| ||
|
||
وه‌زیره و چوارمنداڵ له‌چاوه‌ڕوانی هاوسه‌ر و باوكیاندان
وه‌زیره و چوارمنداڵ له‌چاوه‌ڕوانی هاوسه‌ر و باوكیاندان شه‌هاب كه‌ریم: (وه‌زیره‌فه‌تاح،نەوشيروان نه‌مه‌ڵی ولوقمان وخەرامان ودڵشاد،له‌چاوه‌ڕوانیدان) له‌شه‌وێكی سه‌رما و سۆڵه‌ی زستاندا،پیاوێكی به‌ته‌مه‌ن به‌ساڵاچوو،له‌كوونجی ژووره‌بچكۆله‌نه‌كه‌یدا،باسی له‌ڕابردووی خۆی و هاوسه‌نگه‌رانی ده‌كردوو،له‌خه‌می گه‌له‌به‌ش مه‌ینه‌ت خووراوه‌كه‌یدابوو،جار،جاریش له‌به‌رخۆیه‌وه و له‌ژێر لێویه‌وه،پرسیاری ده‌كرد و ده‌یوت،تۆبڵێێ رۆژێك له‌ڕۆژان،ئه‌م گه‌له‌ی من ڕزگاری بێت و كوردستانیش ئازادبێت؟كه‌ی ئه‌وخه‌ونه‌م بێته دی و میلله‌ته‌كه‌ی منیش وه‌ك گه‌لانی ترئازاد و سه‌ربه‌خۆبێت،ئه‌م پرسیارانه و زۆرتری وه‌ك ڕێنمایی و یاداشته‌كانی ڕۆژانی ڕابردووی له‌نێوان خیزان و مناڵه‌كانیداده‌كردووده‌یگێڕانه‌وه،منیش زۆربه‌ئازاربووم بۆی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌مزانی شتێك هه‌یه‌له‌ڕابردویداكه شانازی پێوه‌ده‌كات،ئه‌ویش مێژوویه‌كی پڕسه‌روه‌ریه‌كه‌له‌نێوان هاوڕێكانیدا له‌ژووره‌تاریكه‌كانی زینداندا،وه‌ك یاده‌وه‌ریه‌ك له‌زهنیداماون و دیمه‌نی ڕوخساری هاوڕێ بێسه‌ر و شوێنه‌كانی وه‌ك ئه‌لبوومێك له‌چوارچێوه‌یه‌كی گۆشه‌ی دڵیدابۆهه‌تاهه‌تایه‌هه‌ڵیگرتون،فرمێسكه‌كانی پیاوی به‌ساڵاچووم به‌لاوه‌سه‌یرنه‌بو چوونكه من له‌ناخی تێده‌گه‌یشتم ئه‌وده‌مه‌ش مامه‌پیره‌وه‌ك ئێستانه‌بوو،ئاخرسی ساڵ له‌مه‌وبه‌رهێشتاحه‌ڤده،ساڵێك له‌من گه‌وره‌تربوو،دوای ئه‌وهه‌موو ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌ی زیندان،كه‌ده‌درا،نه‌ك فرمێسك به‌ڵكوو،بۆجارێكیش ئاهێكی به زاریدانه‌ده‌هات و له‌گه‌ڵ هه‌ر ئه‌شكه‌نجه‌دانێكدابۆهاوڕێكانی تری ناوزیندان،وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌ك وابوو،له‌پڕده‌ستی بۆ په‌نجه‌كانی ده‌برد و ده‌یوت ئه‌وپیاوه‌م مه‌زنه‌م هه‌رگیزله‌یادناچێت،كه‌نینۆكه‌كانی ده‌ستی له‌سه‌ركوردبوونی و نینۆكه‌كانی قاچیشی له‌سه‌ربه‌شیوعی بوونی هه‌ڵكێشرابوون. دواترزانیم باسی ئه‌وكه‌ڵه‌پیاوه‌شیوعیه‌ده‌كات،كه‌تائێسته‌گۆڕغه‌ریبه و له‌سه‌ربه‌شێوعی بوونی چاره‌نووسی نادیاره و ئه‌وڕۆژگارانه‌ش له‌زیندانداڕاسته‌بۆنی مردنیان لێده‌هات،به‌ڵام بۆئه‌مڕۆمیژوویه‌كی زیندوی گه‌وره‌یان بۆنه‌وه‌ی دواڕۆژ،وه‌ك ئه‌زموونێلك له‌ڕابردووی خه‌باتگێڕاندادروست كرد و ئه‌م ئازادیه‌ش به‌دیهات،ئه‌گه‌رچی ڕژێم هه‌موو حیزب و ڕێكخراوه‌كانی وه‌ك یه‌ك ده‌بینی و ده‌یخوێندنه‌وه،به‌چاوی دووژمنه‌وه‌ده‌یڕوانیه‌هه‌رتاكێكی كورد و ئه‌وه‌ش ببووه‌هۆی ئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت له‌زیندانه‌كانیشداوه‌ك یه‌ك ئازاری ده‌دان و وه‌ك یه‌ك لێپرسینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كردن،بۆیه(غه‌نی حاجی ئه‌حمه‌د)نه‌مه‌ڵی كادرێكی حیزبی شێوعی بوو،پیاوانی ڕژێمی له‌زینداندابێزاركردبوو،هه‌رچی ئه‌وان داویان لێده‌كرد،ئه‌م به‌پێچه‌وانه‌وه،وه‌ڵامی ده‌دانه‌وه و باسی سه‌روه‌ریه‌كانی شه‌هیده‌كانی ده‌كرد،كاتێك نینۆكی په‌نجه‌كانی ده‌ستیان هه‌ڵده‌كێشا،له‌بری ئه‌وه‌ی ووشیه‌ك بدركینیت،قاچی بۆبه‌رزده‌كردنه‌وه و پێی ڕاده‌گه‌یاندن به‌وه‌ی نینۆكی په‌نجه‌كانی تریشی بۆهه‌ڵبكێشن. ئه‌م قاره‌مانه،له‌ساڵه‌كانی شه‌سته‌كاندا،ئه‌ندامی حیزبی شێوعی بووه وبه‌كری حاجی ئه‌حمه‌دی برای شه‌هیدبووه و ته‌رمه‌كه‌ی خراوه‌ته‌ئاوی سیروانه‌وه،له‌ساڵانی حه‌فتاكانداله‌شاری دیالی به‌رپرسی حیبی شیوعی ده‌بێت و پاشان ڕوو له‌مۆسكۆده‌كات و له‌وێ ئەکادیمی مارکسی لیلینیزم دەخۆێنێت،پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆوڵات له‌به‌ڕواری٦/٦/١٩٨٢له‌لایه‌ن ئاسۆی قومریه‌وه‌ده‌ستگیرده‌كرێت،جگه‌له‌وه‌ی به‌رپرسانی تری زیندان،ئاماده‌ده‌بوون،له‌لایه‌ن كه‌مال پشده‌ری و نه‌قیب مه‌دحه‌ته‌وه، لێكۆڵینه‌وه و لیپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت،به‌تایبه‌ت له‌وده‌مه‌داكه‌مال پشده‌ری له‌لێكۆڵینه‌وه‌كانیدازۆرتووند و تیژبوو،ئیترله‌ورۆژه‌وه‌غه‌نی حاجی ئه‌حمه‌د،بێسه‌ر و شێونه و دوای بڵاوبونه‌وه‌ی په‌ڕتووكێك به‌ناوی علی هه‌ژار سەرکردەو رۆشنبیربه‌پێێ ئه‌وسه‌رچاوه‌یه و به‌ڵگه‌نامانه‌ی منزومەی شەرقی امنی عام لە برواری ٧/١٩٨٣لە سێدارە دراوە لەگەڵ شەهید علی هەژار وکردۆ گەڵاڵەی و٤٥ کەسی تر کە ناوی غەنی حاجی ئەحمد نەمەڵی٧کەس هاتووه به‌ڵام تائیسته‌ش خێزان و مناڵه‌كانی له‌چاوه‌ڕوانی ته‌رمی هاوسه‌ر و باوكیانن،به‌داخه‌وه‌تائێسته‌ش هه‌ربه‌و چاوه‌ڕوانییه و به‌وئازاره‌وه‌ده‌تلێنه‌وه،رۆژانه‌ش نوقمی ده‌ریا و دنیای خه‌یاڵ ده‌بن،هه‌میشه‌له‌بیركردنه‌وه‌دان ئاخۆته‌رمی ئه‌م قاره‌مانه هه‌رهیچ نه‌بێت گه‌ردووئێسك و پروسكیشیان وه‌ك ته‌رمی ئه‌نفاله‌كان بۆبیته‌وه. Wusha.2000@yahoo.de
|
||
Qadirzada.com © 2009 - 2013. All rights reserved
|
||