بێ ناونیشان

 

بە ئەسپایی لێت دەڕوانم

هێمن هێمن وەک خۆرەتاو

کنەی سێبەری جێ ژوانێک

بزەم پێ دەگرێ ناو بەناو!!

بە ئەسپایی لێت دەڕوانم

ڕۆچویتە نێو

قوڵی فیکر و  دەرونمەوە

بۆ هەرلایە هەنگاو بنێم

تۆ پەیوەستی بە بوونمەوە!

" سروەی بەیان "

 

Qadirzada.com ©2009 - 2022. All rights reserved