| ||
|
||
بیرتانه به‌عس بۆ ڕووخا؟
سۆران عومه‌ر
بیرتانه كێ به‌عسی ڕوخاند؟ بیرتان چۆته‌وه سته‌مكاری به‌عس له‌كوێدا كۆتایی پێهێنرا؟ بیرتان چویه‌وه زوڵمی به‌عس سه‌ری خۆیی پێ خوارد؟ ئه‌زانن ئه‌نجامی برسیكردنی خه‌ڵك چیه؟ ئه‌زانن ئه‌گه‌ر خه‌ڵك زانی له‌به‌رچاوی منداڵه‌كانی له‌برسا ده‌مرێ ئه‌وكاته دێ و له‌پێناو قوتی ئاینده‌ی منداڵه‌كانیدا ده‌مرێ ... واده‌زانن چه‌ك و جبه‌خانه‌كانتان فریاتان ده‌كه‌وێ؟ هه‌ربه‌جدی له‌م دۆخه تێناگه‌ن؟ لێی بێ ئاگان؟ بێ منه‌تن یان چاره‌سه‌ری ئه‌منیتان بۆی هه‌یه؟ ئه‌زانن توڕه‌یی خه‌ڵك تاكو په‌نگ بخواته‌وه وه‌ك ئاوی خوڕ وایه به‌ربه‌ستی بۆ دروست بكه‌ی، هه‌ركات ئه‌و ئاوه زۆربوو ئه‌وكات به‌ربه‌ست ده‌شكێنێ و هه‌موو شت ڕاده‌ماڵێ... بۆیه سود له‌بێده‌نگی و توڕه‌یی خه‌ڵك مه‌بینن، هێشتا كات ماوه فریای چاككردنی دۆخه‌كه بكه‌وین... ئێوه درۆتان له‌گه‌ڵ ڕابردوی خۆتان و ئاینده‌ی میله‌ت كرد، ئێوه شۆڕشتان بۆ ئه‌مه كرد؟ ئێوه ڕوبارێك خوێنتان بۆ ئه‌مه به‌خه‌ڵك ڕشت؟ ئێمه بۆ ئه‌مه ئه‌نفال و كیمیاباران كراین ؟ حاشا ئێوه درۆتان له‌گه‌ڵ كردوین، ئێسته له‌وكاته‌ش تێده‌گه‌ین .... میله‌تی زیندوو ئه‌م هه‌موو زوڵم و سته‌مه‌ی به‌سه‌ردا تێناپه‌ڕێ... زۆرمان هاوار كرد، زۆرمان داواكرد، زۆرمان فشار كرد، زۆرمان وت : له‌كه‌شتیه‌كداین غه‌رق ببێ هه‌موومان زیان ده‌كه‌ین، وه‌رن به‌فریای ئه‌م گه‌له‌وه، پاره دزراوه‌كان به‌شێكی ده‌ربهێنن و بیگه‌ڕێننه‌وه، ئه‌گه‌ر نا ئه‌و پارانه هه‌ر بلۆك ده‌كرێ! به‌ڵام ئه‌فسوس نه‌تانبیست! بێ منه‌ت بوون، ئێمه‌شتان ئیفلیج كرد، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رده‌وامی بده‌ن به‌م تاڵانی و دزییه‌ی داهاتی نیشتمان، بۆیه ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه ته‌قییه‌وه جارێكی دی به‌بیرتان دێنینه‌وه ! به‌ڵام ئه‌وكاته چاره‌سه‌ره‌كان فریامان ناكه‌وێ !!
|
||
Qadirzada.com @ 2016. All rights reserved
|
||