کۆچبەران ڕوبەڕوی دەریای مەرگ دەبنەوە

 

شەهاب کەریم/ ئەڵمانیا

 

ئەنگوست خستنەسەرکێشەی کۆچ و کۆچبەرانی کوردستان بەگشتی وەک دیاردەیەک لەسەرەتای ساڵانی حەفتاکانی دوای نسکۆشۆڕش و ساڵانی هەشتاکانی ژێرسیستەمی بەزۆرسەپێندراوی ڕژێمی دیکتاتۆری لە ناوچوی عێراق و ساڵانی نەوەتەکان،دەستی پێکردوە و زیاترین کۆچکردنی هاوڵاتیان لەدوای ڕاپەڕینی سەرتاسەری ئازادکردنی کوردستان و دروستبوونی حوکمەتی هەرێم بەئەندازەیەکی گەورەی بێ شومارڕویان لەوڵاتانی هەندەران و چارەنوسی نادیارکردوە، کۆچ و کۆچبەر،لایەنی ئابوری و ڕامیاری و ئاینی و بۆخوێندین و هەندێکیش بۆهێنانەدی خەونەکانیان ڕوبەڕوی دەریای مەرگ دەبنەوە.

هۆکاری کۆچ و کۆچبەرلەبار و دۆخی ئێستای کوردستاندا،نەبونی مافی تاکی کۆمەڵگە و نەبونی ئازادی تاک وەک پێویست و دابینکردنی پێداویستی ڕۆژانەی هاوڵاتیان،گرتنەبەرڕێگای ترسناکی پڕتراژیدیای چارەنوسی نادیارە،گەیشتن بەوڵاتی مەبەست،تێکەڵبوونی کۆمەڵگەی داخراوی ژێرکاریگەر ئیسلامی سەلەفی لەگەڵ کلتوری کۆمەڵگەی ڕۆژئاوا،ڕەنگدانەوەی ڕق ئەستوری دووکلتوری  جیاوازدەردەخات و گرفتی گەورەی لێ دەبێتەوە،کەزۆربەی زۆری کوردانی تاراوگەی گرتۆتەوە و هەمیشەلەدەڵەڕاوکێی و هەستکردن بەدابڕان،لەخاک و نیشتیمان و خۆبەمیوان زانین لەتاراوگەدا زۆرینەی خێزانەکانی ڕەوەندەکەی گرتۆتەوە.

هەوڵدان بۆخۆشگوزەرانی و بژێوی ژیانی ڕۆژانەی هاوڵاتیان بەگشتی لەڕۆژئاوادا،سیستەمێکی سەرمایەداری سەپێندراوە و تاکی نێوکۆمەڵگە،کەمترین دەستکەوتی بۆبژێوی ژیانی دەست دەکەوێت و ئەوسیستەمەسەپێندراوەش جیاوازی زۆری لەگەڵ سیستەمی کارکردنی وڵاتی یەکەمی ڕەوەندەکەیە و نامۆیی زۆری تیاڕەچاودەکرێت و بێزاری لە هەرتاکێکی تاراوگەدادەبێتەخەمی گەورە و ڕۆژبەرۆژباری دەرونی تابێت خراپتردەکات،لەدەستدانی هەستی نیشتیمانی پەراوێز بون و دابڕانی کوردانی تاراوگە،نیوەی نەوەی یەکەمی گرتۆتەوە و گرفتی گەورەی نەوەی دوەمی ڕەوەندی کوردی،نەبونی ئاڵای وڵات و نەبونی خاک و نیشتیمانەکەنەدەتوانێت وڵاتی یەکەم بەوڵاتی خۆی بزانێت،نەشوێنی لەدایکبونی لەتاراوگەدابەخاکی زێدی باوباپرانی خۆی بزانێت ئەگەری گەڕانەوەبۆوڵاتی یەکەم و شوێنی لەدایکبونی،لەنەوەی یەکەمی ڕەوەندەکەدا ئامانجێک دەبێت لەداهاتودا و ئەگەری زۆرینەدەبێت بۆگەڕانەوەیان لاوازی هەستی نیشتیمانی نەوەی دووەمی ڕەوەندەکەیە و لەدەستدانی کلتور و لەیادکردنی زێدی باوباپیران و زمانی دایک،زۆربەی زۆری نەوەی سێەم و چوارەم دەگرێتەوە. بۆرێگرتن لەبەردەم کۆچ و کۆچبەراندا،ئەرکی سەرشانی حوکمەتەبەشێوەیەکی یاسایی دەبێت مامەڵەیان لەگەڵدابکرێت و مافی ئازادییەکانی تاکی نێو کۆمەڵگە پێشێل نەکرێت وەک ئەرکێکی نیشتیمانی ڕەچاوبکرێت و بکرێتەخاڵێکی سەرەکی لە لەپەرمانداباسی لێوەبکرێت.

 

Qadirzada.com © 2009 - 2015. All rights reserved