|
QADIRZADA.COM
| ||
|
|
||
|
شێخ ڕه زایی تاله بانی
شێخ ره‌زای تاڵه‌بانی شێخ ره‌زای تاڵه‌بانی شاعیر، كوڕی شێخ عه‌بدولره‌حمانی كوڕی مه‌لا ئه‌حمه‌دی كوڕی مه‌لا مه‌حموودی زه‌نگه‌نـه‌یه، سـاڵی 1831 له‌گوندی (قرخ)ی نزیك چه‌مچه‌ماڵ له‌دایكبووه، له‌ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵیدا لای شێخ عه‌بدولره‌حمانی باوكی ده‌ستی به‌خوێندن كردووه، له ته‌مه‌نی بیست‌و پێنج ساڵییه‌وه خۆی به خوێندنی ئه‌ده‌بیاتی عه‌ره‌بی‌و فارسی‌و توركی خه‌ریككردووه. ساڵی 1860چووه بۆ ئه‌سته‌مبوڵ‌و ماوه‌ی دوو ساڵ له‌وێ ده‌بێت‌و پاشان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌ركوك، دوای مردنی باوكی ده‌چێت بۆ كۆیه‌و لای شێخ غه‌فوری مامی زیاتر له شه‌ش مانگ ئه‌مێنێته‌وه‌و به‌ته‌مای كچه‌كه‌ی ئه‌بێت به‌ڵام مامی رازی نابێت‌و ئه‌ویش ده‌ڕوات بۆ كه‌ركوك. ساڵی 1866دا بۆ جاری دووه‌م ده‌چێته‌وه بۆ ئه‌سته‌مبوڵ، له‌رێگه‌ی میسره‌وه ده‌چێت بۆ حه‌ج، ساڵی 1884 ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌ركوك‌و زۆر جار هاتوچۆی وه‌سمان پاشا‌و مه‌حمود پاشای جاف‌و پیاوه گه‌وره‌كانی ئه‌و ناوه‌ی كردووه، (عادیله خانم)ی خێزانی وه‌سمان پاشا هه‌میشه دیاری بۆ داناوه‌و یارمه‌تی بۆ ناردووه. ساڵی 1898 ده‌چێت بۆ به‌غداو له ته‌كیه‌ی تاڵه‌بانی دانیشتووه، په‌یوه‌ندی به‌تینی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی سه‌لیم به‌گی بابان‌و سه‌ید عه‌بدولره‌حمانی نه‌قیب دا هه‌بووه. شێخ ره‌زای تاڵه‌بانی زۆربه‌ی شیعره‌كانی له بابه‌تی هه‌جووكردن بووه، ئه‌م شاعیره رۆژی 13\1\1910 له‌به‌غدا كۆچیدوایی كردووه. به ڕێزان توانیمان به هه ر شێوه یه بێت دیوانه که ی په یدابکه ین فه رموون له گه ڵ دیوانی شێخ ڕه زای تاڵه بانی 2درێژه‌ی بابه‌ت 3درێژه‌ی بابه‌ت 4درێژه‌ی بابه‌ت
|
||
|
Qadirzada.com ©2009. All rights reserved
|
||