شەهیدمامۆستاپێشڕەو/ یاخیەکی شۆڕشگێڕی گەورەی نێوزیندان

 

شەهاب کەریم

ئەنگوست خستنە سەر ئازارەکانی گەلێک کە بۆ ئازادی تێبکۆشێت و خۆی بۆ خاک و نەتەوە بکاتە سوتماک. سنوری نییەو مرۆڤ ناتوانێت وا بە سانایی لەبڕشتی قڵەمێکەوە خەتی نەخشی بۆ بکێشێت و قامکی نووسینی پێ ببزوێنێت، ئەستەمە ئازاری شەوێکی زیندان بە کتێبێک و بە باسێکی چەندکاتژمێرێک ونوسینێکی کورتی ئەوها زامی جێگە دەمی ئەسپێیەکی ناوزیندایش ساڕێژ بکات، وەلێ مرۆڤ ناتوانێت جەستەی تەزیوی ناوزیندان و تێکۆشەرە نەبەردەکانیان لەبیربکات و ئۆقرە بگرێت . من مرۆڤێکی سادە و خزمەتکاری هەژاری کوردستانم ، ئەوەی پێڕاگەیشتم کردم و دڵنیاشتان دەکەمەوە ئەوەی پێڕابگەم دەیکەم ،بۆ دۆزینەوەی ئەو سەدان و هەزارن  شەهید و قوربانیانەی لەناخمدا ماون و ناتوانم بۆ ساتێکیش بێت بیریان بکەم ، بۆ ئەو منداڵي شەهیدانەی بە بینینیان چرۆی ژیانەوەم پێدەبەخشن و هەست بە نوێبونەوەی ناخم دەکەم. من دەزانم بوومەتە دوو بەش و لەگەڵ هەردوکیاندا دەبزوێم و دەژێمەوە، ئەوسای شەهید و ئێستای ژیان و سەروەری ، ئەوسای مەرگ و ئێستای ئازادی ووڵات، هەر گڵکۆیەک و سەروەریەک و کەڵە پیاوێکی ئەم وڵاتە چەندەها چیرۆکی جۆراو جۆری نەبەزینی لەپشتەو گێڕانەوەیان بەشێکە لەسەروەری گەلێک کە تا ئێستاش ڕۆژانە ڕۆڵەکانی دەکاتە قوربانی خاک و خەڵکەکەی بەڵێ ئەوی ڕۆژێ لە کوردستانی ژێردەسەڵاتی بەعسدا و لە نێو زیندانەکانیاندا جۆرێک ژیان دەبرایە سەر کە ئەستەمە بیریان بکەین. لەوێ لەناو زیندانەکاندا، دڵەڕاوکێ و کردنەوەی دەرگای ئاسنینی ژورەبچووکەکانی پڕلەزیندانی ڕەنگ زەرد و جەستەی لاواز و دەست لەدواوە شەکەت درا و لەخەوڕاچڵەکاندیان،خەوتنی بەکۆمەڵی و پۆشاک دڕاوی پڕلەئەسپێ،بۆنی سەتڵی میز کردن و هاوار و ناڵەی مناڵ و پیرەمێردان و شەونخونی و برسێتی و نادیارکردنی چارەنووسی مرۆڤەکان،ئەمانەهەرهەمووی ڕۆژانێک بوو،ڕژێمی دیکتاتۆری ڕوخاوبە ناوی عەدالەت و نیشتیمان پارێزیەوەلەژیانی خەڵکی شەرەفمەندی تێکۆشەرانداتاقی دەکردەوە و ئەوئازار و ئەشکەنجانەش وەک هەڵواسینی قورسایی بەشوێنی تایبەتی ئەندامی جەستەی مرۆڤدا و هەڵگرتنی بوتڵ بەزۆر و هەڵواسین لەدواوە و زۆرئەشکەنجەی تر،دەبوونەهۆی نەخۆشی گەورەی کوشندە و بەربوونی خوێنبەری شادەمارەکانی زیندانەکان.کەزۆریان بەوهۆیەوەگیانیان لەدەستدەدا و چارەنوسیان نادیاردەبوو، ئەگەری زیاتری ئازار و ئەشکەنجەدانی زیندانەکان،لەهەڵمەتبردنی هێزی پیشمەرگە بوو،بۆسەر بارەگا و سەربازگەکانی ڕژێم،بەتایبەت دەستوەشاندن لەچەکدارانی ڕژێم لەناوشارەکانداڕق و کینەی زیاتریان هەڵدەگرت.لەمانگی حەوتی ساڵی١٩٨٣دا،دوای ئەنجامدانی چالاکیەکی مەزنی تێکۆشەرانی تیپێکی شارباژێڕلەشاری سلێمانیدا و لەگەڕانەوەیاندابۆشوێنی مەبەست،بەداخەوە حەڤدەڕۆڵەی قارەمان دەبنەقوربانی پلانێکی سەربازی ڕژێم و خوێنی گەشی حەڤدەپێشمەرگە لەپێناوپاراستنی خاک و نیشتیمان دەڕژێ و گیانیان فیدای گەل و نەتەوەکەیان دەکرێت و لەنێو ئەوحەڤدەشەهیدەدا،پێشمەرگەی بەناوی عومەرەسور،دوای برینداربوونێکی سەخت و لەهۆشچونی بەردەستی ڕژێم دەکەوێت و ئیترلێرەوەچیرۆکی پاڵەوانێکی کۆمەڵەی ڕەنجدەران دەست پێدەکات و ئیترئەو نەبەردیەی هێزی پێشمەرگە،دەبێتەتۆڵەسەندنی زیاتر و ئەشکەنجەدانی زیاتری زیندانەکان لەلایەن دەستوپێوەندی ڕژێمەوە،لەوسات و کاتەدالاوێکی ڕۆشنبیری گەلەکەمان بە ناوی ئاراس عەبدول ڕەحمان،کەناسراوەبە شەهیدمامۆستاپێشڕە و،یاخیەکی شۆڕشگێڕی گەورەی نێوزیندان دەبێت و کینەی دار و دەست و تاقمەکانی ڕژێم،وەک پڵنێک، ئاراس عەبدول ڕەحمانیان خستبووەنێوژورێکی تەنهای بچووک و بەهەمووشێوازێک ئازاری جەستەیان دەدا،ئەگەرچی ماوەی چەندجارێک دەیانهێنایەنێوزیندانەکانی تر،بۆئەوەی بەڵگەی لێوەربگرن،بەڵام بەپێچەوانەوە شەهیدمامۆستاپێشڕەو،وای لەهاوڕێ زیندانەکانی تری کردبوو ئەوەی کەلەژێرئازار و ئەشکەنجەدا ڕاستیەکانیان وتبوو،پەشیمانی دەکردنەوە.ئەوەش ببووەهۆی گرفتێکی گەورەبۆڕژێم،ناچارجارێکی تر شەهیدمامۆستاپێشڕەویان دەبردەوەژوری تەنهایی،بەڵام بەبێ ئەوەی هیچ سودێکی لێوەربگرن لەئەنجامی ئەشکەنجەدانی زۆری زیندانەکان،لاوێکی تێکۆشەربەناوی سەلام عەبدول ڕەحمان توشی نەخۆشی دەبێت و بەدەستی شەکەت دراوڕەوانەی نەخۆشخانەی سەربازی دەکرێت و لەوکاتەشداپێشمەرگەی برینداری کارەساتی قڕگەعومەرەسور بۆ چارەسەرکردن لەوێ دەبێت و پێی ڕادەگەیەنێت بەوەی دەبێت خۆڕاگربیت،نموونەی شەهید مامۆستاپێشڕەوی بۆباس دەکات کەچەند مرۆڤێکی بەڕوەشت بەرزی دڵسۆزی خۆڕاگربووە،ئەوەش دەبێتەهۆکارێک بۆبەرزکردنەوەی ورەی پۆڵاینی هەمووزیندانەکان،ڕۆژلەدوای ڕۆژ مرۆڤەجوانەکان ون دەبوون و هەریەک بە شێوازێک چارەنوسی نادیاردەبوو،تاکووئەوەی شەهید مامۆستاپێشڕەو و پێشمەرگەی دێرین عومەرەسور،سەلام عەبدول ڕەحمان ئەندامی ڕێکخستنی ناو شار،حوکمی لەسێدارەدانیان بەسەرداسەپێندرا و بەندەش بەحوکمی بیست ساڵ،تاکووڕێکەوتنی گفتوگۆی نێوان یەکێتی و ڕژێم ساڵی ١٩٨٤تەواوی زیندانیانی سیاسی بەرلێبوردنی گشتی کەوتن و دوای بەربونمان بەچەند مانگێک دووبارەچوینەوەڕیزی هێزی پێشمەرگە و درێژەمان بەخەباتی سیاسی داوزۆربەداخەوە لەئەنجامی کارێکی گرنگی شۆڕشدا،پێشمەرگەی فەرماندە و دڵسۆز و تێکۆشەر مامۆستا پێشڕەو،مامۆستای قوتابیەکانی زیندان،بەدەستی چەکدارەکانی ڕژێم لەبەڕاوری ٦/٧/١٩٨٤شەهید دەبێت و دەچێتەڕیزی کاروانی نەمرانەوە. ئەگەرچی شەهیدمامۆستاپێشڕەو لەڕابردوشدادووجاری ترزیندانی کراوە و لەبەرخۆراگری هیچی نەدرکاندوە و ئازادکراوە.ئێستەش پیری بەباڵای ئەو مرۆڤەجوانانەداهەڵدەدات و چارەنوسیش هەروەک خۆیەتی و کەسانی تری جیاوازلە ڕەنج و ماندوبون و بەرهەمی خوێنی گەشی شەهیدەکان و پێشمەرگەی دێرین و زیندانی سیاسی دەخوات.

 

 Wusha.2000@yahoo.de

 

Qadirzada.com © 2009 - 2015. All rights reserved