ژیانی شه‌هید سمایل خانی شكاك
ئه‌م تێكۆشه‌ره گه‌وره‌یه‌ی كورد كه له مێژوودا به (سمكۆ) ناسراوه ناوی ئیسماعیلی كوڕی محه‌مه‌د پاشای كوڕی عه‌لی خانی كوڕی ئیسماعیل ئاغای شكاكه و بنه‌ماڵه‌كه‌یان له‌دێر زه‌مانه‌وه گه‌وره‌و ده‌سه‌ڵاتداری خێڵی شكاك بوون.
سمكۆ ساڵی 1875 له‌دایك بووه و پاش مردنی باوكی و جه‌عفه‌ر ئاغای برای،سه‌ركردایه‌تی خێڵه‌كه‌ی خۆی گرتۆته ده‌ست و له‌دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانییه‌وه هاتۆته كۆڕی خه‌بات و كوردایه‌تییه‌وه.
هه‌رچه‌نده له‌ساڵانی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانیدا سمكۆ له‌هیچ چالاكییه‌كی سیاسی به‌شداری نه‌كرد بوو، به‌ڵام هێزه‌كانی روسیا گرتیان و دووریان خسته‌وه بۆ شاری (تفلیس) و دواتر ئازادیان كردبه‌و مه‌رجه‌ی له‌شاری (خۆی) دابنیشێ و هیچ هه‌ڵوێستێك دژی رووسه‌كان نه‌نوێنێت. كه جه‌نگی یه‌كه‌م كۆتایی هات سمایل خانی شكاك وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی سیاسی ناوی ده‌ركرد و له‌پێناو دامه‌زراندنی ئیداره‌یه‌كی كوردیدا ساڵی 1919 شۆڕشی به‌رپاكرد و گه‌لێ ناوچه‌ی گرنگی‌خسته ژێركۆنتڕۆڵی خۆیه‌وه، ساڵی 1921 له‌ئه‌نجامی له‌شكركێشییه‌كی گه‌وره‌ی هێزه‌كانی حكومه‌تی ئێران‌دا سمكۆ ناچار بوو پاشه‌كشێ بكات و په‌نا به‌رێته به‌ر توركیا.
ساڵی 1924به‌بڕیارێكی لێبوردن گه‌ڕایه‌وه ئێران و ساڵی 1926 جارێكی‌تر شۆڕشی به‌رپاكرده‌وه. به‌ڵام ئه‌مجاره‌شیان شۆڕشه‌كه‌ی تێك شكاو ماوه‌یه‌ك له‌توركیادا به‌ده‌ست به‌سه‌ری مایه‌وه. پاش ئازاد كردنی گه‌ڕایه‌وه ئێران و ساڵی 1930 به‌پیلانێكی كاربه‌ده‌ستانی ئه‌وسای ئێران له‌شاری شنۆ شه‌هید كرا، به‌مه‌ش شۆڕشه‌كه‌ی شكاك كۆتایی هات كه یانزه ساڵ درێژه‌ی كێشا.
|