| ||
|
||
جارێكی ترحیزب و فرمێسك و یادی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید
شه‌هاب كه‌ریم بیست و پێنچ ساڵ به‌سه‌رتیپه‌ڕبوونی ئه‌وتاوانه قێزه‌وه‌نه‌وه نامرۆییه‌ی كه به‌سه‌رگه‌لی هه‌ڵبجه‌ی شه‌هید مانه‌وه ئه‌نجام درا، تائێسته‌ش زامه‌كانی ساڕێژنه‌بوون و له هه‌مووسات و چركه‌یه‌كدا به‌بیری هه‌موو كوردێكی خاوه‌ن ویژداندا دێته‌وه و ته‌نها بۆ چركه‌یه‌كیش له بیركردنه‌وه‌یان زه‌حمه‌ته قه‌تل و عامكردنی خه‌ڵكی سڤیلی هه‌ڵه‌بجه له مێژووی جه‌نگه جیهانیه‌كانیشدا نه‌بوه و به‌شێوه‌یه‌ك كاریگه‌ری كردۆته سه‌رمرۆڤ زۆرجارباس و دیكۆمینت و شانۆگه‌ری و فلیمه تراژیدیاكانی ئه‌وكاره‌ساته نامرۆییه ساڵانه له زۆربه‌ی زۆری وڵاتاندا یادی قوربانیانی ،ئه‌وتاوانه قێزه‌وه‌نه ئه‌كرێته‌وه كه زه‌حمه‌ته له‌كاتی یادكردنه‌وه یاندا مرۆڤ خۆی بۆڕاگیرێت و ته‌زو جه‌سته‌یدا نه‌یه‌ت و له‌چاویداخوێن دڵۆپه نه‌كات.. ئه‌مه ساڵانێكه و به‌تایبه‌ت له دوای پرۆسه‌ی ئازادی ڕزگاركردنی كوردستان چی له‌لایه‌ن حیزب و حوكمه‌ته‌وه، یان له‌هه‌رچوارپارچه‌ی كوردستان له‌لایه‌ن خه‌ڵكی سڤیل و كوردانی تاراوگه‌دا ئه‌م یاده ده‌كرێت، كه هه‌ستێكی نه‌ته‌وایه‌تی ونیشتیمان په‌روه‌رییه، ڕاست و دروست په‌یوه‌ندی به‌خودی هیچ حیزبێكه‌وه نیه،هه‌رچه‌نده به‌بۆنه‌ی ئه‌م یاده‌وه له زۆر ووڵاتانی ڕۆژئاوا و له‌لایه‌ن ڕێكخراوی مافی مرۆیی و خێرخوازانه‌وه و له لایه‌ن گه‌لانی ئه‌و وڵاتانه‌وه كۆمه‌ك كراون و ناڕاستگۆیی له‌و كۆمه‌ك كردنه‌دا كراون، كه كاری له‌وجۆره ته‌نها له مرۆڤی بێ ویژداندا به‌دی ئه‌كرێت،،مه‌به‌ست لێره‌دا نه‌بێته ملشكاندنی باری كه‌سایتی هیچ كه‌س، یان به‌كه‌مته‌رخه‌م بوون و بێرێزی كردن به‌هیچ حیزبێك، لە گرته ڤیدیۆكانی یادی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید له ڕۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا شایه‌تی زیندوی ئه‌وناعه‌داله‌تیه‌ن به‌تایبه‌ت له ناو ئاپۆڕه‌ی جه‌ماوه‌ردا به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌فه‌رمی ڕاسته‌وخۆ ئه‌وشه‌ره‌فه‌ی پێ سپێردرابێت یان وه‌ك نوێنه‌ری حیزبێك ئاماژه به‌ناوه‌كه‌ی درابێت، به‌داخه‌وه یادی كیمیابارانكردنی شه‌هیدانی خه‌ڵكی سڤیلی هه‌ڵبجه‌ی شه‌هید ئه‌خه‌نه ئه‌ستۆی حیزب و به‌مووڵكی خۆیان ئه‌زانن،كه ئه‌مه خۆی له‌خۆیدا ناهه‌قیه‌كی گه‌وره و گرانه، چوونكه شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه له هه‌مووچین و توێژێك و له‌هه‌موو حیزبی و ناحیزبی و له‌گه‌وره و بچووك، له ژن و پیاوی تیابوونه‌ته قوربانی و بوون به پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ك و بێ‌تاوان پێنچ هه‌زارمرۆڤ گیانیان له‌ده‌ستدا،،ئه‌گه‌رچی له دوای ته‌واوبوونی ئه‌م یاده و پێڕوانینی خه‌ڵكی و ناڕه‌زایی و مشتومڕی نیوانیان، لە كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه و یادی قوربانیانی به‌حیزب بوون بوه‌جێ سه‌رنج و ڕه‌خنه‌وگلله‌یی خه‌ڵكی نێو ئاپۆڕه‌كه وهه‌ریه‌ك له‌لای خۆیه‌وه ئیدانه‌ی ئه‌و به حیزب بوونه‌ی كرد، له كۆتاییدا سه‌ری ڕێز و نه‌وازش بۆگیانی پاكی قوربانیانی ئه‌نفال و شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید دائه‌نه‌وێنم و سڵاو له‌ڕوحی هه‌مووشه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاری ئازادیخوازی كوردستان.
|
||
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||