| ||
|
||
هێلینی چاوگەش لەچاوەڕوانی گەڕانەوەی باوکیدا
شەهاب کەریم
دهستكهوتهكانی دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس، بهرههم و ڕهنج و ماندووبونی ئهو تێكۆشهرانهبوون، کە گیانی خۆیان فیدا كرد و ئەو نموونانەش بوون کە وەک پهڵهوانی ئهو چیرۆكانەی، بە دوای شۆڕشدا ناویان کەوتە نێو ناوانەوە و لە سەر زاری هەموومان دەگوترایەوەڕۆژانێك بوو لهو ئازادیه دهدوان و دژی ڕهفتاریدڕندانهی نامرۆڤانهی بهعسی داگیركهر له خهبات و تێكۆشاندابوون، ڕزگاركردنی خاك و نیشتیمانهكهمان بهخوێنی ئهوان هاتهدی و بەئێستاشەوەبەرگریکرن لەگەلەستەمدیدەکەمان لەلایەن کوردپەروەرانەوەبەردەوامە و قوربانی بۆدەدرێت،میللەتی کوردبەمیللەتێکی چاونەترس و ئاشتیخواز لەلایەن گەلانی جیهانەوە پێناسەی بۆدەکرێت و لەلایەن دوژمنانیەوەبەبەردەوامی بەربەرەکانێ و ململانێ ولەگەڵدادەکرێت و بۆنەگەیشتن بەمافی چارەی خۆنوسین و ئامانجەکانی،تووشی چەندین کارەساتی جەرگ بڕی وەک ئەنفال و کیمیاباران وکۆڕە و زیندەبەچاڵکردنی بەکۆمەڵ بۆتەوە تا ئێستەش کەتووشی شەڕی ناچارکراوی تیرۆرستی داعش بەسەدان لاوی تێکۆشەر و گیانی خۆیان بەخت دەکەن و لەپێناوی هەربستێکی خاکی کوردستان شەهیددەبن،کاکەهاوارئەبوبەکرعبدول ڕەحمان کە یەکێک بوولەوتێکۆشەرانەی هەمیشەدڵسۆز و هەستی نەتەوایەتی بێ ئەندازەبەدەربوو، لەپێناوی شەرەف و کەرامەتی گەلەکەمان گیانیخۆی بەخت کرد و چوەڕیزی کاروانی شەهیدانەوە، کاکەهاوار لە ساڵی ١٩٨٠ لەشاری خاوەنشکۆی شەهیدان و لەگەڕەکی میللی ئابڵاخ لەخێزانێکی کوردپەروەر چاوی گەشی بەدنیاهەڵهێناوە و دوای ژیانیهاوسەرگیری لەساڵی ١٩٩٨ دا چووتەڕیزی هێزی پێشمەرگە و لەفەرماندەیی ٧ ی سلێمانی بۆیەکەمجارچەکی بەرگریکردنی لەشان کردوە و دواترگوازراوەتەوەبۆلەشکری شارباژێڕ وهەتاساڵی ٢٠٠٢ لەوێدادرێژەی بەخەبات و تێکۆشانی خۆیداوە و هەمان ساڵ بۆجارێکی ترگوازراوەتەوەبۆلیوای ٦ ی سلێمانی و پاشان لەساڵی ٢٠١٠ گوازراوەتەوەبۆوەزارەتی پێشمەرگە،کاکەهاوارلەگەڵ یەکەم دەستدرێژی کردنی دوژمنانی گەلەکەمان بۆسەرخاکی کوردستان لەپێشەوەی بەرەکانی جەنگدا لەداقوق ئەرکی پێشمەرگایەتی بەدوورلەخێزان و مناڵەکانی جێبەجێدەکات،بەداخەوەلە هێرشێکی ناوەخەتی و ترسنۆکانەی تیرۆرستی داعشدالەبەڕواری ١٨/٣/٢٠١٥ داگیانی بەختدەبێت و سەدمەخابن بۆهەتاهەتایەکورێکی یەک ساڵانەی بەناویوسف و کچێکی شەش ساڵانەی بەناوی هێلین و خێزان و بنەماڵە و خۆشەویستانی بەجێدەهیڵێت،سەری ڕێز و نەوازش بۆشەهیدکاکە هاوارئەبوبەکرعەبدول ڕەحمان و گشت شەهیدانی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان دادەنەوێنن و شەهیدانمان ڕوحیان شادبن....
|
||
Qadirzada.com © 2009 - 2015. All rights reserved
|
||