شارە یاخییەكە دوای 228 ساڵ

 

http://www.hawlati.co/wp-content/uploads/2012/11/slemani2.jpg

 ئاڵا لەتیف

ئەمڕۆ 228 ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر مێژووی دامەزراندنی شاری سلێمانیدا، ئەوانەی لەگەڵا یادەوەرییەكانی ئەم شارەدا ژیاون، نازناویشارە یاخییەكە

 بەسەر سلێمانیدا دەبڕن، بەو پێیەی شارێك بووە بەدرێژایی مێژوو خاوەنی تایبەتمەندی خۆەی بووەو هیچ كام لەدەسەڵاتە جۆربەجۆرەكان نەیانتوانیوە

 جڵەوی بكەن.

هاوڵاتی لەزاری چەند كەسایەتییەكی شاری سلێمانییەوە پێناسەیەك بۆ پێكهاتەو سروشتی ئەم شارە دەكات.
http://www.hawlati.co/wp-content/uploads/2012/11/Bekas-390x262.jpg
گەمەی سیاسی دەیەوێت سلێمانی بچوك بكاتەوە

شاعیری ناسراوی كورد شێركۆ بێكەس ئاماژە بەوە دەكات سەرەڕای ئەوەی سلێمانی مێژوویەكی دوورو درێژی راپەڕینو راچەنینی هەبووەو هەمیشە شارێكی یاخی بووە، بەڵام پێی وایە ئەوەی ئێستا روودەدات گەمەیەكی سیاسییە بۆ بچوككردنەوەی سلێمانی.

شێركۆ بێكەس ئەوە روون دەكاتەوە كە لەئێستاو رابردوودا سلێمانی مەڵبەندی روناكبیریو سیاسیو كۆمەڵایەتی بووەو لەهەمان كاتدا مەڵبەندێكی دیاری شۆڕشەكان بووە وەك شۆڕشی شێخ مەحمودو عەبدولرەحمان پاشای بابان.

بێكەس روونی دەكاتەوە كە لەرووی رۆشنبیرییەوە یەكێك لەو خەسڵەتانەی سلێمانی پێ دەناسرێتەوە بریتییە لەوەی ئەم شارە لەرووی رۆمانوسینەوە هەنگاوی گرنگی هەڵهێنەوەو دەڵێتسەرەتای ئەمەش لە ژانی گەلو ئیبراهیم ئەحمەدەوە دەست پێدەكاتو دواتریش درێژ دەبێتەوە بۆ ئەم سەردەمەی ئێستا”.

شێركۆ بێكەس سەرەڕای ئەوەی پێی وایە گەمەیەكی سیاسی هەیە بۆ بچوككردنەوەی رۆڵی سلێمانی، هاوكات پێی وایە ئەم شارە لەهیچ سەردەمێكدا سروشتی یاخیانەی خۆی لەدەست ناداتو وەك مەڵبەندێكی گرنگی رۆشنبیرو هونەریو سیاسی دەمێنێتەوە، لەم رووەوە دەڵێتهەمیشە بزوتنەوەیەكی شانۆیی گەرم لەشارەكەدا هەبووە كە دەرهێنەرو ئەكتەری دیاری دروست كردووە”.

http://www.hawlati.co/wp-content/uploads/2012/11/jamal-abdul-390x260.jpg

شارە كراوەكە

كەسایەتی رۆشنبیری دیاری شاری سلێمانی جەمال عەبدول ئاماژە بەوە دەكات كۆبوونەوەی رۆشنبیرانو مامۆستایانو دروستكردنی قوتابخانەو زانكۆ لەو شارەدا هەرچی زیاتر سیمای شارێكی كراوەی بەخشیوەتە سلێمانی.

جەمال عەبدول پێی وایە ئەو بارودۆخە سیاسییە ئاڵۆزەی كەبەسەر كوردستاندا هاتووە بەگشتی كاری كردۆتە سەر باری شارستانی سلێمانیش، لەم رووەوە دەڵێتبەداخەوە گەندەڵیو بارودۆخی سیاسی ئەم دواییانە كە هەموو شارەكانی كوردستانی گرتۆتەوە بەتایبەت لەدوای راپەرینەوە كە دەبوایە هەرگیز روینەدایەو هەمیشە نموونەی ئازادیو دۆستایەتی بووینایە، بەڵام بەداخەوە هەموو ئەمانە لە سیماكانی شارستانی بوونی كوردستانیان كەمكردەوە بە شاری سلێمانیشەوە”.

مامۆستا جەمال عەبدول پێی وایە دامەزراوە پەروەردەییەكانی كوردستان لەئاستی ئەوەدا نەبوون كە شاری سلێمانی بكەن بە شارێكی رۆشنبیریو دەڵێتئەمەش تەنها خەتای وەزیرێك یان كەسێكی دیاریكراو نییە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لەماوەی ئەو 20 ساڵەی رابردوو كە خۆمانمان بەڕێوە بردووە دەمانتوانی زۆر شتمان بگۆڕییایەو بەرەو باشتری ببەین”.
http://www.hawlati.co/wp-content/uploads/2012/11/Asos-390x292.jpg
شاری یەكەمین رۆژنامەی ئەهلی

نوسەرو رۆژنامەنوس ئاسۆس هەردی بەرێوەبەری رێگەپێدراوی كۆمپانیای ئاوێنە پێی وایە ئەو ناوانەی كە لەسلێمانی نراون بەوەی شاری هەڵمەتو قوربانییە یان شارێكی یاخییەو پایتەختی رۆشنبیرییە هیچی لە خۆڕاییەوە نەهاتوونو دەڵێتهەر یەكێك لەو ناوانە نیشاندەری واقیعێكە كە لەم شارەدا هەیە، ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ مێژوو دەبینرێت كە ئەم شارە پایتەختی دوایین ئیمارەتی كوردی بووە لە چوارچێوەی دەوڵەتی عوسمانیداو نوسینیش بەشێوەزاری باشورو سۆرانی لەم شارەوە دەستیپێكردووە”.

هەردی ئەوە روون دەكاتەوە كە لەبواری ئەدەبدا سلێمانی هەمیشە سەرقافڵە بووەو دەڵێتلەبواری رۆژنامەگەریشدا دەبینیت هەر خەڵكی ئەم شارە بوون كە یەكەمین رۆژنامە لەكوردستانی عێراقدا دەردەكات”.

یەكێك لەو خەسڵەتانەی ئاسۆس هەردی وەك شانازییەك بۆ سلێمانی باسی دەكات ئەوەیە كە یەكەمین رۆژنامەگەری ئەهلی لەكوردستانەوە دەردەچێتو دەڵێتلەدوای راپەڕینەوە رۆژنامەگەری ئازاد بە رۆژنامەی هاوڵاتی دەست پێدەكات كە لەسلێمانی دەردەچێتو هەتا ئەمڕۆش بەشی زۆری رۆژنامەگەری ئازاد چ نوسراو بیستراو بینراو بەشی زۆریان لەسلێمانی دەردەچن، هەموو ئەمانە بەرێكەوت روویان نەداوە بەڵكو دەرئەنجامی واقیعێكی فەرهەنگیو كۆمەڵایەتییە كە لەم شارەدا هەیە”.

هەردی پێی وایە لەبەرئەوەی كە شاری سلێمانی شارێكی تازەیە كەمتر قورسایی دابو نەریتی كۆنی لەسەرە زیاتر لەپێشترە بۆئەوەی تازەگەری لە وڵاتدا دروست بكات.
http://www.hawlati.co/wp-content/uploads/2012/11/xambar-198x300.jpg
پایتەختی رۆشنبیری ئیرادەی دەوێت

شاعیری ناسراو جەمال غەمبار پێی وایە سلێمانی هەموو زەمینەیەكی تێدایە بۆ ئەوەی ببێتە پایتەختی رۆشنبیری، بەڵام بەو مەرجەیئیرادەیەكی جددی هەبێت لە كردنی ئەم شارە بە پایتەختی رۆشنبیری، چونكە نابێت پرۆسەكە تەنها لەچوارچێوەی بانگەشەیەكی سیاسیدا بسوڕێتەوە”.

غەمبار لەگەڵ هەڵسەنگاندنەدایە كە دەڵێت شاری سلێمانی پێكهاتەیەكی رۆشنبیریو كۆمەڵایەتی كراوەتری هەیەو دەڵێتئەمەش پەیوەندی بەو باكگراوندە مێژووییە رۆشنبیرییەوە هەیە كە لەسەرەتای دروستبوونی ئەم شارەوە هاتووەو نەوە بەنەوە گواستراوەتەوە”.

جەمال غەمبار داوا دەكات بایەخدانێكی تەواو هەبێت بەسەرجەم ئەو كایەو دامودەزگایانەی كە دەستەبەری ئەوە دەكەن ئەم شارە بكرێتە پایتەختێكی رۆشنبیری وەك دروستكردنی گەلەری هونەری گەورەو چەندین هۆڵی سینەماییو كتێبخانەو دروستكردنی ناوەندێكی گەورەی بەئەرشیفكردنی نیشتیمانیلەهەموو رووەكانەوە كە هەموو مێژووی ئەم شارە دەبێت ئەرشیف بكرێت”.

http://www.hawlati.co/wp-content/uploads/2012/11/gasa-271x300.jpg

شاری ژندۆستی

پەرلەمانتارو كەسایەتی ناسراوی سلێمانی گەشە دارا حەفید پێی وایە سلێمانی لەئەنجامی ئەوەی ئاستێكی رۆشنبیری بەرزتری هەبووە مامەڵەشی لەگەڵ ژنو دۆزی ژن كراوەتر بووە،بەڵام ناتوانم بڵێم جیاوازییەكەی لەگەڵ شارەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان زۆر زیاترە، چونكە مەسەلەی سەیركردنی ژن لە كەمەڵگەی كوردیدا لەنێو هەموو شارەكاندا لەیەكەوە نزیكە”.

گەشە حەفید ئاماژە بەوە دەكات دەڵێتسلێمانی دەستپێشخەر بووە لە ژن دۆستیدا، بەڵام ئەمەش جێگەی رەزامەندی من نییە كە وەكو ژنێك بتوانم بڵێم شارەكەم لەرووی مامەڵە كردنی لەگەڵ ژنو ژن دۆستیدا هیچ كەموكوڕییەكی نییە، هەرچەندە سەرهەڵدانی بزوتنەوەی ژنان سەرچاوەكەی دەگەڕێتەوە بۆ شاری سلێمانی”.

http://www.hawlati.co/wp-content/uploads/2012/11/bwrhan1-390x297.jpg

تەسلیم بەبنەماڵە نابێت

هونەرمەندی ناسراو بورهان مەجید كە تائێستا چەند گۆرانییەكی بۆ سلێمانی وتووە ئاماژە بەوە دەكات لەئێستاو رابردوودا سلێمانی سروشتی یاخیبونی لەدەست نەداوەو دەڵێتئێستاشی لەگەڵدا بێت ئەم شارە دژی زوڵمو ستەمە”.

بورهان مەجید پێی وایە ئێستا كاردەكرێت بۆ ئەوەی ناسنامەی بە پایتەختبوونی رۆشنبیری لەسلێمانی بسەنرێتەوە، چونكە هەردوو دەسەڵاتەكەو هەر دوو بنەماڵەكە ئەم شارەیان بەدڵ نییە، بەڵام ئەوە بزانن ئەم شارە ئەوانی بەدڵ نییەو تەسلیم بە حوكمی بنەماڵە نابێت”.

بورهان مەجید شانازی بەمێژووی هوەری ئەم شارەوە دەكاتو دەڵێتلەسەردەمی هەموو دەسەڵاتە تۆقێنەرەكاندا شاری سلێمانی شارێكی چاو نەترسو یاخییەو تاچەند خەڵكەكەی زیاتر بترسێنرێت ئەوەندە زیاتر خەڵكەكەی بیر لەئەنجامدانی ئیشی جوانتر دەكاتەوە”.

بورهان مەجید تێبینی هەیە لەسەر یادكردنەوەی سلێمانیو دەڵێتئەمە یاد نییەو حەق وایە بكرێت بە پرسەی شاری سلێمانی، ئەوانەی كە یادی سلێمانی دەكەنەوە بازرگانی بەیادەكەوە دەكەنو پارەی پێ پەیدا دەكەن، ئەو پارەیەی كە لەیادەكەدا خەرج دەكرێت بۆ ناچن بەردەركی سەرای پێ چاك بكەن كە ئەڵێی چەند دەقەیەكە فرۆكە بۆمبارانی كردووە”.

هاووڵاتی


Qadirzada.com © 2009. All rights reserved