فیلمی شوێنێك بۆ یاری به‌شداری له فیستیڤاڵی مه‌سقه‌ت ده‌كات
فیلمی سینه‌مایی "شوێنیێك بۆ یاری" له ده‌رهێنانی شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی به نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌شداری له به‌شی پێشبڕكێی شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "مه‌سقه‌ت" له عومان ده‌كات.
به پێی راپۆڕتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له راگه‌یاندنی گشتی كۆمپانیای "نارین فیلم" له شاری هه‌ولێر، فیلمی سینه‌مایی "شوێنیێك بۆ یاری" (كیك ئاف) له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی، له چوارمین به‌شداری نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا، له شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "مه‌سقه‌ت" له وڵاتی عومان نمایش ده‌كرێت.
فیلمی سینه‌مایی "شوێنیێك بۆ یاری" به ئاماده‌بوونی شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی، له به‌شی پێشبڕكێی ئه‌م فیستیڤاڵه نمایش ده‌كرێت و له‌گه‌ڵ 14 فیلمی دیكه له سینه‌ماكارانی وڵاتانی میسر، تونس، سووریا، فه‌له‌ستین، لوبنان، جه‌زائیر و مه‌غریب بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی سه‌ره‌كی فیستیڤاڵ له ركابه‌ریدا ده‌بێت.
ئه‌م فیلمه له دوایی به‌شداری نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا له رۆژانی 11 و 12ی فێبریوه‌ری 2010 له شوێنی "مێترۆ تیئاتر" له 25مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "سانتا باڕباڕا" له وڵاتی ئه‌مه‌ریكا نمایش كرا.
ئه‌م فیستیڤاڵه به ماوه‌ی 10 رۆژ له رۆژانی 4 تا 14ی فێبریوه‌ری 2010 له شاری سانتا باربارا له ئییاله‌تی كالیفۆرنیا له وڵاتی ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
سینه‌ماكاری كورد "شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی" ساڵی 2008 به فیلمی سینه‌مایی "په‌ڕینه‌وه له غوبار" له به‌شی پێشبڕكێی چواره‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "مه‌سقه‌ت" به‌شداری كرد و توانی خه‌ڵاتی برۆنزۆی ئه‌م فیستیڤاڵه به‌ده‌ستبێنێت.
PNA
|