‌ر و (١١) میوان و چاودێر و ده‌یان پێشمه‌رگه‌ ، پۆل پۆل به‌

 ئۆتۆمبیل ده‌گه‌نه ‌هه‌واری كۆنفراس ، ئه‌م ساباته ‌بۆسێ ڕۆژ ده‌بێته‌ گۆڕه‌پانی ئاڵۆزترین و توندوتیژ ترین قسه‌ و باسی و

 مشتومڕه‌كانی .پاشان كرمی ناكۆكیه‌كان گه‌وره‌ترده‌بن . هاوڕێكان شمشێری داپاچینی فیكر و بینینه ‌جیاوازه‌كان

 ساوده‌ده‌ن . ئێمه‌ش دووباره‌ له‌خواره‌وه‌ ، برسی و تینوو بێكه‌س ، ته‌مه‌نی هه‌ریه‌كه‌مان به‌په‌نجه‌كانی ده‌ست

 ده‌بژێردران

 ، بۆچوونه ‌ناو شاری خاوه‌ن شكۆ‌ ، بۆ ده‌سته‌ی پێشه‌وه‌ی مه‌فره‌زه‌كان دڵی یه‌كترمان ده‌ڕه‌نجاند و له‌سه‌رمه‌رگی خۆمان

 شه‌رمان بوو ، به‌ پێچه‌وانه‌ی ئێمه‌وه ‌، سه‌ركرده‌كان له‌سه‌ربیر و بۆچوونی جیاواز مه‌لابه‌ختیار ئاسا ئیعدام ده‌كران

 ئه‌مه‌ ئه‌زمون و یاده‌ و بۆلێكۆلینه‌وه‌یه‌كی ڕه‌خنه‌گرانه‌ی فیكری و سیاسی له‌مه‌ڕبه‌رنامه‌ی كۆمه‌ڵه‌ و به‌قه‌ڵه‌می

 مه‌لابه‌ختیار ده‌نوسرێت كه‌چی مه‌لابه‌ختیار زیندانی و دواتر بڕیاری ئیعدامكردنی له‌ سه‌رده‌درێت ، ئێمه‌ش به‌رده‌وام

 له‌خواره‌وه ‌له‌گه‌ڵ ڕژێم ده‌جه‌نگین ، له‌سه‌ره‌وه‌ش به‌رده‌وام له‌سه‌ر فیكری جیاواز خه‌ڵكی ئیعدام ده‌كرێن.

قاسمه‌ڕه‌ش و بناری قه‌ندیل و زیندانه ‌بچكۆله‌كه‌ی پێش زه‌ڵێ ، وه‌ك ماڵێك بۆجێی حه‌وانه‌وه‌ی مه‌لا به‌ختیار له‌‌وده‌مه

 ‌ناخۆش بوو ، به‌ڵام بۆمێژوو له‌ئه‌مڕۆدا بڕیاری ئیعدام و زیندانه‌كه‌ی ، گێڕانه‌وه‌ی له‌ ‌په‌ڕتوك و یاده‌وه‌ری و

 چاوپێكه‌وتنه‌كاندا ، مایه‌ی ئه‌وپه‌ڕی سه‌روه‌ری بوو ، چۆن؟ سه‌رنج و تێبینیش بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ و بڕوانه‌كاك فه‌ره‌یدون

 عه‌بدول قادر ‌دادوه‌ر و بڕیارده‌ری( ئیعدام ) كردنی مه‌لا به‌ختیار ، كه‌چۆن خه‌جاڵه‌تی خۆی ده‌رده‌بڕێت و

 ده‌ڵێت،گێڕانه‌وه‌ی یاده‌وه‌ریه‌كان ، بۆلاوازی مه‌لا به‌ختیار نیه‌ ، به‌ش به‌حاڵی خۆم جۆرێك له‌خه‌جاڵه‌تیم هه‌یه‌

 به‌رامبه‌ر به‌مێژووی خۆم ، ‌ئه‌وه‌كارێكی نه‌شیاوبوو ، من داوای لێبوردن له‌هه‌مو ئه‌وكادیرانه‌ و مه‌لابه‌ختیاریش ئه‌كه‌م ،

كه‌بۆچی ده‌وری خۆمم باش نه‌بینیوه ‌. كاك فه‌ره‌یدون عه‌بدول قادر خۆی به‌نیگه‌ران ده‌زانێت له‌به‌رده‌م

 گوولله‌بارانكردن و ئیعدام كردنی پێشمه‌رگه‌ و دیله‌كان ، به‌كارێكی ناڕه‌وا و غه‌دری ده‌زانێت كه‌به‌رپرسیارێتی خۆی

 هه‌ڵده‌گرێت له‌هه‌ربڕیارێكی كه‌دایبێت ، ئه‌م جۆره ‌بڕیارانه‌ و دادگاییانه‌ ئه‌قڵیه‌تی شاخ بوو ، ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی

 جه‌سته‌ی مرۆڤه‌كان له‌نێودۆله‌بێ كۆتاییه‌كاندا و بڕیاری ئیعدامكردنی مه‌لابه‌ختیار كاك فه‌ره‌یدون عه‌بدول قادر ،

 ده‌یسه‌لمێنێت سه‌روه‌ریه‌كی مه‌زن بوو.

 

Qadirzada.com © 2009 - 2013. All rights reserved