شوانەموغاغی وەفایەک بۆبنەماڵەی شەهیدبەکرباڕۆیی

 

شەهاب کەریم

کوردستان لەسەرهەڵدانی پێزانینەوە بۆ ئەوەی هەبین و شکۆمەندیی بکەینە ئامانج ، پێویستیمان بە بەرخۆدان و هەڵمەت و بەرپەرچدانەوە بوو . مێژوویەک هێندە تەپوتۆزی لێنەنیشتووە ، پڕە لەگیانبازیی لپێناو بووندا . شۆڕشی نوێ خەستی هەموو شۆڕشەکانەو کۆتایی ئەم شۆڕشە هەڵدێرێکی مەفعبوونەوە نەبوو ، بەڵکو دروشمی کوردستان یان نەمان ، کوردستانەکەی شایستە بوو .

لەخۆڕا دەستکەوت نابێت ، گەر نەگلێین و سەرکەوتن بەدەست نەهێنین ، مرۆڤەکانی سەردەم هەمیشە بەگیان و بەخوێن سەنگەریی کوردایەتیان پاراستووە ، پەرەیان پێداوەو لەهەوڵی بست بەبستی ڕزگارکردنی کوردستاندا بوون . ئەوان بەرژوەندی خۆیی و بێگوێدانە هیچ ترسێک ، ئۆباڵی ڕزگارکردنی گەلیان هەڵگرت.

 

کاتێک ئەوان ڕوویان کردە سەنگەری کوردایەتی ، لەوە نەترسان چیان بەسەر دێت و چارەنوسیان چۆن دەبێت ، بەڵکو لەپێناو ئامانجە گەورەکەدا نەک خۆیان بەڵکوو خاوخێزانێان بەخت دەکرد . ئەم خۆ بەخشینە بە هەموو کەسێک نەدەکرا و زۆرکەسیش هێندە ئازایەتی تیا نەبوو بڕیارێکی هێندە خۆبەخشانە لەپێناو باش بوونی ژیان و کەرامەتی دا ئەوانی تردا ، بدات .

شوان موغاغی سکرتێری کۆمەڵەی پێشمەرگەی کەمئەندامانی سەنگەر، لەسەرەتای ساڵانی هەشتەکان ، وەک پێشمەرگەیەکی تێکۆشەر، ڕۆڵی کاریگەری هەبووە لەمافی پاراستنی گەلەکەی و ماندونەناسانە و خۆنەویستانە ، لەزۆربەی چالاکیەکانی ناوشار و شاخ ، لەدەستەی هێرشبردنە سەردوژمن بووە و لەکەمترین تەمەنی پێشمەرگایەتیدا ، شەرەفی فەرماندەی کەرت پێ سپێردراوە . دوای چوارجار برینداربوونی لەڕووبەڕووبونەوەکانی سەردەمی ڕژێم و شەڕەسەختەکانی داستانی ڕزگاری ، چاوێکی لەدەستداوە و برایەکیشی شەهیدی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کورد و تێکۆشەری سەردەمی کیمیاباران و ئەنفال و پارتیزانی پێش ڕاپەڕینی سەرتاسەری ئازاکردنی کوردستانە لەسەرەتای دەستپێکردنی شەڕی تیرۆرستانی داعش و ئاستی بەرپرسیارێتی بەرامبەر بەگەلەکەی بەشداری زۆربەی زۆری شەڕەکانی کردوە و لەشارۆچکەی قەرەتەپە لەئەنجامی سێ تەقینەوەدا بەسەختی بریندادەبێت و لەئێستەشدا بۆچارەسەرکردنی سەختی برینداریەکەی و ، سەرهەڵدانەوەی برینەکۆنەکانی سەردەمی شاخ ، سەفەری ئەڵمانیای کردووە لەو سەردانەیدالە لایەن کۆمەڵیک هاوڕێ و دۆستانی کوردایەتی پێشوازییەکی گەرمیان لێکرا لەوانە : ئاسۆ خانەقینی بەرپرسی رێکخراوی schmetterling ، ئەم رێكخراوە پتر لەدوو ساڵە لەدایک بووە و داکۆکی لەمافی منداڵان دەکات و خاوەنی دەیان پڕۆژەی خزمەتگوزاریە . هەروەها نەوشیروان شەهیدغەنی نەمەڵی ئەندامی بەڕێوەبردنی ناوەندی ڕۆشنبیری کوردی ئەڵمانیا لە شاری مانهایم و ، ڕۆستەمی حاجی برایم ، سەرتیپی٢٧ی تۆکمە و ، شێخ یاسین و لەلایەن بەندەوە شەهاب کەریم

پاشان گفتوگۆمان لەسەر ڕووداوەکانی ئەم دوایەی کوردستان و هەروەها یەکێتی کرد ، هەموومان بە ئەرکێکی نیشتیمانیمان زانی ، بەهەموو شێوەیەک بەشداربین یان داکۆکیرکەری ڕاستەقینە بین لە ڕووبەڕووبوونەوەی داعشەکان و دەستکەوتەکانی گەلەکەمان بپارێزین

 

شوان موغاغی وەک ئەرکێکی مێژوویی ، دوای ئەوەی هەندێک چارەسەری وەرگرت لەلایەن دکتۆرەوە ، سەردانی کەسوکاری شەهیدانی گەلەکەمانی کرد ، کەلەئێستادا دانیشتووی ئەڵمانیان لەوانە کەسوکاریی شەهید بەکر باڕۆیی و ، چەند کەسایەتییکەی تر ، کە لەوەوپێش لەزیندانی ڕژێمی سەدامدا ، ڕۆژانێکی زۆریان بەسەر بردووە .

Qadirzada.com © 2009 - 2015. All rights reserved