| ||
|
||
كۆشكی ڕه‌ش
ته‌رازووی سپی ڕه‌شتتر كرده‌وه بوو به‌گه‌مه‌ی گیرفان بازی كه‌وتنه شوێنی ئه‌فراسیاو پێپه‌تی و كوردی ناڕازی زریانێك زۆر له‌ڕێدایه مێزه‌رو جامانی و كراس به‌سه‌ر ته‌لی ئاگرینا ڕاوده‌نێت و چه‌ندین به‌رده‌باز ورد ده‌بن چوون عوسمانی و كه‌ره‌كێوی گاڵته‌یان ده‌كرد به‌ڕێوی ده‌ربه‌نده‌كان جه‌ندرمه و چه‌ته قووت ده‌ده‌ن هه‌روا شاكاری نووسه‌ره چه‌ندین پێنووسی له‌رزۆك و ته‌فره‌چنی پاش گاڵته‌جاڕ ده‌بن به‌باڕ تلیاك زۆرده‌بن له‌دوندا وه‌ك ته‌ڕه‌پیاز ئینجا هه‌رچیه‌ك ده‌كرۆژن تامی مه‌ی و پیسی ده‌دا كه‌ركورته‌كان پاشكۆی لووت و فیرعه‌ونه‌كان له‌دێره‌ل زۆڵ ڕاده‌وه‌ستن به‌قه‌د خۆیان پاره ده‌خه‌نه پاشوویان پێشیان پڕ ده‌كه‌ن له‌مێش و خوریكه‌ی زاریان ده‌بێته شێرپه‌نجه‌یه‌كی توولانی هه‌روا خامه‌یه شین ده‌بن چله‌ی ژنان .. كۆتایی دێ دایكێك نوێ له‌بانێژه‌ی ئاسمانه‌وه له‌گه‌ڵ ته‌رزه دێنه خوارێ ناوی ده‌نێن نیشتمانی سه‌روو خوارێ میلله‌تمان ده‌بوژێته‌وه سووره‌كان ـ ڕووسه‌كان ڕه‌شه‌كان ــ شه‌ڕه‌نگێزه‌كان ده‌بن به‌شه‌مشه‌مه كوێره بایه‌كورد داڵده‌یان ده‌دا به‌ڕۆژیش له‌كه‌ل دێنه‌ده‌ر قوڕ به‌سه‌ری ده‌سه‌ڵاتێك رێگه‌ی میلله‌ت نه‌گرێته‌به‌ر
ستار ئه‌حمه‌د
|
||
Qadirzada.com ©2009 - 2021. All rights reserved
| ||