| ||
|
||
ژنی كوردله‌نێوان كۆمه‌ڵگای ئێمه و جیهانی پێشكه‌وتودا
شه‌هاب كه‌ریم: ئه‌ڵمانیا لای ئێمە هێندە پیوانە دانراوە بۆئەوەی سنورەکانی ئازادی ژنان تەسك بکرێتەوە ، ترادسوێنی کوردەواری و چنجاڵی بیری دواکەوتووی ناوچەی ناوەڕاستی ڕۆژهەڵات و تێکەڵەی تێگەیشتن و تەسکردنەوەی ئایدۆلۆژیای ئاینی، بوونەتە دینگەکانی ڕاوەستانی بیری تەسکی کۆمەڵاایتی بۆ کۆیلەکردنی مێینە . لەگەڵ ئەم هەموو بەربەستانەدا جارجارە لەکۆمەڵگای کوردی‌دا شاژنانی کوردایەتی هاتونەتە مەیدان و بێگوێدانە هەر ڕووبەڕووبونەوەیەکی ترسناك قۆڵیان لێ هەڵماڵیوە و بەشێک بوون لە هەنگاوە دیار و گەشەکانی کۆمەڵگای کوردەواری و شۆڕەسواری مەیدانێك بوون ، کە پیوانی کورد لەئاستیاندا چۆکدادەر بوون . لەڕۆژهەڵات هەرلە مستورە خانمەوە تا قەرە فاتم و تا عادیلە خانم و حەبسەخانی لەمەڕ ئێمە ، ئەمانە کۆڵەکەی دەرکەوتەکانی جیهانی ژنی کوردەواری بوون ، هەر ڕەگ و ڕیشەی ئەمانە بوون بۆ شۆڕشی ئەیلول دەیان گوڵی نێرگزی لەباخچەی کوردایەتی پەروەردەکردو لەسەنگەری کوردایەتی دا هاوشانی کوڕانی پێشمەرگە ده‌جەنگان . لەشۆڕشی نوێ‌دا ژمارەی ژنان و دەوری ژنان هیچ بۆشاییەکی لەڕووی پێشکەوتنی کوردا نەهێشتەوە ، زیندان و سەنگەرو ڕێكخستنەکان ژن تیایدا کۆڵەکەیەکی خەبات و ماندوبوون بوو تیایدا . ئەگەر چی دەوری ژنان و بەربەستەکانی بەردەم ژنانی کورد لە ئەرك و پێگە سیاسی و کۆمەڵایتییەکان بوونی هەبوو ، لەگەڵ ئەوەشدا کۆمەڵگای کوردەواری وەك ئەوەی ژن دەخوازێت ڕێگر بووە و ئەوەی ژنان خۆیان بوون لەگەڵ کۆمەڵیك پیاوی تیگەیشتوو توانیویانە لانی کەم ژن لەکۆمەڵگای کوردی‌دا دەروازەی ئازادی لی بکرێتەوە جێگای داخە نەریتە کۆنەکان و ... هتدد . هۆکارن ژنانی لەمەڕ ئێمە هاوشانی ژنانی جیهان بێنە مەیدان،گه‌ر به‌راوردێك بكرێت له‌نێوان سیسته‌می كاركردن و دیارده‌ی نه‌رێتی كۆنه په‌رستی و ڕه‌گه‌زپه‌رستی وڵاتانی خۆرهه‌ڵات و سیسته‌می كاركردنی ووڵاتانی رۆژئاوا، ده‌بینین هێنده‌ی به‌رزی زه‌وی و ئاسمان جیاوازی نێوانیان به‌سه‌دان ساڵ ته‌خمیل ده‌كرێت. نموونه‌گه‌لێكی زۆرهه‌ن بۆڕاستی نێوان ئه‌وبه‌راورده‌كه‌ژنان له‌ڕۆژئاوادابه‌سیسته‌مێكی باشتر له‌ژنانی خۆرهه‌ڵاتداده‌ژین و بگره‌وه‌ك مرۆڤێكی زۆرئاسایی ده‌ژین، له ڕێستوه‌رانێكداله‌ئه‌ڵمانیا به‌ڕێكه‌وت له‌گه‌ڵ كچه‌ئه‌ڵمانیه‌كی هاوڕێی كاركردنم به‌ناوی (Sahra) له‌زانكۆی(Medizinische Universität Heidelberg ) له‌كۆلیژی پزیشكی ده‌خوێنێت و چه‌ندمانگێكی ماوه‌كۆلێژه‌كه‌ی ته‌واوبكات و بڕوانامه‌كه‌ی وه‌ربگرێت،له‌كاتی پشوی زانكۆدابۆبژێوی ژیانی خۆیی و كه‌م كردنه‌وه‌ی ئه‌رك و ماندووبون له‌سه‌رخێزانه‌كه‌ی وه‌ك كرێكارێك كارده‌كات كه‌وتمه‌دیالۆك و گفتوگۆله‌گه‌ڵیدا و وروژاندنی چه‌ندپرسیارێك سه‌باره‌ت به‌پێگه‌ی ئافره‌ت له‌كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌وروپادا، پاش سه‌رنج و تێبینی(Sahra) زارا و گه‌یاندنی په‌یامه‌كه‌ی،له ئه‌نجامداوه‌ڵامی دایه‌وه،ئافره‌تان ده‌بێت هه‌ست به‌بوونی خۆیان بكه‌ن و خۆیان به‌كه‌مترنه‌زانن له‌هه‌ربوارێكی ژیاندا و گرنگ پله و پایه‌نیه،گرنگ ئه‌وه‌یه‌مرۆڤ هه‌میشه‌له‌خزمه‌تی مرۆڤایه‌تیدا بێت و به‌چاوی ڕێزه‌وه‌بروانێته‌به‌رامبه‌ره‌كه‌ی،پاشان ده‌بێت مرۆڤ هه‌میشه‌خۆی به‌زل نه‌زانێت و ڕێزله‌ئیراده‌ی خه‌ڵكی بگرێت و به‌چاوی به‌زه‌یی و دڵسۆزانه‌بڕوانێته‌كاره‌كه‌ی،له‌ڕاستیداژنانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌له‌ئێستادابیركردنه‌وه‌یان له‌ڕابردودا باشتره وهه‌رچه‌نده زۆرترین قوربانیانی پیاوسالارین،به‌ڵام دورنیه‌ئه‌وداب و نه‌رێته‌كۆنه‌بنه‌بڕ بكرێت و هه‌روه‌ك تاكێكی كۆمه‌ڵگه‌ی جیهان،ژنانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌ش به‌ره و ئاسۆیه‌كی بڵندله‌ئێسته‌باشترهه‌نه‌گاوبنێت.
|
||
Qadirzada.com © 2009 - 2013. All rights reserved
|
||