کاک ئازادجندیانی،تازەدرەنگە و دەبوایەزوتربەخەبەربهاتیتایەوە

شەهاب کەریم

من هەست بەئازار و ماندووبونی هەرتێکۆشەرێکی شاخ دەکەم، بەتایبەت ئەوانەی هەمیشە لەپێشەوەی ڕوبەروبونەوەکان و لەسەنگەرەکانی پێشەوەی بەرگرییەکاندا بوون و بێمنەت لەپێناوی یەکێتی بونیان خۆیان دەکردەقوربانی،بەڵام وەک پێویست بەوهەمووسەروەت و سامانەی کەهەیە، پاداشتی یەک تێکۆشەری ڕۆژگارەسەختەکان نەدرایەوە،کەلەهەمان کاتدا،بەرێزتان بڕبڕەی پشتی ڕاگەیاندنەکانی یەکێتی بوون و بۆتەنهاجارێکیش گەربۆدڵنییایش بێت،باسی ناهەقی و ناعەدالەتیتان بەزاردا نەدەهات،بەرپرسان خاوەنی تەواوی ئیمتیازاتی خۆیانن لەهەمووبوارێکدائاسودەن ئەوەی کەدەیانەوێت بۆخۆیان دەیکەن،کەچی کاک ئازادجندیانی بۆتەنهاجارێکیش لێمان نەبینیت و لێشمان نەبیستیت،گەربۆدڵنییایش بێت،سەردانی ماڵەبێوەژنێکی شەهیدی یەکێتی بکەیت و بەپێچەوانەوە،بێدەنگیت هەڵبژاردکەلەهەمان کاتیشدا بەڕێزتان لەوئاسودەبون و ئیمتیازاتەبێبەری نین،ئەوەی کەخۆشت حەزت لییەتی و دەتەوێت، دەتوانیت بیکەیت.زۆری ڕۆژنامەنوسان،تیرۆرکران و جەستەی خوێناویان لەدەشتەچۆڵەکاندافڕێدران،بێژەرەکان بەئاشکرادەکوژران،خۆناکرێت بەڕێزتان بەو هەمووئاستی بەرپرسیارێتیەوە،کەبەفەرمی لێدوانت دەکرد،بێ ئاگایی خۆت لەو هەمووستەمەڕابگەیەنیت، بەڵام بەیەکجاری قوڕ و قەپت لەوهەمووناهەقیەدەکرد بەرێزتان چەندەماندوی ڕۆژانی سەردەمی شاخ بیت،نیوئەوەندەی پێشمەرگەیەکی کەرتەکان،لەترس و دڵەڕاوکێدانەبویت،مەبەستم ئەوەنیەشوێنی حەسانەوەت لە هەرپێشمەرگەیەک باشتربووبێت و بەڵام هەرچۆنێک بێت،تۆنەلەبری سەرینی نەرم تاقم و تفەنگت لەژێرسەرت دەخست ،نەلەلە مزگەوتەکانیشداپەتۆی دڕاوت لەبەر سەرما و ڕەهێڵەی باراندالەژێرخۆتدادادەخست.

لەدوای ڕاپەڕینەوەدەیان کودەتا لەیەکێتی نیشتیمانی کوردستان کرا،بەڵام تاکووسکرتێرەکەی کەمامەبوو،هەرهەموی هەڵدەوەشێنرا،ئەوەخێرەبەڕێزتان لەودەمانەدا،جگەلەبەرگریکردن لەیەکێتی باسی کەس و ناوی هیچ بەرپرسێکتان نەدەبرد؟؟؟؟ئەوانەی کەباسم کردون هەرهەمووی ناعەدالەتی و گەرباس لەگەندەڵیش بکەین،بەرێزتان بەدرێژایی مێژووی خەباتی سیاسیتان لەگەڵ یەکێتی بوون و لەگەڵ چاکە و خراپەکانی و لەگەڵ ئیمتیازات و بەرژەوەندییەکانی بوون،پریشکی هەرگەندەڵی و هەرناعەدالەتیەکتان بەردەکەوێت بەڵام ئەوەی منی تووشی شۆک کردوە،بەڕێزتان باس لەچاکسازی دەکەن.بۆئەوانەی کەئاماژەم پێداوەلەڕابردوداگەندەڵی نەبووە؟ئەی ئەوەخێرەئەمڕۆلەناوحیزبەکەی خۆتدابەگوێی نەیارەکانتدادەچرپێنیت،ئەوەمنم ناعەدالەتیم قبوڵنیە و چاکسازی لەحیزبەکەمدادەکەم....

 

Wusha.2000@yahoo.de

 شەهاب کەریم

 

Qadirzada.com © 2009 - 2015. All rights reserved