ـ پەند ـ

 

ئەوەی ژیانی پڕ بێت لەهەڵە

زمان لەدەمیا دەبێت بەتەڵە

ـ خۆشەویستییە ڕۆحی دونیاو تۆ

دڵی بەبێ سۆز زیندانەو گڵکۆ

 وەفای مێینە وەک بایەک وایە.

کاتێک هەڵدەکا کەخۆڵی تیایە

ـ مرۆڤی بێ هەست تەنێکی بێ گیانە

دژی پیرۆزیی و بەندەی یەزدانە

ـ گەر چاکە بکەی بیدەیتە دەم ئاو

خوا دەتپارێزێ لەبەڵای ناکاو

 

ستار ئەحمەد

 

Qadirzada.com © 2009 - 2021. All rights reserved