نه‌ورۆز

 

نه‌ورۆزه‌و دونیا ڕەنگینه‌

به‌تارای به‌فرو گوڵی جوان

ناخم به‌گڕ داگیرساوه‌

مه‌لی خۆزگه‌م دێته‌وه‌ ژوان

گوڵ له‌ئاونگا سه‌رمه‌سته‌

ئاگر له‌چیا به‌رزبۆته‌وه‌

چل َ و باڵدار هه‌ردوو به‌جووت

ئاهه‌نگ ده‌گێڕن پێكه‌وه‌

رۆژگار گه‌ردی ڕووی ده‌شوات و

به‌روارێكی نوێ‌ ده‌ژمێرێ‌

هه‌موو ساڵێك له‌نه‌ورۆزا

چیا ئاهه‌نگی ده‌گێڕێ‌

شار به‌رگی سه‌یران  ده‌پۆشێ‌

شادی له‌نوێ‌ دێته‌ كایه‌

جوانیی و خۆشی كوردستانم

له‌گه‌ڵ جه‌ژنی نه‌ورۆزدایه‌

 

ستار ئەحمەد

 

Qadirzada.com © 2009 - 2023. All rights reserved