| ||
|
||
هه‌ڵچوون
تاڵ تاڵی پرچه‌كه‌ت هێڵی گه‌شاوه‌ی وشه‌یه ڕدێنت چوار چێوه‌ی شیعرێك ئاڵ باوه‌شێك نووچدانی شه‌وانه ئالووده‌و رۆژانیش رۆحی خۆت ده‌خه‌یته گه‌رووی چاڵ چۆن عومرێك به‌های گڵ لهژینت وه‌رده‌دا دڵۆپێك شه‌ونم له‌كوێی عه‌شق به‌سوتووی شنه‌ی با كزهیهك له‌گڕی هه‌ناوت به‌رده‌دا ئه‌م گرۆی هه‌ڵچوونه چوون به‌فر دهتبهستێ زریانی ته‌رزه‌ی كۆچ له‌ناخی ئالووده‌ت ناوه‌ستێ جۆگه‌له‌ی رۆچوونت بووه‌ته لێشاوی ده‌ریاچه وازبێنه لهمهلهی ژێر زوقم و ژوانگه‌ی په‌یكه‌رێك دروشمی فهوتانهو سنووری په‌رستگای بێ خاچه هه‌تا كه‌ی شه‌لالی هه‌نسكت سنگۆڵهی هۆنراوه داگرێ جوان گیانت له‌نیگای پاكیا ڕابخه مه‌هێڵه ته‌مه‌نت با بیبا كێ نازی شاعیر‌و هه‌ڵبه‌ست و عاشقان هه‌ڵده‌گرێ ستار ئه‌حمه‌د
|
||
Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved
|
||