| ||
|
||
كاروان ساحاڵح و كه‌شتییه‌كه‌ی نووح(هه‌موومان له‌گه‌ڵ خۆی ببات؟)
كاروان ساحاڵح و كه‌شتییه‌كه‌ی نووح(هه‌موومان له‌گه‌ڵ خۆی ببات؟) شه‌هاب كه‌ریم به‌ڕونی له بیرمه‌و هێشتا هیچ ته‌مێکی له بیرچونه‌وه به ڕوخساری یاده‌وه‌ریه‌کانمدا هه‌ڵنه‌گه‌راوه. ژماره‌ی ساڵه‌کانی ته‌مه‌نم له‌و کاته‌دا ڕه‌نگه تازه په‌نجه‌کانی ده‌ستێکی تێپه‌ڕاندبێت و که‌وتبێته ده‌ستبازی له‌گه‌ڵ په‌نجه‌کانی ده‌سته‌که‌ی ترمدا. ته‌نیا گوڵی شه‌ش حه‌وت ساڵێك له باخچه‌ی ته‌مه‌نم کرابونه‌وه.ئیدی چه‌ندساڵێك دواتربووم به‌پێشمه‌رگه و وام ده‌زانی ئه‌وهه‌سته‌ته‌نهاله‌منداهه‌یه‌وبه‌دی ده‌كرێ،نه‌م زانی له‌من ئازا و قاره‌مانترو دڵسۆزتركه‌دراوسێ و هاوڕێی گه‌ڕه‌ك و هاوڕێی قوتابخانه‌م ملی هه‌وراز و نشێو و لووته‌كه‌ی به‌رزی چیاكانی كوردستانیان له‌ڕژێمی داگیركه‌رگرتوه وچه‌كی شه‌ره‌فی پێشمه‌رگایه‌تیان له‌شان كردوه. بۆم روونبوه‌وه‌من هێشتاترسنۆك بووم به‌وه‌ی له‌وكاروانه‌به‌جێمابووم و ده‌بوایه‌بیركردنه‌وه‌ی من زوترله‌گه‌ڵ بیر و بۆچوونه‌كانی هاوڕێكانم بوایه‌ونه‌ده‌بووله‌وسه‌فه‌ره‌دواكه‌وتمایه،بۆیه‌هه‌میشه‌له‌ئاستی هه‌رخه‌باتگێڕێكداخۆم به‌بچووكتر ده‌زانم،له‌وكاروانه‌دا و له‌سه‌فه‌ری هات و نه‌هاتداكه‌زۆرجارمه‌رگ یه‌خه‌ی هاوڕێكانمی ده‌گرت و له‌چاوتروكانیكدا جه‌سته‌ی گه‌رمی هه‌رشه‌هیدێك ده‌خرایه‌سه‌رتابووته‌ڕزیوی مزگه‌وته‌كانی گوونده‌كان،یان ئه‌وجه‌سته‌یه،تابووتێكی له دار و ده‌وه‌ن و پووش و په‌ڵاش بۆدروست ده‌كرا و دواتریش له‌هه‌رشوێنێكی سنووری ئازادكراوی ژێرده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌رگه‌دابه‌خاك ده‌سپێردرا. ،ئێمه‌كۆمه‌ڵه‌بووین واته‌یه‌كێتی بووین،كه‌واته‌پێشمه‌رگه‌ی میلله‌ت و كوردستان بووین جیاوازی ناكه‌ین و چاوه‌ڕوانی پاداشتیش نه‌بووین،لێ دوای پرۆسه‌ی ئازادی و ڕزگاركردنی كوردستان كه‌له‌له‌لایه‌ن میلله‌ته‌وه‌ئه‌نجامدرا،مه‌سه‌له‌كان بیر و بۆچوونه‌كان،له‌لایه‌ن ساڵحه‌كانه‌وه‌پێچه‌وانه‌بوونه‌وه و گۆڕانكاری ته‌واوی تیاروویدا و ئیدی ئه‌وپێشمه‌رگانه‌ی له شاخ و شارله‌ناكاومه‌رگ یه‌خه‌ی ده‌گرتن و شه‌هیدده‌بوون،یان ئه‌وانه‌ی كه‌ئێسته‌ش له‌ژیانداماون وه‌ك شه‌هیدێكی زیندون،خه‌ڵكانی ساڵح به‌چاوی به‌زه‌ییه‌وه‌ئه‌رواننه‌ڕوخسار و باری گووزه‌رانیان،ئه‌م چه‌نددێڕه‌ی سه‌ره‌وه‌ته‌نهابۆ پێناسه‌كردنی بابه‌ته‌كه‌یه و بێمه‌وه‌سه‌رئه‌وساڵحانه‌ی كه‌به‌چاوی به‌زه‌ییه‌وه‌ده‌ست دینن به‌سه‌رمناڵه‌كانماندا و هه‌ندێك جاریش به‌شه‌رمه‌وه‌زۆربه‌جوانی دانی پیانانین ئاخۆبڕیار و به‌ڵێنه‌كانیان تاچه‌ندكاریگه‌ری و راستی و دروستی تیایه لێ به‌ڵێنی دڵخۆش كه‌رلای ئه‌وانه‌بۆمتتمانه‌كردنی به‌رپرسه‌كانیانه،چوونكه‌لای هه‌ندێك كه‌س هێشتا(زینده‌كی سه‌خته) و بازاڕی وته‌نی ده‌ڵێن نان له‌قوڕگی شێردایه. هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌رم پێشمه‌رگه‌ی دێرین،ڕابه‌رسیاسی تیپی ٣١س سلێمانی،ڕزگاری شێخ ساڵح به‌یانێكی بڵاوكرده‌وه و زیاتربۆی ڕونكردینه‌وه‌ئاخۆخه‌ڵكی ساڵح به‌ڵێنه‌كانیان تاكوێ بڕده‌كات،كاروان ساڵح له‌ڕابردوداپه‌رله‌مانتاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بوو،له‌ئێسته‌شداوه‌ك پارتیه‌ك كه‌مافی خۆیه‌تی بیر و باوه‌ڕی له‌گه‌ڵ هه‌رحیزبیكدابێت پارتیه وه‌ك باسی لێوه‌ده‌كه‌ن و بیر و بۆچوونی خۆی ده‌ربڕیوه. له‌سه‌ردانێكیدابۆهۆڵه‌نداله‌مانگی ٣/٢٠١٣چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك پێشمه‌رگه‌ی دێرینی یه‌كێتی نیشتیمانی شاری ئه‌نیشخه‌ده‌ی ده‌كات و پێیان ڕاده‌گه‌یه‌نیت خۆی وه‌ك په‌رله‌مانتاریك ساڵی ٢٠١٠پرۆژه‌یه‌كی داوه‌ته په‌رله‌مان ،بۆئه‌وه‌ی هه‌مووپێشمه‌رگه‌یه‌كی دێرین مافی ئه‌وه‌ی هه‌بیت ئۆتۆمبیلێكی مۆدیل به‌رزبه‌رێته‌وه‌بۆ كوردستان ،به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ باجێك یان پاره‌ی هێنانه‌وه‌ی بۆكوردستان لێوه‌ربگرن،گوایه‌كاك كاروانی ساڵحی له‌سه‌رده‌می كاك كه‌مال كه‌ركوكیداكه‌سه‌رۆكی په‌رله‌مان بووه وله‌ئێستاشداله‌گه‌ڵ كاك ئه‌رسه‌لان بایزیشدادووباره‌ئه‌م پرۆژه‌یه‌ی خستۆته‌به‌رده‌م په‌رله‌مانه‌وه،دیاره‌ئه‌مه‌ته‌نهابۆدڵخۆش كه‌ره‌ی پێشمه‌رگه‌دێرینه‌كانه،كه‌له‌ڕاستیداپێشمه‌رگه‌ی دێرین دڵی به‌ۆه‌وجۆره قسانه‌هه‌رخۆش نیه‌وله‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شداپێشمه‌رگه‌ی دێرین هه‌میشه‌له‌گه‌ڵ بڕیار و به‌ڵێنی ڕاستی و دروستی بوون خۆئه‌گه‌ركاك كاروانی ساڵحی كاری له‌وجۆره‌بكات،ئه‌وه‌باش ده‌كات،به‌ڵام پێشمه‌رگه تائیسته‌ش هێشتاكاریگه‌ری كیمیا باران و هه‌وراز و نشێو و دڵه‌راوكی ی سه‌رده‌می شاخ و رۆژانی سه‌ختی له‌سه‌ره و زۆریشیان تائێسته‌ته‌ندروستیان باش نیه‌ومه‌رگ میوانیانه،گه‌ركاك كاروانی ساڵحی بتوانێت پڕۆژه‌یه‌كی له‌وجۆره‌ش بخاته‌به‌رده‌می په‌رله‌مان و ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی كه‌باری ته‌ندروستیان باش نیه‌ونه‌دارن و توانای چاره‌سه‌ركردنیان نیه‌ومه‌رگ یه‌خه‌یان ده‌گرێت،بیان نیرن بۆشوێنی گونجاو و ئه‌وشوێنانه‌ی كه‌توانای چاره‌سه‌ركردنیان ده‌بێت،له‌وپڕۆژه‌یه‌ی هێنانه‌وه‌ی ئۆتۆمبیله‌باشتره كه‌له‌ده‌می كاك كاروانه‌وه‌نه‌بێت له‌هیچ شوینێكی تره‌وه‌نه‌مانبیستووه.وای بۆده‌چم ئه‌مه‌كه‌شتییه‌كه‌ی نوح بێت و هه‌موومان له‌گه‌ڵ خۆی بۆ ئه‌وشوێنه‌ی خۆی ببات. تێبێنی: ئه‌مه‌ش لنیكی بابه‌تێكی پێشمه‌رگه‌یه‌كی دێرینه،كه‌به‌هۆی ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی ئه‌نفال و كیمیابارانه‌وه‌تائه‌و كاته‌ی كۆچی دوایی هه‌تاهه‌تیی پێده‌كات،كاریگه‌ری له‌سه‌رده‌بێت.
ماڵپەڕی قادرزادە بەرپرسیارنیە لەناوەرۆکی بابەتەکە
|
||
Qadirzada.com © 2009 - 2013. All rights reserved
|
||