بەنەفەسی کوردستان مامەڵەلەگەڵ کوردانی تاراوگەدامەکەن

12507564_1535439496768074_897478791120782136_n.jpg

 

شەهاب کەریم/ ئەڵمانیا

 

ڕۆژهەڵاتی کوردستان،بەشێکی گەورەی دابڕاوی کوردستانی گەورەیە،لەلایەن دوژمنانی گەلی کوردەوە،خاکی پیرۆزی وەک بەشەکانی تری کوردستانی باشور و باکور و ڕۆژئاوابەسەردوژمنانیدا دابەشکراوە،ئەنفال و جینۆسایکردن،هەڵواسین و لەسێداردانی هاوڵاتیانی سڤیڵی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ،لەسەرشەقامی چواڕای ئازادی بەبەرچاوی خەڵکەوە،ڕەفتاری نامرۆڤانەی دوژمنە هاوشێوەکانی ڕژێمی لەناوچوی عێراق و ئەتاتورک و ڕژێمی بەعسی سوری،کەهەمیشەبۆلەناو بردن و بنەبڕکردنی کلتور و زمانی کوردی و پیشێلکردنی هەموومافەکانی گەلی کوردە،بۆیەهەر دەستدڕێژی کردنەسەریەک بست لە خاکی کوردستان،ئەرکی پاراستنی هەمووکوردێکەلەهەر  شوێنێکی دنیادابێت،لەساڵانی هەشتاکاندا،کاتێک تێکۆشەرانی یەکێتی نیشتیمانی ڕوبەڕوی زوڵم و ستەمی ئاغا و مەلا مێزەربەسەرەکانی دەوڵەتی بەناوجمهوری ئیسلام بوونەوە،چەندین چیرۆکی تراژیدیای جەرگبڕ و سەرگروشتەی ترسناک،لەشەری پارتیزانانەی داستانەکانی شان بەشانی پێشمەرگەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،لەلاپەڕەی مێژووی جوڵانەوەی گەلی کورد،هەمیشەزیندوو بەرز و پیرۆزدەنرخێن،ئەوانەی لەومێژوەدابەشداربوون،هێشتاکەسانێک لەژیانداماون،تێکۆشەری دێرین، بەرپرسی پێشمەرگەدێرینەکانی دەڤەری لقی ڕاپەرین،ئەندامی ئەنجومەنی ناوه‌ندی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان، کوردۆعەزیزبەگ، لەڕۆژگارەسەختەکاندابەشداربوونی لەداستانەمەزنەکاندا خۆی بەکەسایەتیەکی بچووک دەزانێت لەئاستی گێڕانەوەی ئەومێژوەدا و دایکی شەهیدانی بە پیرۆزترین و مەزنترین مرۆڤ پێناسەکرد،بەرقەراری و ئازادی و سەرفرازی ئەمڕۆی هەرتاکێکی کورد،نیشانەی سەربەرزی خوێنی شەهیدەکانمانە،گەندەڵی و ناعەدالەتی بەفیڕۆدان و بەهەدەربردنی سامانی گشتی وڵات و هەڕاج کردنی ژێرخانی ئابوری هەرێم،غەدرێکی گەورەیە لەبنەماڵەی شەهیدان و هاوڵاتیان دەکرێت و کوردۆعەزیزبەگ ئاماژەی بەوەشدا ئەو بەڕێزانەی لەوڵاتەوەدێن و سەردانی هەندەران دەکەن،بەنەفەسی کوردستان مامەڵەلەگەڵ کوردانی تاراوگەدانەکەن،چونکە  کوردانی تاراوگەبەڕادەیەکی بێ ئەندازەئازادی بەخۆوەدەبینین  و ئاماژەی بەوەشداسەردەمی ئەقڵیەتی شاخ بەسەرچوو،بۆیەدەکرێت پێشنیاری باش و خزمەتی زیاتری هاوڵاتیان بکرێت و بەگیانی لێبوردن و بەوپەڕی دڵفراوانیەوە،مامەڵە و گفتوگۆلەگەڵ یەکتردابکرێت...

 

Qadirzada.com @ 2016. All rights reserved