| ||
|
||
چاویان ده‌رهێناوه و پێی ده‌ڵێن ڕۆژنامه‌بخوێنه‌ره‌وه
چاویان ده‌رهێناوه و پێی ده‌ڵێن ڕۆژنامه‌بخوێنه‌ره‌وه شه‌هاب كه‌ریم له‌ڕۆژانی سه‌خت و سه‌رده‌می خه‌بات و پێشمه‌رگایه‌تیدا،ناچارده‌بووین،به‌قوتابیه‌ك بڵێێن مامۆستا و به‌برین پێچێك بڵێن دكتۆر،له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆهه‌رمامۆستایه‌كی ئاینی،زۆرجاریش(مجه‌وری مزگه‌وتێك ده‌بووبه‌مه‌لا و فه‌قێش ده‌بووبه‌خه‌تیب) ئه‌م پله و پایه و نازناوه،زۆرجاربه‌ناچاری ده‌بوون و له‌زۆرشوێندا،وه‌ك لاسایی بوونه‌وه‌یه‌ك ناویان لێده‌نرا،ئه‌م برین پێچه‌به‌ناودكتۆره،بۆهه‌رنه‌خۆشیه‌ك یان ئازارێك یان برینداریه‌ك ڕووت لێبكردایه(سرنجێكی)ده‌رده‌هێنا و به‌ئاره‌زووی خۆی هه‌رچی بهاتایه‌به‌مێشكیدا،ده‌رزییه‌كی لێ ده‌دایت و زۆرجاریش هیچی ده‌ست نه‌كه‌وتایه،ده‌نكێ نیسكی پێ ئه‌دایت و پێی ڕاده‌گه‌یاندیت ئه‌وه(حه‌بی گه‌ده‌یه) و قووتی بده و باشترده‌بیت، ئیترئه‌وه‌ی بۆینباغێكیشی له‌ملدابوایه،بۆئه‌وه‌ی گه‌ده‌ی بخوسێنێت،هه‌رخه‌ریكی ئه‌لف و بێی بووله‌گه‌ڵ مناڵانی ئه‌وده‌ڤه‌ره‌دا و كاكی مجه‌وریش به‌هه‌مان شێوه‌پێش نوێژی ده‌كرد و مه‌لایه‌تی خۆی ڕاده‌گه‌یاند،دواتریش فه‌قێ ده‌بووبه‌براگه‌وره و له‌به‌رزی داده‌نیشت ده‌بووبه‌خه‌تیب و گه‌ركه‌سیش نوزه‌ی لێوه‌نه‌هاتایه،ئه‌وه‌ده‌بووبه‌ئیمامی مزگه‌وت و ئه‌بوایه‌به‌یانیانیش پێش خاوه‌ن ماڵ تامی مه‌نجه‌ڵه ماستی بكردایه،ئه‌مانه‌دیارده‌یه‌ك بوون له‌ناچاری ڕویان ده‌دا،به‌تایبه‌ت زۆری سه‌ربازه‌هه‌ڵهاتووه‌كان كاری له‌م جۆرانه‌یان تیا ئه‌نجام ده‌درا،دواترشۆڕش بڕیارێكی ده‌ركردهیچ كه‌سێك به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌بواری پیشه‌كه‌ی خۆیداكاری كردبێت نابێت كاری له‌وجۆره‌ئه‌نجام بدات.ئه‌مانه‌ش ئاسایی بوون ڕویان داوه،چوونكه‌ئه‌وده‌مه‌له‌شاخ بوین و هه‌رده‌بوو،واش بوایه و بگره‌كه‌م و كوڕی زیاتریش هه‌بووه‌كاره‌ساتی خراپیش ڕویانداوه. ئه‌وه‌ی بۆته‌مایه‌ی سه‌رنج و تیبینی،ئێمه‌له‌ئێستادانه‌له‌شاخین و نه‌سه‌رله‌نوێ خه‌ریكی خه‌بات و دروستكردنی حیزب و ڕێكخراوین،به‌پێچه‌وانه‌وه‌ئه‌وه‌ی ئێستاڕوده‌دات جێی پرسیار و تێڕوانینه،وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌م ماوه‌یه‌داكۆمه‌ڵێك هاوڵاتی به مه‌به‌ستی ئازار و نه‌خۆشی ڕووله‌نه‌خۆشخانه‌یه‌كی هه‌ولێرده‌كه‌ن،دواتربه‌كارهێنانی ده‌رزی(ئەڤاستین)كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌رنه‌خۆشه‌كان ده‌بێت و چاویان به‌ره و لاوازبوون ده‌چێت،تاوه‌كووپێزانین و هه‌ستكردن به‌وه‌ی ده‌بێته‌هۆی له‌ده‌ستدانی چاوی نه‌خۆشه‌كان. هه‌ڵه‌ی له‌وجۆره،له‌لایه‌ن پزیشكانی یه‌كێك له‌نه‌خۆشخانه‌كانی كوردستان،ئه‌گه‌رچی له‌سه‌ره‌تاوه‌به‌ئاسایی وه‌رده‌گیرێت و بگره‌بێباكن له‌به‌رامبه‌ربه‌وكاره‌ساته،به‌ڵام ده‌نگكۆی خه‌ڵك و سكاڵا وهات و هه‌رای میدیاكان،ناچارله‌لایه‌ن حوكمه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه،ڕه‌وانه‌ی ووڵاتی ئه‌ڵمانیاده‌كرێت،له‌مڕۆداڕێكخستنی یه‌كێتی كه‌رتی لودڤیگ زافن ئاگاداریانكردم به‌وه‌ی سه‌ردانی ئه‌ونه‌خۆشانه بكه‌ین و به‌پێی پێویست هاوكاریان بكه‌ین.له‌ڕاستیدائێمه‌وه‌ك كوردانی تاراوگه‌سه‌ردانی نه‌خۆشه‌كانمانكردوه،به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شداوه‌ك ئه‌ركێكی نیشتیمانی و نه‌ته‌وایه‌تی پێمان ڕاگه‌یاندوون،وه‌ك ڕێكخستنیش له‌گه‌ڵ غه‌م و ئازاره‌كانتانین و بۆهه‌رهاوكارییه‌كیش ئاماده‌ین له‌گه‌ڵتاندابین،دواتركه‌وتینه‌پرسیار و جۆری گێڕانه‌وه‌ی ڕوداوه‌كه‌له‌زاری خودی نه‌خۆشه‌كانه‌وه،پێیان ڕاگه‌یادندین به‌وه‌ی هه‌ڵه‌یان به‌رامبه‌ركراوه،له‌ڕوی به‌كارهێنانی جۆری پێداویستی بۆچاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشیه‌كانیان،لێره‌دائه‌وچه‌نددێڕه‌ی سه‌ره‌وه‌م به‌بیرهاته‌وه،كه‌چۆن برین پێچ ده‌بێت به‌دكتۆر و كاكی بۆینباغ له‌مل ده‌بێت به‌مامۆستا،ده‌نائه‌مه‌پیشه‌ی ئێستایان نیه و له‌ماوه‌ی چه‌ندساڵێكداهه‌ڵه‌ی زۆرتر به‌رامبه‌ربه‌خه‌ڵكی سڤیڵ كراوه،كه‌تائێسته‌ش هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌وباره‌یه‌وه‌نه‌كراوه،زیانلێكه‌وتنی نه‌خۆشه‌كانیش بۆته‌هۆی له‌ده‌ستدانی چاوی شه‌ش كه‌س و ده‌رهێنای هه‌ردووچاوی نه‌خۆشێكی تر و ئه‌وه‌ی زۆرئازاریشی دام له‌و سه‌ردانه‌مدا،یه‌كێك له‌وكه‌سانه‌ی چاوی ده‌رهاتووه،پێی ڕاگه‌یادنم و ووتی نازانم كێ بوو،یه‌كێك ڕۆژنامه‌یه‌كی دامێ و ووتی بۆئه‌وه‌ی‌بێتاقه‌ت نه‌بیت،ئه‌م ڕۆژنامه‌یه‌بخوێنه‌ره‌وه،منیش له‌وه‌ڵامداوتم چاویان ده‌رهێناوم،گه‌رچاوم هه‌بوایه رۆژنامه‌كه‌م ده‌خوێنده‌وه. Wusha.2000@yahoo.de
|
||
Qadirzada.com © 2009 - 2013. All rights reserved
|
||